پاڵپشتیکردن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی حکومەت بەردەوامە لەڕێی ڕاهێنانی دووبارە ئەندازیارییکردن لە سیستەمی کار و شێوازەکانی جێبەجێکردندا

Thu Jun 02 00:00:00 EDT 2016

UNDP پێنج تیمی بە ئامانج گرتبوو کە پێكهاتبوون لە ٢٧ ئەندام لە پارێزگای کەربەلا و وەزارەتەکانی داد و نیشتەجێکردن. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

عەمان- وەکو بەشێك لە پاڵپشتییەکەی بۆ حکومەتی عێراق لە ئاسانکاریی کاریگەر و کارا لە دەستکەوتنی خزمەتگوزاریی ئاست بەرز و خێرا بۆ هاوڵاتیانی عێراق،بەرنامەی هاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی عێراقی I-PSM سەر بە UNDP، وۆرکشۆپێکی ٥ ڕۆژەیی لەسەر ئاسانکردنی سیستەمی کار و ڕێکارییەکان و شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانی ئەنجامدا لەسەر ئاستی نەتەوەیی دامەزراوەکاندا. ئەم خولی دووەمە کە بەشێکە لە زنجیرەیەك لە وۆرکشۆپی پەرەپێدانی توانست لە عەمان ڕێکخراوە و بنەما لەسەر دەرەنجامەکانی وۆرکشۆپی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا دروستکراوە.

لەگەڵ کاراکردنی بەشداربوان بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی پێشکەوتوو وە پەرەپێدانی کارامەیی پیشەگەریی بۆ دووبارە ئەندازیاریی کردنەوە لە سیستەمەکاندا، وۆرکشۆپەکە ئامانجی ئاسانکارییکردن بوو لە خزمەتگوزاریەکانی پەیوەست بە پێویستیە ڕۆژانەییەکانی هاوڵاتیانی عێراق. پێنج خزمەتگوزاریی هەڵبژێردرا بۆ ئاسانکردن: تۆمارکردنی موڵک، مۆڵەتی دروستکردن، بڕوانامەی ئەکادیمی، قەرزی نیشتەجێکردن و میراتگرتن. پێنج تیمی ٢٧ ئەندامیی بە ئامانج گیرابوون لە پارێزگای کەربەلاوە لە وەزارەتەکانی داد و نیشتەجێکردن.

بەڕێز هیشام ئەلعەزونی، بەڕێوەبەری بەرنامەی I-PSM،  جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی دەستپێشخەریی لە بینادنانی توانستی ئەو کۆمەڵە دامەزراوەیەی کەرتی گشتیی کە بە ئامانج گیراون. هەروەها وتی:" پەیوەستبوون و بەشدارییکردنی چالاکانە و بۆچون و سەرنجە گرنگەکانی بەشداربوان لە وۆرکشۆپەکەدا بە ڕێژەیەکی گەورە دەبێتە دەوڵەمەندکردنی ئاستی دەرەنجامەکان و ئەگەر ئەو ڕێژەیە بپارێزرێت، دەبێتە هۆی باشترکردنی ئاستی بڕوابوونی خەڵکان بە دامەزراوە حکومیەکان و باسکردنی چاکسازیی پێویست لە عێراقدا."

بەڕێز ئەحمەد عەلی، ڕاوێژکاری پەرەپێدانی دامەزراوەیی سەر بە UNDP تیشکی خستە سەر دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی یەکەم خولی بەرنامەی پەرەپێدانی توانست، هەروەها وتی:" هێما یەکەمینەکانی کاریگەریی خزمەتگوزارییە ئاسانکراوەکن لە بەسڕە و میسان هیوابەخشن، هەروەها ئێستا کاتی ئەوەیە بەردەوام بین لەسەر ئەوەی دەستمان پێکردوە."

بە هاریکاریی تەکنیکی لەلایەن UNDPییەوە، پێنج تیەکە دەتوانن زیاتر دەرەنجامەکانیان باشتر بکەن لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا. پێوەرە پێویستەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە ئاسانکراوەکان دەبێتە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەربکرێت و داکۆکیی لەسەر بکرێت لە دامەزراوە پەیوەستدارەکاندا.

خاتوو ئیمتیاز ناجی، لە زانکۆی کەربەلا، وتی:" ئێمە سازکراوین بە شێوازی زانستیی و ئەگەر بەکاربهێندرێت وادەکات بتوانین پێشبینیەکانی خەڵکی عێراق بهێنینە دی لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئاست بەرزدا و هەروەها دەبێتە هۆی پاڵپشتیی زیاتر بەرەو حکومەتێکی ئەلیکترۆنی."

ئەم دەستپێشخەرییە لە نێو پاڵپشتیی UNDP ییەوە بۆ حکومەتی عێراق دێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حوکمڕانیی بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٨، هەروەها بەدەستهێنانی ئامانجە دانراوەکانی. ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی پەرەپێدان و جێبەجێکردن و بەدامەزراوەکردن و شێواز و ئامڕازەکانی خزمەتگوزارییەکی باشتریی حکومەتە بۆ کەرتی گشتیی، وەکو لە نەخشە ڕێگای چاکسازیی کارگێڕیی گشتیی بۆ ٢٠١٤-٢٠١٨ دا هاتووە.

پەیوەندی

هیشام ئەلعەزونی، بەڕێوەبەری بەرنامە، بەهاوچەرخکردنی کەرتی گشتیی عێراق (I-PSM)