به‌ڕێوه‌بردنی کۆبونه‌وه‌کانی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ده‌ستپێکی گرنگی ساڵی یه‌که‌م بۆ ئه‌جێندای په‌ره‌پێدانی ٢٠٣٠

Mon Jan 25 00:00:00 EST 2016

" له‌ ٢٠١٦دا، جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندای ٢٠٣٠ به‌ جددی ده‌ستپێده‌کات،" وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری UNDP، خاتوو هێلین کلارک، لێدوانی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکار له‌ نیویۆرک @ فریا مۆرالس/ UNDP ٢٠١٦

ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ڕێکخراوه‌که‌، ئه‌مڕۆ له‌ شاری نیویۆرک بوون بۆ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی ٢٠١٦ی خۆی، له‌ ده‌ستپێکی ساڵه‌که‌دا، که‌ به‌ڕه‌سمی خستنه‌گه‌ری  ئامانجه‌کانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام دیاری ده‌کات، ده‌سته‌یه‌کی ١٧ ئامانجی به‌ هیوای کۆتایی هێنان به‌ هه‌ژاری، جه‌نگین له‌ دژی نایه‌کسانی و نا دادپه‌روه‌ری، چاره‌سه‌رکردنی گۆڕانکاری که‌شوهه‌وا تا ساڵی ٢٠٣٠.  

یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ بوو که‌ به‌ڕێوه‌برا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی نوێی لیژنه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٦، زۆهراب مناتساکانیان، باڵیۆزی ئه‌رمینیا، که‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی وه‌رگرت له‌ هه‌ڵبژاردنی ١١ ی کانونی دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌که‌وه‌. 

باڵیۆز مناتساکانیان، که‌ ئێستا خزمه‌تده‌کات وه‌ک نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌رمینیا بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک، له‌گه‌ڵیدا سێ جێگری سه‌رۆکی تازه‌ هه‌ڵبژێردراو هه‌بوو:  بۆ کۆمه‌ڵه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمن، باڵیۆزی کۆماری دیموکراتی مه‌ده‌نی لاو (PDR) خیان فانسۆریڤۆنگ ؛ بۆ ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و گروپه‌کانی تر، باڵیۆزی به‌لجیکا،  بێنێدیکت فرانکینێت ؛ وه‌ بۆ ئه‌مریکای لاتین و کۆمه‌ڵه‌ی کاریبیه‌کان، ڕاوێژکاری وه‌زیر، تۆماسی بلێر بۆ ئه‌نتیگوا وه‌ به‌ربودا،. کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقی هێشتا ڕاوێژ ده‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌که‌یان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی چواره‌مین جێگری سه‌رۆک بۆ لیژنه‌که‌.

ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاره‌ ٣٦ ئه‌ندامیه‌که‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێکهێنرابوو، وه‌ ‌له‌ژێر فه‌رمانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندان، بۆ دابینکردنی پاڵپشتی حکومی وه‌ چاودێری گشتی بۆ چالاکیه‌کانی  UNDP، سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان، وه‌ نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌کان. لیژنه‌که‌ ساڵی سێ جار کۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ لێدوانه‌که‌یدا بۆ لیژنه‌که‌، به‌ڕێوه‌به‌ری UNDP هێلین کلارک دانی به‌وه‌دا نا، که‌ ساڵی داهاتوو چه‌نده‌ گرنگی ده‌بێت بۆ UNDP،  ٢٠١٦ ی به‌ "ده‌رفه‌تێکی زۆر گه‌وره‌" ناوبرد بۆ گه‌شه‌پێدان.  وه‌ وتیشی: " له‌ ٢٠١٦ دا،  ئه‌جێندای ٢٠٣٠ به‌جدی جێبه‌جێ ده‌کرێت،"  ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ تایبه‌تییه‌کانی UNDP بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام (SDG) جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر سێ لایه‌ن.

