به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ساڵی ٥٠هه‌مینیدا: وه‌به‌رهێنانێکی گرنگ له‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ گه‌شه‌سه‌ندندا

Wed Feb 24 00:00:00 EST 2016

هێلین کلارک، له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی وه‌زاریدا له‌ نیۆرک وتی: "زۆرجار، کاربه‌ده‌ستان پێمان ده‌ڵێن: به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان UNDP پێناس و نموونه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ UN له‌ وڵاته‌که‌ماندا." وێنه‌: UNDP ٢٠١٦

نیۆرک- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌توه‌ یه‌کگرتووه‌کان هێلین کلارک، وتی: له‌ کاتێکدا به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ٥٠ ساڵه‌ی کارکردنی خۆی له‌ هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی تێده‌په‌ڕێنێت، پێویسته‌UNDP وه‌ک وه‌به‌رهێةێک ته‌ماشابکرێت له‌ ڕۆڵی پێویست و گرنگی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ هاوکاریکردنی بنیاتنانی جیهانێکی دوور له‌ هه‌ژاری و نایه‌کسانی.

هێلین کلارک، له‌کۆتایی کۆبونه‌وه‌ وه‌زارییه‌کادا به‌ بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی ٥٠ ساڵه‌ی ڕێکخراوه‌که‌وه‌، وتی: " زۆرجار، کاربه‌ده‌ستان پێمان ده‌ڵێن: به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێناسی و نموونه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ له‌ وڵاته‌که‌ماندا."

نوێنه‌رانی زیاتر له‌ ١٢٠ وڵات، له‌ناویاندا، سه‌رۆک، سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرانی زیاتر له‌ ٨٠ ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گا گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیۆرک کۆبونه‌وه‌ بۆ نه‌خشه‌کێشانی ڕێوشوێنێک بۆ داهاتووی گه‌شه‌سه‌ندنی جیهان. به‌شداری مشتومڕێکی ئاست به‌رزیان کرد له‌سه‌ر چۆنێتی ئاڵوگۆڕکردنی  خواست و داوای ڕاسپارده‌‌ جیهانییه‌کان بۆ کار و ده‌ره‌نجامی دیار و به‌رجه‌سته‌، وه‌ خستنه‌ڕووی تێڕوانینه‌کانیان له‌سه‌ر به‌ ڕاسته‌قینه کردنی ئامانجه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام (SDGs).

ئه‌وه‌شی خسته‌ پاڵ: " ڕێزمان لێگیراوه‌ له‌به‌ر شاره‌زاییه‌ تایبه‌ته‌که‌مان، بێلایه‌نی سیاسی، وه‌ بۆ پاڵپشتیکردنی به‌رده‌واممان بۆ خاوه‌نداری نیشتیمانی."

گفتوگۆکردنه‌کان له‌ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌ وه‌زارییه‌که‌دا، هێلین کلارک وتی، " به‌توندی ئه‌وه‌ی پێشنیار ده‌کات که‌ تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامی ڕێگاکه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و دیاریکردنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک هاوبه‌شێکی باوه‌ڕپێکراو و ستراتیژی." هه‌روه‌ها وتیشی: " گه‌شتکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ وه‌زیره‌ پله‌ به‌رزه‌کان و سه‌رۆک حکومه‌ته‌کان بۆ نیۆرک بۆ به‌شداریکردنی ئه‌م ڕوداوه‌ گرنگه‌ له‌گه‌ڵمان، ‌به‌ڵگه‌ و ئاماژه‌یه‌کی گرنگ نیشان ئه‌دات بۆ هاوبه‌شیکردنی ٥٠ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ UNDP دا."

بۆ ماوه‌ی ٥٠ ساڵ، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی گه‌شه‌پێداندا کاریکردوه‌، وه‌ له‌ بانگه‌شه‌کردن بۆ گۆڕانکاری وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی وڵاتان به‌ زانیاریه‌وه‌، ئه‌زموونکردن، وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ پێویسته‌کان بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵک بۆ بنیاتنانی ژیانێکی باشتر. له‌و ماوه‌یه‌دا جیهان گۆڕانکاری بێشوماری به‌سه‌ردا هاتووه‌، وه‌ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش له‌گه‌ڵیدا گۆڕاوه‌."

"به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ئه‌رکه‌کانی UNDP زیاتر له‌هه‌موو کات گونجاوتره‌، بۆ پشتگیریکردنی وڵاتان به‌مه‌به‌ستی ڕیشه‌کێشکردنی هه‌ژاری به‌ شێوه‌یه‌ک هاوکات بێت له‌گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ی نایه‌کسانی و جیاکاری، له‌ هه‌مان کاتدا پاراستنی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی که‌ هه‌موومان پشتی پێده‌به‌ستین."             

 

#UNDP50

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

په‌یوه‌ندی

ئاده‌م کاثرۆ، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان،

م. 12129065326+