یه‌کێتی ئه‌وروپا ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبونی به‌ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی عێراق له‌‌ " به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی هیوا له‌ دامه‌زراوه‌کانیاندا"

Thu Apr 14 00:00:00 EDT 2016

به‌ڕێزان جه‌نابی سیمۆنیت، جه‌نابی جۆهان و جه‌نابی ته‌وفیق له‌ کۆبونه‌وه‌ی NAC له‌ عه‌ممان. وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

عه‌ممان – لیژنه‌ی ڕاوێژکاری نیشتیمانی( NAC ) ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ ناوخۆییه‌کان (LADP) ی UNDP ئه‌مڕۆ له‌ عه‌ممان کۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆکایه‌تی کرا له‌ لایه‌ن جێگری وه‌زیری پلاندانان له‌ حکومه‌تی فیدراڵی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق.

به‌ڕێوه‌به‌رانی لیژنه‌ی ڕاوێژکاری نه‌ته‌وه‌یی، پارێزگا و نوێنه‌رانی ١٢ پارێزگای عێراق به‌ پوختی باسیان له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ره‌نگارییه‌کان کرد، ده‌ستکه‌وته‌کان و هه‌نگاوه‌ پێویسته‌کان بۆ به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستنی پلانه‌کان، وه‌ هه‌روه‌ها جێبه جێکردنی ئه‌و ستراتیژانه‌ی له‌ مانگه‌کانی ڕابردوودا په‌سه‌ندکراوه‌.

له‌ ده‌ستپێکی کۆبونه‌وه‌که‌دا، جێگری وه‌زیری پلاندانانی عێراق، به‌ڕێز ماهیر جۆهان، وتی: " له‌ کاتێکدا‌ وڵات سه‌رقاڵی که‌مپینێکی سه‌ربازییه‌ دژی تیرۆر و ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری، پێویسته‌ خێراتر و پێکه‌وه‌ کاربکه‌ین بۆ به‌هێزکردنی هاوکاری له‌ ئاسته‌ ناوخۆیی و ناوه‌نده‌کاندا له‌ ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی گشتگیری پیلان و ستراتیژیه‌کانه‌وه‌. ئێمه‌ پێویستمان به‌ پشتیوانی به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌جێی ‌ یه‌کێتی ئه‌وه‌روپا و به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی، به‌ڕێز نه‌وزاد ته‌وفیق، هه‌مان داواکاری گه‌یاند " پشتیوانی ته‌واو بۆ پاریزگاکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان. به‌هاوکاری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ ناوخۆییه‌کان LADP ، ستراتیژه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی پارێزگا بۆ هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی بۆ ساڵانی ٢٠١٦- ٢٠١٨ خراوه‌نه‌ته‌ به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه‌. وێڵی پشتیوانیه‌کی ته‌واوین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌ ستراتیژیه‌کانمان، له‌وانه‌ : گه‌شه‌پێدانی ژێرخان، توانای بنیاتنان، به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستنی که‌رته‌کانی ئابوری، باش کردنی خزمه‌تگوزاری، زیادکردنی توانای ئیداری و ئابوری، ناساندن و دروستکردنی حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی، به‌ده‌ستخستنی خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌."

باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا، به‌ڕێز جه‌نابی پاتریک سیمۆنێت‌، دڵنیای ده‌داته‌وه‌: " یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانی بنیاتنانی چه‌ند هه‌لێک بۆ خه‌ڵکی عێراق تا بڕوایان به‌ داهاتوو و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی هیوا له‌ داموده‌زگاکانیان و ده‌وڵه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و ئابوری هه‌بێت. ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌کی نوێیه‌ بۆ عێراق‌ که‌ ده‌ستپێکراوه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی پاش شکستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش)، وه‌ جوڵێنراوه‌ به‌ره‌و‌ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و ئاشته‌وایی نیشتیمانی- یه‌وه‌."

به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پشتگیری ڕاسته‌وخۆی بۆ ١٢ پارێزگا دابینکردوه‌، له‌گه‌ڵیشیدا گه‌شه‌پێدانی پارێزگاکان، پلاندانانی ناوچه‌ شارستانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، گه‌شه‌پێدانی تواناکان و بنیاتنانیان، خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن، و به‌ڕێوه‌بردنی داتاکان. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ ناوخۆییه‌کان، خاتوو ئیزابێلا ئوریبی وتی: " سوپاس بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا، له‌تواناماندایه‌ پشتیوانییه‌کانمان بۆ داموده‌زگا نیشتیمانی و ناوخۆییه‌کانی عێراق به‌رفراوان بکه‌ین." "له‌ ڕێگه‌ی پلاندانانی ستراتیژی گشتگیر و جێبه‌جیکردنه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌کی لێکنه‌پچڕاو له‌ نێوان ئاستی ناوچه‌یی و ناوه‌نددا، وه‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌نگی کۆمه‌ڵه‌ ناوخۆییه‌کان به‌باشی گوێی لێ ده‌گیرێت له‌ بازنه‌کانی بڕیارداندا، ئێمه‌ هاوکاری عێراق ده‌که‌ین له به‌ره‌وچوون بۆ چاره‌سه‌ری گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام: هه‌روه‌ها ڕێگه‌ خۆشکردن بۆ داهاتویه‌کی باشتر."

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ نیشته‌جێی مرۆیی، به‌شداری له‌و هاوکاریانه‌دا ده‌کات له‌ ڕێگه‌ی باسکردنی ئاسته‌نگییه‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانی له‌ عێراق. سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ نیشته‌جێی مرۆیی، به‌ڕێز عیرفان عه‌لی. وتی: " له‌ مه‌ودایه‌کی کورتدا، جه‌خت ده‌کرێته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ پێویسته‌کان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی داڕوخانی شارستانیه‌تی هه‌ندێک له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان." "له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی، به‌رنامه‌که‌ بریتیه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی ستراتیژی نیشتیمانی و ستراتیژی پارێزگاکان له‌ ناوچه‌‌ شارستانیه‌کاندا، به‌زیادکردنی چه‌ند تاقیکاریه‌ک له‌سه‌ر پلاندانانی ناوچه‌یی و خه‌رجی‌ شاره‌وانی. میمبه‌ری داتا و زانیارییه‌ ناوچه‌ییه‌کان په‌ره‌ی پێدراوه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌کان، به‌شداری پێکردنیان، وتووێژکردن له‌سه‌ریان و چاودێری کردنیان."

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان،UNDP عێراق

م. 9647804473336+

محمد فه‌وزی، به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاری و گه‌یاندن، نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کۆماری عێراق

 م. 9647809285377+