بۆمبه‌ چێنراوه‌کان کۆسپی سه‌ره‌کین که‌ ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی خێزانه‌ ئاواره‌کان بۆ ڕومادی

Mon Feb 22 00:00:00 EST 2016

ماڵ و موڵکی وێرانکراوی خه‌ڵک له‌ ناوچه‌ی ئه‌لتا‌میم-ی ڕومادی، شوبات. وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

به‌غداد/هه‌ولێر- به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) به‌ڕێوه‌ ده‌بات، به‌قووڵی نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕومادی.

نوێنه‌ری نیشته‌جێی UNDP  له‌ عێراق وه‌ نوێنه‌ر و ڕێکخه‌ری مرۆیی UN، خاتوو لیز گراندێی، وتی: " ڕاپۆرته‌کان خه‌مباریان کردین، ده‌رباره‌ی کوژرانی هه‌شت که‌س له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له‌کاتی ڕووپێو کردنی  خانووه‌کانیان یان هه‌وڵدانیان بۆ له‌کارخستنی ئامڕازه‌‌ بۆمب ڕێژکراوه‌کان له‌ ڕومادی، وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاڕاسته‌ی خێزانی قوربانییه‌کان ده‌که‌ین. دڵنیاکردنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی و شکۆداری ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاته‌کانه‌."

" ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ ئاواره کراون ده‌یانه‌وێت به‌ خێراترین کاتی گونجاو بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانیان. دڵنیاکردنه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌توانن به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌که‌. سه‌ره‌تا پێویسته‌ بۆمبه‌ چێنراوه‌کان و که‌لو په‌له‌ بۆمبڕێژکراوه‌کان لاببرێن و پاکبکێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ کارێکی خه‌ته‌رناک و قورسه‌ که‌ پێویستی به‌ به‌رزترین ئاستی ڕاهێنانی شاره‌زایانه‌ و پیشه‌گه‌رانه‌ هه‌یه‌."

به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیریکردنی ده‌ستبه‌جێ (FFIS)که‌یه‌وه‌، ئاماده‌یه‌ بۆ پشتیوانیکردنی پلان و نه‌خشه‌ی حکومه‌ت بۆ سه‌قامگیری ڕومادی، هه‌ر که‌ سه‌نته‌ری کاروباره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ناوچه‌که‌ پاککراوه‌ته‌وه‌ له‌ که‌لوپه‌له‌ بۆمب ڕێژکراوه‌کان و بۆمبه‌ زه‌مینییه‌کان.     خاتوو گراندی، وتی: " به‌ ڕابه‌رێتی پارێزگاری ڕومادی، پلانێکی زیره‌کانه‌ بۆ سه‌قامگیریکردنی ڕومادی ئازادکراو په‌ره‌یپێدراوه‌ وه‌ ئێستادا جێبه‌جێده‌کرێت‌. سه‌لامه‌ی دانیشتوان له‌ چه‌قی ئه‌م پلانه‌دایه‌."

ده‌مه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، له‌و ناوچانه‌دا کار ده‌کات که‌ تازه‌ ئازادراون له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش). له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و ئه‌وله‌ویاتانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوخۆوه‌ ده‌ستنیشانیان کراوه‌‌، ده‌مه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، یارمه‌تی خێرا چاککردنه‌وه‌ی ژێرخانی گشتی ده‌دات، دابینکردنی بودجه‌ بۆ کار و پڕۆژه‌ بچوکه‌کان، هاندانی به‌شداریپێکردنی دانیشتوان و چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ دابینکردنی دامه‌زراندنی کورتخایه‌ن له‌ ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی کاری گشتییه‌وه‌.

به‌ر له‌ ئێستا کاری سه‌رده‌میانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ سه‌قامگیرکردن له‌ تکریت، که‌ له‌وێ ده‌مه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، یارمه‌تی خێرا هه‌ستانه‌وه‌ ئابوری ناوخۆیی داوه‌، وه‌ کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ و گه‌ڕه‌که‌کان به‌ڕووی خێزانه‌ گه‌ڕاوه‌کاندا، وه‌ بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ گشتی و شارستانییه‌کان. هه‌روه‌ها ده‌مه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی تریش له‌ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، دیاله‌ وه‌ سه‌لاحه‌دین کارده‌کات، وه‌ FFIS کارده‌کات بۆ فه‌راهه‌مکردن و جێگیرکردنی پێشوه‌خته‌ی ئامێره‌کان بۆ ‌خێرا گواستنه‌وه‌یان بۆ ڕومادی کاتێک که‌ پاکده‌کرێته‌وه‌‌ و سه‌لامه‌ت ده‌کرێت.

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

#IraqStabilization

په‌یوه‌ندی

ئاندرۆ چیثام، کارمەندی پەیوەندیگرتنی ستراتیژی بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS)

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن