ئیماراته‌ یه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌ب هاوکارییه‌کی به‌خشندانه‌ دابینده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی عێراق

Tue Apr 19 00:00:00 EDT 2016

ڕێوڕه‌سمی ئیمزاکردن له‌ ئه‌بوظبی. وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

ئه‌بوظبی- ئیماراته‌ یه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌ب (UAE) بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی ده‌به‌خشێته‌ به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی گوڕپێدانی سه‌قامگیری ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ داعش.

هاوکارییه‌که‌ی ئیمارا‌ته‌ ئه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌ب ته‌رخان ده‌کرێت بۆ دامه‌زراوه‌ی کۆمه‌ککردن بۆ سه‌قامگیری ده‌ستبه‌جێ (FFIS) ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌ککگرتوه‌کان، وه‌ به‌کاردێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی شارستانی، نه‌خۆشخانه‌ و خوێندنگه‌کانیش له‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها، پڕۆژه‌که‌ پشتگیری بنه‌ماکانی په‌ره‌پێدانی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌کات.

به‌ڕێز خاتوو رییم ئه‌لهاشمی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیماراته‌ یه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌ب بۆ هاوکاریکردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد: "ئیماراته‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب بڕوای به‌ گرنگی هێنانی سه‌قامگیری‌، ئاشتی و سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌ڵکی عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌رکه‌وته‌ی توندوتیژی و تیرۆرن. چاوڕوانی کارکردن له‌گه‌ڵ UNDP و بینینی گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانین له‌ ژیانی خێزانه‌ عێراقیه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌ ‌ ئازادکراوه‌کانی خۆیان."

نوێنه‌ری نیشته‌جێی  UNDP و نوێنه‌ری UN وه‌ ڕێکخه‌ری مرۆیی بۆ عێراق، خاتو لیز گراندێی، ئه‌مڕۆ له‌ خیلالی ڕێوڕه‌سمی ئیمزا کردنه‌کادا له‌ ئه‌بوظبی وتی: "سه‌دان هه‌زار عێراقی ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵه‌کانیانن بۆ ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کان. ئه‌م هاوکاریه‌ به‌خشندانه‌یه‌ ڕێخۆشکه‌ره‌ بۆ ئێمه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بارودۆخه‌که‌ به‌ خێرایی له‌ شاره‌ سه‌ره‌کیه‌کاندا له‌ ناویانا ڕوممادی، له‌وێ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کان به‌به‌فراوانی وێرانکراون. بێپایان سوپاسگوزاری  ئیماراته‌ یه‌کگرتوه‌کانی عه‌ره‌بین بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌م پشتگیریه‌ له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی ژیانی ئه‌و سه‌دان هه‌زار عێراقیه‌."

له‌ حوزه‌یرانی ٢٠١٥ دا ئاشکرا کرا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ(FFIS) له‌ ئێستا کار له‌ نۆ ناوچه‌ی تازه‌ ئازادکراو ده‌کات له‌ پارێزگاکانی ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و دیاله‌. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ ده‌ستبه‌کار بووه‌ له‌ ڕوممادی که‌ وێرانکاری به‌رفراوان و بۆمبه‌ نه‌نراوه‌ نه‌ته‌قیوه‌کان  پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌ ئاواره‌کانی هێواش کردبووه‌وه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

#IraqStabilization

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان

م. 9647804473336+