ئەڵمانیا بڕی ٣.٩ ملیۆن دۆلاری تر دەبەخشێت بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردن لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراقدا

Fri May 06 00:00:00 EDT 2016

 

بەغداد- ئەڵمانیا بڕی ٣.٩ ملیۆن دۆلاری تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFIS ی سەر بە UNDP، ئەم دامەزراوەیەش دارایی بۆ دەستپێشخەریی خێرا دابین دەکات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). بە بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئەڵمانیا بۆ دامەزراوەکە دەگەیەنێتە ١٦ ملیۆن دۆلار.

بە بنەما لەسەر ئەولەویاتەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆوە، UNDP یارمەتیدەر دەبێت لە چاککردنەوەی خێرای ژێرخانی گشتی و دابینکردنی مینحە (پێدانی پارە) بە کاری بچوك و بەرزکردنەوەی توانستەکانی حکومەتەکانی ناوچەکە و هاندانی بەشداریکردنی مەدەنیی لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا، لەگەڵ دابینکردنی خستنە سەرکاری ماوە کورت لەڕێی نەخشەی کاری گشتییەوە.

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی UNDP و ڕێکخەری مرۆیی و نێشتەجێی نەتەوەیەکگرتوەکان، سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بەخشینە میهرەبانە بەردەوامەکانی و وتی:" ئێمە زۆر سوپاسگوزاری حکومەتی ئەڵمانیاین لە پێشەنگیکردن لە ڕۆڵی پاڵپشتییکردنی سەقامگیرکردندا. دامەزراوەی FFIS لە ئێستادا لە نۆ ناوچەی ئازادکراودا کاردەکات. ئەم بەخشینە میهرەبانە وادەکات UNDP بتوانێت بە خێرایی چالاکیەکانی فراوانبکات لە شار و قەزاکاندا پاش ئەوەی داعشی لێ دەردەکرێت. کرداری خێرا پاش ئازادکردن پەیامێکی بەهێز دەنێرێت کە شتەکان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن و خێزانە ئاوارەکان دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ژیانیان."

دامەزراوەی FFIS   کە لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دا دامەزراوە، لە ئێستادا لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کار دەکات. بە گشتی، دامەزراوەکە دەسەڵاتی لە حەڤدە ناوچەدا پێدراوە. نوێترین کارەکانی دامەزراوەکە لە ڕەمادیی بوو، کە کاولکارییەکی فراوان و پیسبوونی ناوچەکە بە بۆمبی چێنراو ڕوویداوە و ئەمەش بۆتە هۆی خاوکردنەوەی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن.

بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی بخوێنەرەوە بە زمانی عەرەبی (داگرتن)

 

#IraqStabilization

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان،

م. 9647804473336+