خاتوو هێلین کلارک وتی:" یه‌که‌م، ئێمه‌ یارمه‌تی ' کۆی ئه‌جێندا' که‌ و ' ته‌واوی کۆمه‌ڵگا' ده‌ده‌ین به‌ڕێگایه‌ک که‌ یه‌کبگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ به‌رباسه‌کان وه‌ هاندانی هاوبه‌شه‌کان بۆ جێبه‌جێکردن." "دووهه‌م، هه‌موو شاره‌زاکانمان و به‌رنامه‌ی پاڵپشتیه‌کان کۆده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ده‌وری SDG 1 [ کۆتایی هێنان به‌ هه‌ژاری به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێک]؛ SDG 10 [که‌مکردنه‌وه‌ی نایه‌کسانی له‌ناو وڵاتان و له‌ده‌ره‌وه‌یاندا]؛ SDG 16[ئاشتی، دادپه‌روه‌ری وه‌ داموده‌زگای به‌هێز]، وه‌له‌ SDG کانی تر که‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمان هه‌یه‌ له‌ لایه‌نه‌کانی ژینگه‌، وزه‌ی به‌رده‌وام وه‌ گۆڕانکاری ژینگه‌، ده‌سه‌ڵات پێدانی سیاسی و ئابوری ژنان، وه‌ ته‌ندروستی – ئه‌خیریان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌زمونه‌ فراوانه‌کانمان که‌ په‌یدامانکردووه‌ له‌ هاوبه‌شیکردنمان له‌گه‌ڵ سندووقی جیهانی، وه‌ وه‌ک سپۆنسه‌ری UNAIDS. سێهه‌م، پشتیوانی وڵاتان ده‌که‌ین بۆ چاودێریکردن، ڕاپۆرتدان، کارپێکردنی ئه‌و وانانه‌ی که‌ فێریبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی SDG، له‌سه‌ر بنه‌مای کاری چه‌ند ساڵه‌مان بۆ پێشکه‌وتنی ئامانجه‌کانی په‌ره‌پێدانی هه‌زاره‌."

له‌ شوێنه‌کانی تریش، له‌ لێدوانه‌کانی بۆ لیژنه‌که‌، هێلین کلارک تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه‌ی ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه‌، له‌ ناویاندا بابه‌تی کۆچکردن، که‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا بینران " جموجۆڵی زۆر گه‌وره‌ی خه‌ڵک له‌ هه‌موو لایه‌کی جیهان، که‌ ده‌گه‌ڕان به‌ شوێن ژینگه‌یه‌کی سه‌لامه‌تتر و له‌بارتر بۆ ژیان و دۆزینه‌وه‌ی کار."

ئه‌و به‌رده‌وام بوو و وتی ، شێوازێکی نوێی به‌ده‌نگه‌وه‌چوون، پێویست بوو بۆ ده‌ستنیشانکردنی کاریگه‌رانه‌ی پێداویستییه‌کانی کۆچبه‌ران و ئاواره‌کان.

" ئه‌م ئاڕاستانه‌ هانی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ مرۆییه‌کان ده‌دات بۆ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌جێندای سیاسی. پێویستیه‌کی خێرا هه‌یه‌ بۆ جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆکاره‌ ڕیشه‌ییه‌کانی زیاددبوونی ئاسته‌کانی کۆچکردن و ئاواره‌بوون، له‌ ناویاندا به‌رده‌وامی هه‌بوونی هه‌ژاری وه‌ که‌می فرسه‌ته‌کان، وه‌ ده‌رباز بوون له‌ شه‌ڕو پێکدادان، ئه‌وپه‌ڕگری توندوتیژی، وه‌ نه‌بوونی یاسا. وه‌ ئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌موو هاوکاره‌کان که‌ ئیش بکه‌ن له‌سه‌ر عه‌مباری کۆنی مرۆیی و گه‌شه‌پێدانه‌کان بۆ دڵنیابوون له‌ ده‌ستکه‌وتنی ده‌ستکه‌وتی زۆر کاریگه‌ر."  

ئه‌که‌مین ده‌وره‌ی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکار تا ٢٨ ی کانوونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

کۆی لێدوانه‌‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری UNDP هێلین کلارک:

 http://www.undp.org/content/undp/en/home/presscenter/speeches/2016/01/25/helen-clark-statement-to-the-first-regular-session-of-the-undp-executive-board.html

ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری UNDP/UNFPA/UNDOP له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت:  http://www.undp.org/content/undp/en/home/operations/executive_board/overview.htm

په‌یوه‌ندی

دیلان لۆثیان، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان،

(م)  12129065516+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن