هۆڵندا سندوقی خه‌رجی به‌خشندانه‌ بۆ خێرا کردنی سه‌قامگیرکردن و گه‌ڕانه‌وه ی ئاواره‌کان بۆ‌‌ ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کاندا دابینده‌کات

Thu Mar 31 00:00:00 EDT 2016

" له‌ڕێی FFIS، ئاواره‌ ناوخۆییه‌کان ده‌توانن به‌زوویی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان پاش ئازادکردنه‌وه،‌ بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ ژیانیان بده‌ن له‌ ئاشتی و ئارامیدا،" نوێنه‌ری دبلۆماسی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵندا له‌ به‌غدا. وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٥

به‌غدا- شانشینی هۆڵندا بڕی ٥ ملیۆن و ٦٩٠٠٠ دۆلاری ئه‌مریکی (٥ ملیۆن یۆرۆ) ی به‌خشییه‌ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ پشتگیری سه‌قامگیرکردن له‌ ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ژێرده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (ISIL).

هاوکارییه‌ هۆڵندییه‌که‌ دابه‌شده‌کرێت بۆ دوو جار، بۆ دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، که‌ ڕێخۆشکه‌رێکی خێرای پشتیوانیکردنی ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانه‌ بۆ یارمه‌تیدانی دووباره‌ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی شارستانی ، ده‌ستپێکی خێرای ئابوری ناوخۆیی، بره‌وپێدانی توانای حکومه‌ت وه‌ وه‌ هاندانی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی.

ئه‌مڕۆ له‌ ڕێوڕه‌سمی ئیمزا کردنه‌که‌دا له‌ به‌غدا، نوێنه‌ری نیشته‌جێی UNDP و ڕێکخه‌ری مرۆیی و نیشته‌جێی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق، خاتوو لیز گراندێی، وتی:" سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ماڵه‌کانیان له‌ ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کاندا. یارمه‌تیدان بۆ سه‌قامگیری ئه‌م ناوچانه‌، که‌ زۆرینه‌یان به‌ خراپی وێرانکراون، یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین و له‌پێشترین کاره‌کانمان. بێپایان سوپاسگوزاری حکومه‌تی هۆڵندین بۆ پشتیوانییه‌ به‌خشندانه‌که‌یان."

نوێنه‌ری دبلۆماسی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵندا له‌ به‌غدا، به‌ڕێز جان ڤان وێیجن، وتی: " هۆڵندا چالاکانه‌ به‌شداری ده‌کات له‌ کۆمه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی‌ داعش، که‌ یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق ده‌دات بۆ ئازادکردنی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌. له‌ڕێی دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ، ئاواره‌ ناوخۆییه‌کان به‌ زوویی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌کانیان دوای ئازادکردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ ژیانی خۆیان بده‌ن له‌ سه‌لامه‌تیدا."

له‌ حوزه‌یرانی ٢٠١٥ دا ئاشکرا کرا، دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ کارده‌کات له‌ نۆ ناوچه‌ی تازه‌ ئازادکراو له‌ پارێزگاکانی ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و دیاله‌. دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیرکردنی ده‌ستبه‌جێ له‌ ئێستادا ده‌ستی به‌کارکردوه‌ له‌ ڕوممادی، که‌ وێرانکاری به‌رفراوان و بۆمبه‌ چێنراوه‌ نه‌ته‌قیوه‌کان، پرۆسه‌کانی سه‌قامگیرکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێواش کردۆته‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی(داگرتن)

#IraqStabilization

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان

م. 9647804473336+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن