پارك و سەنتەری پەرەپێدانی کۆمەڵگە لە کورانی عەینکاوە لە هەوڵیر کرایەوە

Mon May 09 00:00:00 EDT 2016

UNDP پاڵپشتیی کۆمەڵەی کوڕانی عەینکاوە دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی لایەنی کۆمەڵایەتی-ئابوریی و هاندانی بەشداریکردنی کارا لە پرۆسەکانی باشترکردنی نیشتەجێکردن و ژیانی باشتردا. وێنە: هابیتاتی نەتەوەیەکگرتوەکان عێراق/٢٠١٦

هەولێر- بۆ نیشانەکردنی کۆتاییهێنان بە باشترکردنی ڕێگرییەکانی نیشتەجێبونە ناڕەسمیە چڕەکان لە هەولێردا، سەنتەرێکی پەرەپێدانی کۆمەڵگا و باخێك لە کوڕانی عەینکاوە کرایەوە. باشترکردنی سیستەمی دابینکردنی نیشتەجێکردن لە هەولێر، کە پێشتر پڕۆژەی نیشتەجێکردنی ناڕەسمیی کوڕانی عەینکاوە بووە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆمەککراوە و لەلایەن بەرنامەی نێشتەجێکردنی مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان (UN-Habitat)ەوە جێبەجێ دەکرێت بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP). جێگریی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری

UN-Habitat و وەزیری پلاندانانی کوردستان و پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمەکەدا ئامادەبون.

جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UN-Habitat و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، خاتوو کیرابۆ کاسیریا جەختی کردەوە لەسەر گرگنیی کاری ڕێگریی ناوشاریی لەم شێوەیە کە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە حکومیەکاندا کاربکەن بە هاوبەشیی ئەندامانی کۆمەڵگە بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ ئەوانەی لە چواردەوری شاردا دەژین.

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی بەڕێز عەلی سندی، وتی:" پرۆژەکە بە سەرکەوتووی باسی دۆخی کرێنشینانی ناڕەسمی کرد لە کوڕانی عەینکاوە، هەروەها ئاسانکردنی یەکخستنی کرێنشینی لە ڕێی دانوستانەوە لەگەڵ خاوەن موڵکەکان و نیشتەجێ نایاساییەکاندا. ئەمە یەکێك لە باشترین نمونەکانی هاوبەشێتی سەرکەوتوو لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگا بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی لە هەرێمی کوردستاندا پیشان دەدات."

پارێزگاری هەولێر، جەنابی بەڕێز نەوزاد هادی، دەستخۆشی خۆی بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان دەربڕی و وتی:" بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی لە بەرزکردنەوەی ئاستی نیشتەجێیان لە کوڕانی عەینکاوە و بونە هۆی بەدیهێنانی باشترکردنی ژێرخانی نیشتەجێیان لەناوچەکەدا، هەروەها بە گشتی بۆ ژێرخانی گشتی و دانانی خزمەتگوزاریە گشتییەکان بۆ باشترکردنی دۆخی گەڕەکەکە"

UNDP پاڵپشتیی بۆ کۆمەڵگەی کوڕانی عەینکاوە دابینکردوە بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی-ئابوریی لە ناو گەڕەکەکەدا، جوڵاندنی کۆمەڵانی ناوچەکە بۆ بەشداربوونی کارا لە پرۆسەکانی باشترکردنی نیشتەجێبوون و باشترکردنی ژیانی نیشتەجێیان. نوێنەری کۆمەڵگەی ناوچەکە، خاتوو گەزەنگ سەعید، وتی:" هەوڵی جوڵاندنی کۆمەڵگاکانی لەم شێوەیە بۆتە هۆی دامەزراندنی ڕێکخراوی ناحکومیی پسپۆر لە ناوچەکەدا بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان هەتا ئێستا."

لەگەڵ جێبەجێکردنی بەرنامەی نەتەوەیی بۆ یەکخستن و دووبارە چاککردنەوەی نیشتەجێبوونی ناڕەسمی و ناوچەکانی ئاوارەکانی ناوخۆ، ئەم پرۆژە تاقیکارییە جێبەجێکرا لەلایەن UN-Habitat بۆ دابینکردنی نیشتەجێکردنی باشتر بۆ کەسانی دۆخناسکی ناوچەکە و دانانی ئاسایش و خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان. هەروەها لەلایەن هەڵمەتی جیهانی (پێکەوە بۆ نیشتەجێیانی چواردەوری شار- گۆڕینی ژیانی ملیارێك کەس) لەلایەن UN-Habitat لە نیسانی ئەمساڵدا و لەلایەن بەرنامەی هەستانەوە و وەڵامی قەیرانی عێراقیی ICRRP سەر بە UNDP پاڵپشتیی کرا بۆ باشترکردن و گۆڕینی ژیانی یەک ملیار کەس لە جیهاندا کە لە چواردەوری شارەکاندا دەژین.

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان،

م. 9647804473336+

مازن تەڵعەت، ڕێکخەری نەتەوەیی و هەرێمیی.

م. 9647504453638+