ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان ڕێککەوت لەسەر ئەولەویەتی کردارەکان بۆ بەڕێوەبردنی کارای قەیرانەکان و بەهاناوەچوونی کتوپڕ لە کوردستاندا

Wed May 18 00:00:00 EDT 2016

بەشداربوان باسی هاندان و ئاسانکردنی ڕێبازێکی یەکتایی حکومەت دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و بەهاناوەچوونی کتوپڕ. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

هەولێر- ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیران (JCC) لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا (KRG)کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژەی بەست لە بەرواری ١٧ و ١٨ ی ئایاردا لە هەولێر، کە زیاتر لە ٦٠ نوێنەری دامەزراوە و نوسینگە حکومیەکانی تێدا بەشداربوو بوو. ئەم کۆنفرانسە کە لەلایەن JCCیەوە دەستپێشخەریی لێ کراوە و ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی داوە، باسی کردارە ئەولەویەتەکانی کرد بۆ باشترکردنی هەماهەنگی و بنیادنانی شارەزایی ناوخۆ و باشترکردنی کارایی جوڵاندنی سەرچاوەکان و بەکارهێنانیان بۆ بەڕێوەبردنی قەیران بە کاریگەریی و بەهاناوەچوونی کتوپڕ.

جەنابی بەڕێز کەریم سەنجاریی، وەزیری ناوخۆ لە وتەی دەستپێکدا، وتی:"وەڵامێکی خێرا و باش هەماهەنگکراو دەتوانێت ژیانی کەسەکان ڕزگاربکات و زیانەکان و زەرەری ئابووری لە کۆمەڵگادا کەم بکاتەوە." هەروەها جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کۆنفرانسەکە هەلێکە بۆ ئاخاوتن و پێکهێنانی پلانێکی کرداری هاوبەش لە نێو دامەزراوە حکومییە سەرەکیەکاندا، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئێستا و داهاتوودا.

لە بەرامبەردا، وەزیری پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی بەڕێز فەلاح مستەفا، وتی:" حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو قەیرانە ئاڵۆزەی کاریگەریی کردۆتە سەر هەرێم. لە بەرپرسیارێتی ئێمەیە دڵنیابینەوە لەوەی داواکاریی بۆ هاریکاریی بنەمابێت لەسەر زانیاری ڕاست و شیکاریی بەجێی قەیرانەکان و دەرەنجامەکانی. لێرەدا ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی قەیران ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە و هەیەتی لە دابینکردنی زانیاریی دروست و بەشداریپێکردنی لەگەڵ نوسینگە پەیوەستدارەکانی حکومەتدا، بە بەڕێوەبەرێتی پەیوەندیەکانی دەرەوەشەوە."

لەماوەی دووڕۆژی ئاخاوتنی چالاکدا، بەشداربوانی کۆنفرانسەکە ڕێکەوتن لەسەر پاکێجێکی ئەولەویەتی کردار بۆ حکومەت تا زاڵ بێت بەسەر بەربەستەکاندا بەشێوەیەکی کارا. ئەم پاکێجە لەنێو پلانی کرداری هاوبەشەوە دادەنرێت بۆ هەموو دامەزراوە حکومیەکاندا و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردن لە داهاتوویەکی نزیکدا.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNDP، بەڕێز سوڵتان هاجیێڤ وتی:" هەرێمی کوردستان توانستێکی خۆڕسکی هەیە لە بەرگەگرتن  و ساڕێژبوونەوە لە تەنگەژەکان. بەڵام بەڕێوەبردنی کارای قەیران و وەڵامی دامەزراوەیی لە کاتی خۆیدا مەرجی سەرەکین بۆ هێشتنەوەی توانستی هەستانەوە و سەقامگیریی لە هەرێمەکەدا و لە وڵاتەکەدا بە گشتی."

کۆنفرانسەکە مۆرکێکی گرنگی لە هەوڵەکانی JCC دا دانا بۆ هاندان و ئاسانکردنی ڕێبازێکی کارا و یەکتای حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و وەڵامی کتوپڕ. UNDP پەیوەست دەبێت بە دابینکردنی پاڵپشتیی پێویست بۆ JCC و ناوەندی هاوبەشی چاودێری و هەماهەنگی JCMC کە سەر بە حکومەتی عێراقن لەڕێگەی بەخشینە میهرەبانەکانی بەڕێوەبەرێتی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی شانشینی بەریتانیا (Dfid) جێبەجێ دەکرێت.

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان،

م. 9647804473336+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن