وۆرکشۆپێک له‌ به‌غدا بۆ به‌هێزکردنی نوێنه‌رانی‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ کاریگەری خستنه‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی ٢٦ نیسان ، ٢٠١٦

Tue Apr 26 00:00:00 EDT 2016

نوێنه‌رانی ناوخۆی CSO تاووتوێی شێوازه‌کانی کاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر یاسادانان ده‌که‌ن. وێنه‌: UNDP عێراق/٢٠١٦

به‌غدا- به‌ ئامانجی په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی هاوبه‌شی نێوان ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاکانی یاسادانان له‌ عێراق، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان (UNDP) به‌رواری‌ ٢٦ نیسان له‌ به‌غدا ۆرکشۆپێکی مه‌شق پێکردنی ڕێکخست به‌ به‌شداری‌ ١٨ نوێنه‌ری ناوخۆیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئه‌م خوله بەشێکە لە پرۆگرامی بەهێزکردنی حوکمداریی بەشدارانە و بەرپرسانە (SPAG ( ی ڕێکخراوی UNDP، خه‌رجیه‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای هاوکاری په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سویدی (SIDA) و حکومه‌تی دانیمارک-ه‌وه‌ دابینکرا. ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له به‌رده‌وامی ئه‌و پشتگیرییه‌ی له‌ ٢٠١٥ دا ده‌ستپێکرا له‌پێناو بنیاتنانی توانایی  ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وه‌ ڕێکخراوه‌ ناحکومیه‌کانی عێراق  ئاڕاسته‌ ده‌کرێت بۆ یه‌کخستنی پڕۆسه‌کانی یاسادانان و چاودێری.

بەرپرسی بەرنامەی SPAG ، به‌ڕێز زیاد ئەلعوبه‌یدی، وتی: " ئامانجمان  باشتر تێگه‌یشتنه‌ له‌ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی‌ له‌ به‌کارهێنانی ڕێبازه‌کانی چۆنێتی کاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی وه‌ دامه‌زراندنی هاوبه‌شی پێکردنی به‌هێز له‌گه‌ڵ که‌رتی یاسادانان له‌ حکومه‌تدا ، به‌شداربووان باشتر ئاماده‌ ده‌بن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی تا ئێستا هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاریه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ ئاستێکی  به‌رزتر."

ڕاوێژکاری یاسایی پێشوی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی مافی مرۆڤ، به‌ڕێز عه‌لی عومه‌ر، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ " به‌شداری کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ پڕۆسه‌کانی یاساداناندا کلیله‌ بۆ یاسادانانی سه‌رکه‌وتوو." 

له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی شوئاب، به‌ڕێز سه‌عید موسا، وتی: " ۆرکشۆپه‌که‌ له‌ کاتێکی گرنگدایه‌، وه‌ڵامێکه‌ بۆ داوای نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ هاوبه‌شیپێکردنی CSO ناوخۆییه‌کان له‌ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردن بۆ دانانی یاسای باش له‌ عێراق." 

دامه‌زراندنی ٥ ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری ئەزمونکاریی تا له‌ نزیکه‌وه‌ کار له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانی په‌رله‌ماندا بکه‌ن کلیلی‌ ‌ناوه‌ندی ئه‌و خاڵه‌ کردارییانه‌ بوو که‌ به‌شداربووان له‌ ۆرکشۆپه‌که‌دا ڕازی بوون له‌سه‌ری. ئه‌وانه‌ی تر بریتی بوون له‌ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوسینگەی وتەبێژ بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی تایبه‌ت به‌ گوێگرتنی گشتی، وه‌ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێک لیژنه‌ی په‌رله‌مانی بۆ بانگێشت کردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ کۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌.

سه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی NGO-کان، به‌ڕێز عه‌باس الحسن وتی " له‌ ڕابردوودا، له‌ کۆبونه‌وه‌ داخراوه‌کاندا یاسای گشتی داده‌ڕێژرا ، به‌بێ به‌شداری‌ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەگی مەدەنی." "ئه‌مڕۆ، سه‌رکه‌وتووبوین له‌ ئه‌زمونکردنی یه‌که‌مین په‌یڕه‌و که‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی UNDP داڕێژرابوو بۆ باشترکردنی حوکمداریی بەشدارانە."

لەڕێگەی SPAG، UNDP پشتگیری ڕاوێژکاری ته‌کنیکی دابین کردبوو بۆ په‌ره‌پێدانی سێ په‌یڕه‌وی مه‌شقکردن، به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ ٢٥٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی. شه‌ش گروپ، دامه‌زراون هه‌ریه‌که‌ له‌ ٢٢ نوێنه‌رانی‌ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەگی مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتی  ڕێکخراوە ناحکومییەکان وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مه‌شقپێکه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی تا ببنه‌ هۆی  بنیاتنانی شه‌راکه‌ت له‌ نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمه‌ڵه‌ و‌ دامه‌زراوه یاساییه‌کان له‌ حکومه‌تدا، له‌ ئاسته‌ هه‌رێمی و فیدڕاڵیه‌کاندا.

په‌یوه‌ندی

زیاد ئه‌لعوبه‌یدی، به‌رپرسی پرۆژه‌کان بۆ پرۆگرامی بەهێزکردنی حوکمداریی بەشدارانە و بەرپرسانە(SPAG)