به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و پارێزگای که‌ربه‌لا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی گرنگی هاوبه‌شیکردن ئیمزا ده‌که‌ن

Mon Feb 22 00:00:00 EST 2016

به‌ڕێز، عه‌بدلمه‌ولا، که‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی پرۆگرامه‌کانی کرد بۆ که‌ربه‌لا، لێدوان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌دات. وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

که‌ربه‌لا-  پڕۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و پارێزگای که‌ربه‌لا ڕێکه‌وتن نامه‌ی که‌ربه‌لایان ئیمزاکرد، هاوبه‌شێپێکردێکی گرنگ به‌ نیازی به‌هیزکردنی حوکمداری به‌شدارانه‌ و به‌رپرسانه‌، گه‌شه‌پێدانی حوکمداری ئه‌لیکترۆنی، پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی دابینکردنی خزمه‌تگوزاری. بۆ به‌هێزکردنی تواناکانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌کان له‌ گه‌شه‌پێدان و پلانداناندا، ئامانجی قوڵتری ڕێکه‌وتننامه‌که‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی ڕێکخستنی ڕێگاکانی کارکردن له‌ نێوان ئاسته‌ ناوخۆیی و فیدراڵییه‌کانی حکومه‌تدا.

" به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشوازی ئه‌م هاوبه‌شیکردنه‌ی کرد، وه‌ به‌وردی کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوخۆیی ده‌کات بۆ په‌ره‌پێدانی کارامه‌یی ناوخۆیی، هه‌ماهه‌نگی کردن بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌کان وه‌ چاککردنی هه‌موو بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌کان له‌ که‌ربه‌لا،" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه‌ کرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری UNDP له‌ عێراق، به‌ڕێز، ئاده‌م عه‌بدلمه‌ولا، که‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدی پڕۆگرامی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی کرد له‌ گەشتێکی یەک ڕۆژەیدا بۆ پارێزگاکە.

پارێزگاری که‌ربه‌لا، به‌ڕێز، عه‌قیل عومران ئه‌لتوره‌یهی، وتی: " ڕێکه‌وتنه‌که‌ی که‌ربه‌لا کلیلێکی گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن له‌ پارێزگاکه‌ماندا. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوکارییه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان فراوانتر بکه‌ین، وه‌ بۆ پشتگیری کردنی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م هاوبه‌شیکردنه‌، وه‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجی خوازراو که‌ سودی ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی که‌ربه‌لا."

به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان  له‌ ساڵی ٢٠١٥ -وه‌، چالاکانه‌ کاری کردوه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارێزگای که‌ربه‌لا. وه‌ک به‌شێک له‌ پڕۆگرامی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی که‌رتی گشتی عێراق (I-PSM)، پرۆگرامی حوکمداری ناوچه‌یی و لامه‌رکه‌زی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، کۆڕێکی مه‌شق پێکردنی ڕێکخست له‌گه‌ڵ پارێزگاکه‌دا، له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی ستراتیژه‌کان بۆ که‌رته‌کانی کشتوکاڵ، په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی له‌ ٢٠١٦ – دا.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، کارمەندی تایبه‌تمه‌ند به‌ که‌رتی تایبه‌تی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ندییان کردوه‌ به‌ به‌رپرسانی ناوخۆوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ بچوک و مامناوه‌نده‌کان (SMEs)، وه‌ ده‌ستپێکردن و جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کانی گوزه‌رانکردن. له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ٢٠٠٠٠٠ خێزانی ئاواره‌ی ناوخۆ له‌ که‌ربه‌لا هه‌ن، وه‌ ئه‌وپه‌ڕی پێویستی هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوون و پشتگیری کردنی ژیان و گوزه‌رانکردن. به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگتووه‌کان پشتیوانی خێزانە خاوەن پێداویستییەکان ده‌کات له‌ ڕێگه‌ی پڕۆگرامی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی قه‌یران و هه‌ستانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی(ICRRP).

هه‌روه‌ها هاوبه‌شی کردنه‌که‌ جه‌ختده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌ له‌ بواره‌کانی باش به‌کارهێنانی ئاو وه‌ پاراستنی ژینگه‌، سه‌رباری گه‌شه‌پێدانی یه‌کسانی ڕه‌گه‌ز و بەشداریپێکردنی گه‌نجان.

له‌نێوان ئامانجه‌کانی ده‌ستکه‌وتووه‌کانی هه‌ماهه‌نگی کردن، دامه‌زراندنی به‌شی جێنده‌ره‌ له‌ناو نوسینگه‌ی پارێزگاردا وه‌ به‌شی خوێندنی‌ جێنده‌رییه‌ له‌ زانکۆی که‌ربه‌لا. له‌ماوه‌ی هه‌فته‌کانی داهاتوودا، وه‌ له‌ماوه‌ی دامه‌زراندنی مونته‌دای سه‌رکرده‌کانی ژنان، له‌ ئاهه‌نگی ڕۆژی جیهانی ژنان له‌ ٨ ی مارس- دا، هه‌وڵه‌ قوڵتره‌کان ده‌خرێنه‌گه‌ڕ بۆ بره‌وه‌پێدانی به‌رنامه‌کانی یه‌کسانی ڕه‌گه‌ز، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی هه‌لی یه‌کسان، ده‌سه‌ڵات پێدانی ژنان و به‌شداری پێکردنی کچان.

له‌ میانه‌ی کاره‌که‌دا، UNDP کۆرێکی ئازادانه‌ی ڕێکخست له‌سه‌ر له‌خۆگرتنی گه‌نجان له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی پلانداناندا له‌ که‌ربه‌لا، له‌ناویاندا دامه‌زراندنی یه‌که‌ی ڕێکخراوانی ناوخۆی به‌شدار له‌ کاری خۆبه‌خشی له‌ناو داموده‌زگا ناوخۆییه‌کاندا.

په‌یوه‌ندی

عه‌لی که‌مۆنه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری هاوکاری کردنی عێراق بۆ نوسینگه‌ی که‌ربه‌لا،  (م) 9647901945100+