بەشداربە لە هەڵمەتی "با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەك ڕۆژدا" لە بەرواری ١٥ حوزەیراندا

Tue May 31 00:00:00 EDT 2016

 

هەڵمەتی با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەك ڕۆژدا لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا ڕێکخراوە و لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP جێبەجێدەکرێت و یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دەکات. هەڵمەتەکە لە ١٥ی حوزەیراندا لە هەموو پارێزگاکانی هەرێـم، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەدا جێبەجێ دەکرێت.

ئامانجی هەڵمەتەکە بریتیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری دانیشتوان و پاراستنی سروشت لە خاشاك، هەروەها بۆ هاندانی خەڵکی تا ڕێگربن لە پیسبوون و ژینگە بە پاکژیی بهێڵنەوە و کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بەهێزبکرێن لەسەر پاراستن و هێشتنەوەی ژینگە. سەرباری ئەمە، لە ڕۆژی هەڵمەتەکەدا، ژماریەك شوێنی گەشتوگوزار لە هەر پارێزگایەكدا لەلایەن بەشداربوانەوە خاوێن دەکرێتەوە.

حەزدەکەیت بەشداربیت لە کوردستان پاكبکەرەوە لە یەك ڕۆژدا؟ سەردانی پەیجی UNDP و پەیجی هەڵمەتەکە لە فەیسبووك دا بکە بۆ زانیاری زیاتر و تۆمارکردن

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، UNDP عێراق.

م. 9647804473336+

موحەمەد فەوزی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و زانیاری، شاندی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کۆماری عێراق

م. 9647809285377+