وه‌فدی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕوممادی بۆ به‌گه‌ڕخستنی چالاکیه‌کانی سه‌قامگیرکردن

Tue Mar 22 00:00:00 EDT 2016

خاتوو گراندێی، له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ڕوممادی، وتی:"شتێکی تراژیدییه‌ که‌ خه‌ڵک ده‌مرن یان بریندار ده‌بن به‌هۆی بۆمبه‌ چێنراوه‌کانه‌وه‌. لابردنی ئه‌م ئامڕازه‌ سامناکانه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی کاره‌کانن." وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

ڕوممادی- پارێزگاری ئه‌نبار، به‌ڕێز سوهه‌یب ئه‌لراوی،له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخه‌ری مرۆیی و نیشته‌جێی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق، خاتوو لیز گراندێ، سه‌ردانی ڕوممادی کرد بۆ ده‌ستنیشانکردنی بارودۆخه‌کان و دابینکردنی خێرای پاشتیوانی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌کان بۆ ماڵه‌کانیان.

نێردراوه‌که‌ کۆبوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش و نوێنه‌ره‌کانی حکومه‌تی ناوخۆ و پۆلیس بۆ وتو وێژکردن له‌و بواره‌دا وه‌ زۆریی بڵاوبونه‌وه‌ی  ئامڕازی داهێنراوی ته‌قه‌ینه‌وه‌کان (IEDs). ده‌ستنیشانکردنه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ کاولکارییه‌کان به‌رفراوانن؛ ڕێگاکان، باڵه‌خانه‌ بازرگانییه‌کان، خانووه‌کان و شوێنه‌ گشتییه‌کان کاولکراون،  هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌‌. شاره‌زایان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕوممادی یه‌کێک بێت له‌و شارانه‌ی جیهان که‌ به‌ به‌خراپترین شێوه‌ کاولکراون. به‌رپرسان ئه‌وه‌یان بۆ نێردراوه‌که‌ پشتڕاست کرده‌وه‌ که‌ ٤٨ هاووڵاتی، له‌نێویاندا کارمه‌ندی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌‌ بۆمبڕێژکراوه‌کان، کوژراون و ٨٣ برینداربوون به‌ که‌لوپه‌له‌ بۆمبڕێژکراوه‌کان.

 " ئه‌وه‌ تراژیدییه‌ که‌ خه‌ڵک ده‌مرن و بریندار ده‌بن به‌هۆی بۆمبه‌ چێنراوه‌کانه‌وه‌. لابردنی ئه‌م ئامڕازه‌ سامناکانه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی کاره‌کانن. ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر، ئه‌گه‌ر زۆرترینی نه‌بێت گه‌ڕه‌که‌کانی ڕوممادی هێشتا سه‌لامه‌ت نین،" خاتوو گراندێی وتی. " خه‌ڵک خۆی ئازاری زۆر چه‌شتووه‌ وه‌ تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونیان.ئه‌مه‌ به‌ته‌واوه‌تی مه‌عقوله‌. پاککردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌ بۆمبڕێژکراوه‌کان کات کوژه‌ وه‌ کارێکی قورسه‌، به‌ڵام کارێکی پێویسته‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک سه‌لامه‌ته‌."

حکومه‌تی ئه‌نبار و دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ نیشته‌جێکردنی ده‌ستبه‌جێ-ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ستیانکردووه‌ به‌ کاری سه‌قامگیرکردن له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌لسه‌یدیقییه‌ و ئه‌لمه‌ثیق. وا چاوه‌ڕوان ده‌کڕێت  ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکییه‌ له‌پێشینه‌کان ده‌ستپێبکرێن له‌ ناوچه‌کاندا هه‌رکه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ که‌لوپه‌له‌ بۆمب ڕێژکراوه‌کان پاککراونه‌ته‌وه‌. له‌ژێر ڕێکه‌وتنی پلانێک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌نبار، دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ نیشته‌جێکردنی ده‌ستبه‌جێ، سیسته‌می ئاو چاک ده‌کاته‌وه‌، دابینکردنی به‌خشینی پاره‌ بۆ کاروبازرگانی، بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی ته‌ندروستی و باڵه‌خانه‌ گشتییه‌کان و دامه‌زراندنی سه‌دان گه‌نج له‌ هێزی کار. پێنج محاویله‌ دانراوه‌ بۆ یارمه‌تیدانی کارپێکردنه‌وه‌ی تۆڕی کاره‌با وه‌ ئه‌مڕۆ سیانی تریش له‌لایه‌ن نێردراوه‌که‌وه‌ ته‌سلیم کراوه‌.

پارێزگار، ئه‌لراوی وتی: "حکومه‌تی ئه‌نبار چالاکانه‌ یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له‌ ٦٣٠ خێزانی داوه‌ بۆ ئه‌لسه‌یدقییه‌ وه‌ ٢٥٠ خێزانی تر بۆ ئه‌لمه‌ثیق له‌ مه‌نتیقه‌ی ڕوممادی. پێویستمان به‌ هاریکاریکردنی ده‌ستبه‌جێ هه‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م خێزانانه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانی خۆیان."  شانازی به‌وکه‌سانه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌ ئازادکردنی ئه‌نباردا ژیانیان له‌ده‌ست داوه‌. سوپاسی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ده‌که‌م، به‌تایبه‌تی پۆلیسی ئه‌نبار، بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی لابردنی که‌لوپه‌له‌ بۆمبڕێژ کراوه‌کان. پێویستمان به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ خێراکردنی ئه‌م کاره‌. یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ شوێنی نیشته‌جیبوونیان به‌ سه‌لامه‌تی و شکۆوه‌ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه‌‌."

دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ نیشته‌جێکردنی ده‌ستبه‌جێ-ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌و ناوچانه‌ کارده‌کات که‌ تازه‌ ئازادکراون له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام. له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستنیشانکردنی له‌پێشینه‌ی به‌رپرسانی ناوخۆ، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، هاوکاری خێرا چاککردنه‌وه‌ی ژێرخانی گشتی ده‌کات، به‌خشینی پاره‌ بۆ پڕۆژه‌ بازرگانیه‌ بچوکه‌کان دابینده‌کات، بره‌وپێدانی ڕێککه‌وتنی شارستانی و چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ دابینکردنی هه‌لی کاری کورتخایه‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی کاری گشتییه‌وه‌. 

ڕاگه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

#IraqStabilization

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان

م. 9647804473336+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن