هه‌ولێرئاماژه‌ ده‌دات به‌ ‌وه‌گه‌ڕخستنی ستراتیژیه‌تی په‌ره‌پێدانی پارێزگای خۆی ٢٠١٦- ٢٠١٨ له‌ کورته‌ نمایشێکی بینراو و بیستراودا له‌ قه‌ڵای دێرین

Wed Apr 20 00:00:00 EDT 2016

سه‌رۆک وه‌زیران وتار بۆ به‌شداربوانی بۆنه‌که‌ ده‌دات له‌ هه‌ولێر. وێنه‌: UNAMI PIO ٢٠١٦

هه‌ولێر

له‌بۆنه‌یه‌کی ڕه‌سمیدا له‌ قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر، پارێزگای هه‌ولێر ستراتیژی په‌ره‌پێدانی پارێزگای خۆی ده‌ستپێکرد. بۆنه‌که‌ له‌لایه‌ن جه‌نابی به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی-یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ برا، وه‌ به‌ ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سلکی دبلۆماسی  و حکومه‌تی هه‌رێم. جه‌نابی به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێز نه‌وزاد هادی، ستراتیژیه‌ هه‌رێمییه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد.

بۆنه‌که‌ ڕێکخرا به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان وه‌ لیژنه‌ی باڵای به‌زیندووڕاگرتنی قه‌ڵای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاڵپشتیکردن  له‌لایه‌ن  به‌رنامه‌ی ناوخۆیی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمیUNDP-ه‌وه‌ که‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا خه‌رجیه‌که‌ی دابینکردبوو. بۆنه‌که‌ کورته‌ نمایشێکی بینراو و بیستراوی له‌خۆگرتبوو و ڕۆڵی هه‌ولێری نیشاندا وه‌ک " پایته‌ختی به‌خشنده‌یی و فره‌ڕه‌نگی."

سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی مه‌دحی  ستراتیژیه‌که‌ی کرد وتی: "بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م پلانه‌ ستراتیژیه‌ له‌ کاتێکی وا سه‌ختدا ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات که‌ خواست و داوای خه‌ڵکی ئێمه‌ بۆ بنیاتنانی داهاتویه‌کی باشتر و بۆ هاندانی به‌خشنده‌یی و پێکه‌وه‌بوون زۆر به‌هێزتره‌ له‌ خواستی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی وه‌ستاندنمان ئه‌ده‌ن له‌و ڕێگایه‌ی گرتومانه‌ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن." 

نوێنه‌ری نیشته‌جێی  UNDP و نوێنه‌ری UN وه‌ ڕێکخه‌ری مرۆیی بۆ عێراق، خاتو لیز گراندێی، وتی:" ئه‌مه‌ ستراتیژێکی به‌هێزه‌ که‌ بنیاتنراوه‌ له‌سه‌ر  تۆماری کاریگه‌ری هه‌ولێر وه‌  ته‌رکیز ده‌خاته‌ ‌سه‌ر دامه‌زراوه‌کان  بۆ به‌رده‌وامی هه‌ستانه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی داهاتووی‌ هه‌ولێر. شه‌ش ئامانجی زیره‌کانه ی هه‌یه‌‌ وه‌ کاتی ته‌رخانکراوی بۆ جێبه‌جێکردن هه‌یه‌."

هه‌ولێر دووه‌م پارێزگایه‌ له‌ هه‌ڕێمی کوردستانی عێراق، ، له‌ پآش سلێمانی، له‌ به‌ ڕه‌سمی به‌ کارخستنی ستراتیژییه‌تی په‌ره‌پێدانی پارێزگادا.  له‌ هه‌فته‌کانی داهاتوودا دهۆکیش ستراتیژیه‌تی خۆی ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ ، له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ ناوخۆییه‌ پێشه‌نگه‌کاندا، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پشتگیری ڕاسته‌وخۆ  بۆ دوانزه‌ پارێزگار دابینده‌کات  بۆ گه‌شه‌پێدانی پلاندانانی سێکته‌ره‌ به‌رفراوانه‌کان و جێبه‌جێکردنیان،  ده‌سه‌ڵات پێدانی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ و خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن، گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ناوه‌ند و ئاسته‌کانی حکومه‌ت وه‌ زیادکردنی به‌شداریپێکردنی پارته‌کان له‌ گه‌شه‌پێدانی ناوخۆییدا. 

سه‌رۆکی نوسینگه‌ی نێوه‌ندکاری یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز پاتریک جێیسن، وتی، " یه‌کێتی ئه‌وروپا، له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕانی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌، پشتگیری دامه‌زراوه‌کان ده‌کات له‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وانه‌ی که‌ هه‌ن، به‌ڵام به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕابه‌ری حکومه‌ته‌ ناوخۆیی و جیهانیه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دانیشتوان له‌ ئاسته‌ ناوخۆیی و جیهانییه‌کاندا."

پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێز نه‌وزاد هادی، سه‌رۆکیHCECR ، به‌ڕێز دارا ئه‌ل یاقوبی، به‌ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند، ڕۆڵی هه‌ولێری ده‌ستنیشان کرد له‌ له‌خۆگرتنی ئاواره‌ ناوخۆییه‌کان IDPs و په‌نابه‌ره‌کان وه‌ به‌دیارخستنی گرنگی ستراتیژیه‌ نوێکه‌ بۆ به‌گوڕخستنی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ولێر وه‌ گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی هه‌ستپێکراو.

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی به‌ عه‌ره‌بی (داگرتن)

په‌یوه‌ندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، UNDP عێراق.

م. 9647804473336+

محمد فه‌وزی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و زانیاری، شاندی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کۆماری عێراق

م. 9647809285377+