خۆبەخشانی زیاتر ڕاهێنانیان پێکرا بۆ پاڵپشتیکردنی داهێنانی UNDPی یەکێتی ئەوروپا بۆ دەستپێخەریی پەرەپێدان

Fri May 13 00:00:00 EDT 2016

سی و سێ خۆبەخش لە پارێزگا جیاوازەکانەوە لە هەولێر کۆکرانەوە بۆ ڕاهێنان. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

هەولێر- لەڕێی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP) کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکدەکرێت، وۆرکشۆپێکی پێناساندن و ڕاهێنان بە خۆبەخشان لەسەر داهێنان بۆ پەرەپێدان ڕێکخرا لە ڕۆژەکانی ١١ بۆ ١٣ی ئایار لە هەولێر. ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە جێبەجێکرا و هانی کارسازی کۆمەڵایەتی و بازرگانیی دەدات لەڕێی شێوازەکانی وەکو دیزاینکردنی بیرکردنەوە و مۆدیڵی کارکردن تا گەنجە کارسازەکان ئاشنا بکات بەم بیرۆکانە و شێوازی جێبەجێکردنیان.

فۆکاڵ پۆینتی گەنجانی UNDP، بەڕێز زافر حەسەن، وتی:" سی و سێ خۆبەخش لە پارێزگا جیاوازەکانەوە کۆکرانەوە و سێ تیمیان لێ پێکهێنرا بۆ ئەوەی لەکای وۆرکشۆپەکەدا ڕاهێنان و بە بەڵگەنامە کردن و هاندان ئەنجام بدەن. هەر تیمێك شێوازی دیزاینی بیرکردنەوە ی بەکارهێنا بۆ دروستکردنی ئامانجەکانی (SMART) پێش ڕەشنوسی پلانی کرداری ساڵ بۆ ئیشەکانیان."

خاتوو ئەسالە ماهر، تەمەن ٢٣ ساڵ، لە سەڵاحەدینەوە، وتی:" بوون بە بەشێك لەم دەستپێشخەرییە ئیمتیازیشە و بەرپرسیارێتیشە، من چاوەڕیی کارکردنم ە یەکێك لەو چالاکیە جیاوازانەی پلانمان بۆ داڕشتوە. ئەمە وادەکات زیاتر فێربم و پەرە بە خۆم بدەم و ببمە کەسێکی چالاك لە کۆمەڵگاکەمدا."

تیمەکانی هاندان و بە بەڵگەنامەکردن پێکەوە کاردەکەن لەسەر بەرزکردنەوەی هوشیاریی داهێنان و کارسازیی، لەکاتێکدا تیمی ڕاهێنانەکە جەخت لەسەر بەرهەمهێنانی مادەی ڕاهێنانەکە دەکەنەوە. بەم هۆیەوە، کۆبونەوەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا دەبەسترێن و پاشان وۆرکشۆپی ڕاهێنان بۆ بەشداربوە سەرکەوتوەکان ئەنجام دەدرێت لە ئامادەکردنی چالاکیەکانی داهاتوودا، بە مونتەدای دووهەمی داهێنان بۆ پەرەپێدانیشەوە.

خاتوو زەینەب خەلیل، تەمەن ٢٥ ساڵ لە بەسرەوە، وتی:" دەمەوێت ئەو زانیاریەی بەدەستی دەهێنم بگەیەنمە گەنجانی شارەکەم، چونکە ڕێنمایی زۆرە بەڵام هێشتا بەپێی پێویست نیە. ئێستا باوەڕم وایە هەموو کەسێك دەتوانێت ببێت بە کارساز و سەرچاوە ناوخۆییە بەردەستەکان بەکاربێنێت."

ئامانجی دەستپێشخەرانەی داهێنانی پەرەپێدانی UNDPی یەکێتی ئەوروپا بریتیە لە بەرچاوخستنی خاڵە گرنگەکان و داکۆکیکردن لە ڕۆڵی گەنجان لە پەرەپێدانی چارەسەرە داهێنەرانەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و باسکردنی ئاستەنگییەکانی پەرەپێدان و کۆمەڵایەتی. دەستپێشخەرییەکە کارەکانی LADP تەواو دەکات و پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ دابین دەکات بۆ پارێزگاکان تا پلاندانانی کەرتەکانیان و توانستی جێبەجێکردنی باشتر بکەن، هەروەها بەکارهێنانی بوجە ڕێکبخەن و گەیاندنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی ناوەند و پارێزگاکان ئەنجام بدەن و بەشداریکردنی کۆمەڵگاکان لە پەرەپێدانی ناوخۆییدا زیاد بکەن.

#Inno4Dev

پەیوەندی

زافر حەسەن، شیکاری بەرنامە.

م. 9647901506492+