ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ست له‌ناو ده‌ستن بۆ بره‌وپێدانی ئاشتکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ عێراق

Sat Feb 27 00:00:00 EST 2016

به‌ڕێز، جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیران، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، وتی: "پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ نێوان خه‌ڵکی عێراقدا، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕاماڵینی داعش و ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بڵاوبۆته‌وه‌،" وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

به‌غدا- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ٢٧ی شوبات دا له‌ به‌غدا،  کۆنفرانسێکی پێکهێنا، که‌ کاربه‌ده‌سته هه‌ڵبژێردراوه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌کان تیایدا به‌شداربوون بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر باشترین ڕێگاکانی بره‌وپێدانی ئاشتکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتدا وه‌ زۆر به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی به‌رکه‌وته‌ی توندوتیژین و ئازادکراون له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش).  ‌

له‌م گفتوگۆ کراوه‌یه‌دا، به‌ڕێز، جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیران، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، وتی: پێکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ نێوان خه‌ڵکی عێراقدا، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕاماڵینی داعش و ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بڵاوبۆته‌وه‌. پێویسته‌ پێکه‌وه‌ بژین، وه‌ دڵنیای سه‌لامه‌تی بکه‌ینه‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ نوخۆییه‌کان بۆ ماڵ و شاره‌کانی خۆیان."

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕیز، سالم ئه‌لجه‌بوری، له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ودا کۆنفرانسه‌که به‌ڕێوه‌ چوو، وتی: " پێویسته‌ هه‌نگاوی جدی بنێین به‌ره‌وڕوی پێکه‌وه‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ ئازادکردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق. پێویسته‌ ٢٠١٦ ببێته‌ ساڵی پێکه‌وه‌ژیانی کۆمه‌ڵگا، وه‌ پێویسته‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌کان سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن،له‌گه‌ڵ پشتگیرییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی." ‌

له‌ماوه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا، نوێنه‌ره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، گفتوگۆیان کرد له‌باره‌ی میکانیزمه‌ دیاره‌کان بۆ پشتگیریکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌، شه‌فاف کردنی گفتوگۆ و کۆنگره‌کان، له‌گه‌ڵ سه‌رنجدانی تایبه‌ت بۆ ڕۆڵی په‌رله‌مان له‌ بره‌وپێدانی ئاشتبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. پسپۆڕانی بواری ئاشتکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌یان پێشکه‌ش کرد که‌ به‌تایبه‌تی بۆ کۆنفرانسه‌که‌ ئاماده‌ کرابوون.

نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌ر و ڕێکخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق، خاتوو لیز گراندێی، وتی: "به‌ڵگه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌وه‌ نیشان ئه‌ده‌ن کاتێک کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری له‌ ئاشتکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان له‌و ململانێیانه‌ خيراتر جێگیر ده‌بێت و سه‌قامگیری زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت."

بەڕێوەبەری UNDP  لە عێراق، به‌ڕێز ئاده‌م ئه‌بدولمه‌ولا، وتی: " ئه‌م ۆرکشۆپه‌ ڕێکخراوه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ ستراتیژه‌کانی هاوبه‌شیپێکردنی UNDP له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، وه‌ له‌ناو چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌شدا."  " ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ هه‌موو قه‌واره‌ و لایه‌نه‌کان له‌ عێراق، له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ بره‌وپێدانی ئاشتبووه‌نه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌."

ئاماده‌بووان گفتووگۆیان له‌باره‌ی ئه‌و کرداره‌ ڕوونانه‌وه‌ کرد که‌ ده‌بێت بکرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، لایه‌نی جێبه‌جێکار له‌ حکومه‌ت، ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ بره‌وپێدانی ئاشتکردنه‌وه‌ له‌ ناوخۆ، پارێزگا و ئاسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌.

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان

م. 9647804473336+