وۆرک شۆپێک بۆ ئه‌وله‌ویه‌ت پێدانی موباده‌ره‌کانی پڕۆگرامی حکومه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی پلانی ساڵانه‌ی کارکردن

Thu Feb 18 00:00:00 EST 2016

ئه‌لعه‌للاق، وتی: " دان به‌و پشتیوانیانه‌دا ده‌نێین که‌ عێراق له‌ UNDP ی وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا، له‌نێوانیاندا به‌ مۆدێرنکردنی که‌رتی گشتی، به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ چه‌ند لایه‌نێکی سه‌ره‌کی تریش." وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

به‌غدا – وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژه‌ که‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو له‌ ١٧ و ١٨ ی شوباتدا، پێوانه‌کانی دیاریکردوه‌ بۆ ئه‌وله‌ویه‌تپێدانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان به‌پێی شه‌ش پایەکەی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی عێراقی (٢٠١٤-٢٠١٦).بۆنه‌که‌ ڕێکخرا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌ به‌ پشتیوانی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

به‌ڕێوەبەری UNDP  لە عێراق، به‌ڕێز، ئاده‌م عه‌بدلمه‌ولا، لە وتاری کردنەوەی وۆرکشۆپەکەدا، وتی: "پاڵپشتیه‌کانمان بۆ حکومه‌ت‌ زیاترە لە‌ پشتگیریکردنی ته‌کنیکی بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ و بۆ گه‌یشتنە به‌ بوارەکانی تر کە له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ نیشتیمانییه‌کانه‌وه‌ ‌ئه‌وله‌ویه‌تی پێدراوه‌، له‌ناویاندا ئەدای به‌ڕێوه‌بردن، باشکردنی ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌یی له‌ چاودێریکردن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنه‌کان، چاکسازی که‌رتی گشتی، زۆرکردنی ده‌رچوونه‌کان، وه‌ کۆنترۆڵی سنوور؛ ئه‌مانه‌ که‌مێکیانن."

له‌لایه‌کی تره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی ئاڕاسته‌کردنی پڕۆگرامه‌ نیشتیمانییه‌کان، به‌ڕێز، مه‌هدی ئه‌لعه‌للاق، وتی: " پێزانینمان هەیە بۆ ئه‌و پشتیوانیانه‌ی که‌ عێراق له‌ UNDP ی وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا، له‌نێوانیاندا به‌ مۆدێرنکردنی که‌رتی گشتی، به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ چه‌ند لایه‌نێکی سه‌ره‌کی تریش." وه‌ جه‌ختیشی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر: " کاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاوی جدی بنێین به‌م ئاڕاسته‌یه‌، به‌تایبه‌تی لەگەڵ دابەزینی زۆری نرخەکانی نەوت وه‌ دابه‌زینی داهاته‌کانی‌ نه‌وت. پێویسته‌ جددیانه‌تر وە بە ئیرادەیەکی گونجاوەوە بابه‌ته‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین."

‌ له‌لایه‌ن پڕۆگرامی به‌مۆدێرن کردنی که‌رتی گشتی عێراقیی UNDP-ه‌وه‌ ئاسانکراوه، شاره‌زایانی بواری لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ جیاوازه‌کانی که‌رتی گشتی، به‌ته‌واوی وتووێژیان له‌سه‌ر ئیختیاره‌ جیاوازه‌کان و پێوانه‌کان بۆ ئه‌وله‌ویه‌ت پێدانی پڕۆسه‌که‌ کردووه‌. کۆی بیروڕاکان  گه‌یشت به‌وه‌ی که‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ن به‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی پڕۆگرامی حکومه‌ت بۆ هه‌ر کۆڵه‌که‌یه‌ک. کۆڵه‌که‌کان‌ پێکهاتبوون له‌: سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی عێراق، به‌رزکردنه‌وه‌ی پێوانه‌کانی ژیانکردن و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ دانیشتوان، هاندانی گواستنه‌وه‌ بۆ که‌رتی تایبه‌ت، زیادکردنی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت و گاز بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی ئابوری، به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری و چاکسازی ئابوری له‌ دامه‌زراوه‌ حکومیه‌کاندا، وه‌ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی فیدراڵی-ناوخۆیی.

داڕشتنی زانیاری بنچینه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنی پڕۆژه‌کان، و ئه‌نجامه‌کانی ورکشۆپه‌که‌ یارمه‌تی به‌روپێشچونی پلانی کاری ساڵانه‌ی حکومه‌ت ده‌ده‌ن.

په‌یوه‌ندی

هیشام ئه‌لعه‌زونی، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرام، به‌سه‌رده‌می کردنی که‌رتی گشتی عێراق (I-PSM)