پێکه‌وه‌ کارکردنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یابان بۆ پشتگیری کردنی سه‌قامگیرکردن و توانای هه‌ستانه‌وه‌ له‌ عێراق

Mon Mar 28 00:00:00 EDT 2016

خاتوو گراندێی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فومیۆ لوای ڕێککه‌وتنی سندوقی به‌خشین ئیمزا ده‌که‌ن له‌ به‌غدا. وێنه‌: UNDP عێراق ٢٠١٦

به‌غدا- حکومه‌تی یابان بڕی ٢٣.٥  ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی دابینده‌کات بۆ پشتیوانیکردنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کاره‌کانیدا بۆ هاوکاریکردنی سه‌قامگیری و بنیاتنانی توانای هه‌ستانه‌وه‌ له‌ عێراق. به‌شداری کردنه‌که‌ی یابان له‌ ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ (FFIS)ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی قه‌یران و هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق (ICRRP)ی سه‌ر به‌ UNDP ده‌بێت.

دامه‌زراوه‌ی سه‌قامگیرکردنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕێخۆشکه‌رێکی خێرای پاڵپشتیکردنی ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانه‌ بۆ هاوکاریکردنی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی گشتی، زیادکردنی خێرای ئابووری ناوخۆیی، بره‌وپێدانی توانای حکومه‌ت وه‌ هاندانی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی. پڕۆگرامی‌ هه‌ستانه‌وه‌ی UNDP ڕێگه‌یه‌کی پاڵپشتییه‌ بۆ ئه‌وناوچانه‌ی شێواوی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌رزه‌ وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌ڕووی کاریگه‌ری ته‌نگه‌ژه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونه‌ته‌وه‌. هه‌ردوو به‌رنامه‌که‌ جه‌ختده‌که‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی خێزانه‌کان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانی خۆیان پاش وێرانکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش).

له‌ماوه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمی ئیمزاکردنه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ڕیوه‌چوو، نوێنه‌ری نیشته‌جێی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخه‌ری مرۆیی و نیشته‌جێی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگترووه‌کان له‌ عێراق، خاتوو لیز گراندێ، وتی: " خه‌ڵک ئازاری زۆریان چه‌شتوه‌. یه‌کێک له‌ گرنگترین ئه‌و کارانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق ده‌توانێت بیکات، هاوکاریکردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت و شکۆمه‌ندانه‌ی خێزانه‌کانه‌ بۆ ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کان. یابان ڕابه‌ره‌، وه‌ به‌خشه‌رێکی زۆر دڵفراوانه‌‌، وه‌ هاوکارییه‌که‌ی ئومێد ده‌به‌خشێته‌ داهاتووی سه‌دان هه‌زار عێراقی."

به‌ڕێز جه‌نابی فومیۆ لوای، باڵیۆزی یابان بۆ عێراق وتی: "ئاشکراکردنی هاوکاریکردنه‌‌‌که‌ی یابان به‌ بڕی ٢٣.٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی، مایه‌ی خۆشحاڵیه‌کی گه‌وره‌ی منه." به‌رده‌وام بوو و وتی "ئه‌مه‌ ١٦ ملیۆن دۆلار بۆ دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، له‌خۆده‌گرێت." " به‌م هه‌ماهه‌نگی کردنه‌، یابان ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ به‌خشه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، له‌دڵه‌وه‌ هیواخوازم که‌ هاوکاریکردنه‌که‌مان، ببێته‌ مایه‌ی به‌ره‌وپێش چونی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان و هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان. له‌ کانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، یابان بڕیاریدا، بڕی ١٠٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی ببه‌خشێته‌ بریکاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌وانه‌ مانگی سوری عێراقی IFRC، لیژنه‌ی مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی  ICRC، ڕێكخراوه‌ ناحکومیNGO-کانی یابان و هی تریش، بۆ پاڵپشتی کردنی ئاواره‌ ناوخۆییه‌کان و په‌نابه‌ره‌ سورییه‌کان له‌ عێراق. له‌ ساڵی ٢٠١٤-ه‌وه‌ یابان به‌تێكڕایی زیاتر له‌ ٢٥٦ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی دابینکردووه‌ بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ره‌ سوریه‌کان و ئاواره‌ ناوخۆییه‌کان له‌ عێراق. پێمان خۆشه‌ بانگهێشتی به‌خشه‌ره‌کانی تریش بکه‌ین بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ پاڵپشتییه‌کانیان بۆ عێراق."

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

#IraqStabilization

#IraqResilience

په‌یوه‌ندی

نیداء ‌هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان

م. 9647804473336+

باڵیۆزخانه‌ی یابان له‌ عێراق

کۆسوکی کیگا، به‌شی ئابوری و هه‌ماهه‌نگی ئابوری

دایسوکی تسوکاساکی، به‌شی ئابوری و هه‌ماهه‌نگی ئابوری