دهۆک (ستراتیژیەتی پەرەپێدانی٢ ساڵەی قەزاکان) دەخاتە کار و پاڵپشتیی دەکرێت لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و UNDP

Sun May 29 00:00:00 EDT 2016

پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی نوسینگەی شاندی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر سەردانی پێشانگای وێنەیی دەکەن کە لە کاتی بەکارخستنی ستراتیژیەتی قەزاکان ڕێکخرابوو. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

دهۆک- پارێزگای دهۆک (ستراتیژیەتی پەرەپێدانی قەزاکان)ی بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٨ خستە کار لە بۆنەیەکی ڕێکخراودا بە هەماهەنگیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP و یەکێتی ئەوروپا EU  و ڕێکخراوی ناحکومیی (NOREL)ەوە. ئەم ستراتیژیەتە کە بە پاڵپشتیی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی کۆمەککراو لەلایەن یەکێتی ئەوروپا LADP ی سەر بە UNDP دانراوە، ئامانجی پێشخستنی شەش بوارە، ئابوریی کەرت-فراوان، شوێنە جوگرافیەکان، خزمەتگوزاریە حکومیەکان، ژینگەی وەبەرهێنان، کارایی دارایی و کارگێڕیی و سەرچاوە مرۆییەکان.

لەکاتی پێناساندنی ستراتیژیەکەدا، پارێزگاری دهۆك بەڕێز فەرهاد ئەمین ئەتروشی، وتی:"هاوڵاتیانی دهۆک شایەنی باشترین ئاستەکانی خۆشگوزەرانی ئابوری و دارایین لەگەڵ سیستەمێكی حوکمڕانیی کە سەرچاوەکان بە کارایانە بەکاربهێنێت. ئێمە زۆر پەیوەستین بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە لەڕێی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی قەزاکانەوە کە بەشێوەیەك دانراوە پێویستیی و ئاواتەکانی دهۆك و خەڵکەکەی بهێنێتە دی."

بەڕێز پاتریك گیسن، سەرۆکی نوسینگەی یاوەریی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر، وتی:" یەکێتی ئەوروپا وەبەرهێنان دەکات لە پەرەپێدانی هەرێمی کوردستاندا کە زیاتر لە سێ سەدەیە دەناڵێنێت بەدەست ناسەقامگیریی و ئابڵوقەی ئابوری و هێرش و ململانێوە.بە هاندانی حوکمڕانیکردنی باش ئێمە هیچ گومانێکمان نیە کە ستراتیژیەتی قەزاکان لە دهۆکدا سەرکەوتن بەدەستدێنێت."

بەکارخستنی ستراتیژیەتی قەزاکان بە پێشانگایەکی دوو ڕۆژیی دەستی پێکرد بە ناوی (دروستکراوە لە دهۆک)، کە دەوڵەمەندی هەرێمەکەی پیشان دەدا لە ڕیی کاری دەستیی فۆلکلۆری و کاری هونەری و چەندان بەرهەمی دەستیی تر، لەلایەن پەنابەرە سوریەکان و ئاوارەکانی ناوخۆ (IDPs ) و کۆمەڵگا خانەخوێیەکانەوە بەرهەمێنراون .

میوانانی تایبەت بەشداربوون لە (دەنگی تاراوگە: پەیامنێرانی کامپ) کە دەستپێشخەرییەك بوو لەلایەن (ڕەزا ڤیژوەڵ ئەکادیمی- ئەکادیمیای دەنگوڕەنگی ڕەزا) و تەعبیری لە ژیانی کامپی پەنابەرە سوریەکانی کەوەرگۆسک دەکرد لەڕێی وێنەی نێردراوی پەنابەرانی لاوەوە. پەنجا وێنەی گەورە نمایشکرابوون و زۆربەیان لە پێشانگای وێنەی سەر ڕوباری سین ی پاریسەوە بوو بە درێژیی ٣٧٠ مەتر

٣٧ پرۆژەی داهێنەرانە لە پێشانگاکەدا نمایشکران و خەمڵێندران لەلایەن دەستەیەکی دادوەرانەوە بنەما لەسەر پێوەری تایبەت، وە سێ یەکەمین بەرهەم خەڵاتکران، لەسەر بەرنامەی دۆزەرەوەی سەربازیی، ئامێری یاریدەدەری بیستن و فێربوونی ژیرانە لەڕێی پەروەردەی بێ پەڕتوکەوە.

خاتو ئیزابێلا ئوریب، بەڕێوەبەری بەرنامەی LADP، وتی:" نەتەوە یەکگرتوەکان لەلایەن خەڵکییەوە دامەزراوە بۆ خزمەتی خەڵکیی. ئەمڕۆ ئێمە هەنگاوێکی تر دەنێین بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدان کە دەنگانەوەی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بوو. لەڕێی دابینکردنی خزمەتگوزاریی باشترەوە کاریگەریی بەرەوپێشچوونی پەرەپێدان لە ژیانی ڕۆژانەی کەسەکاندا ڕەنگدەداتەوە."

دهۆک پارێزگای سێهەمە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، دوای سلێمانی و هەولێر، کە بەڕەسمی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی قەزاکانی دەخاتە کار. لەڕێی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆیی پێشەنگەوە، UNDP پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ بۆ دوازدە پارێزگا دابین دەکات بۆ باشترکردنی پلاندانان و جێبەجێکردنیان بۆ گشت کەرتەکان و بەهێزکردنی خەرجکردنی بوجە و دابینکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی هەماهەنگیی لەنێوان حکومەتی ناوەند و پارێزگاکان و زیادکردنی بەشداریپێکردنی کۆمەڵگاکان لە پەرەپێدانی ناوخۆدا.

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی بخوێنەرەوە بە زمانی عەرەبی (داگرتن)

پەیوەندی

نداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندن، UNDP عێراق.

م. 9647804473336+

موحەمەد فەوزی، بەرپرسی زانیاری و ڕاگەیاندن، شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق.

م. 9647809285377+