ئیتاڵیا کۆمەککیی زیاتر دابین دەکات بۆ چالاکیەکانی سەقامگیرکردن لە ناوچە ئازادکراوەکاندا

Sun Jun 05 00:00:00 EDT 2016

 

بەغداد- کۆماری ئیتاڵیا بڕی ٤.٩١ ملیۆن دۆلار (٤.٥ ملیۆن یۆرۆ)ی تر دەبەخشێتە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێی سەر بە UNDP کە بوجەی دەستپێشخەریی خێرا دابین دەکات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). ئەمە دوابەدوای بەخشینی ٢.٧٢ ملیۆن دۆلار (٢.٥ ملیۆن یۆرۆ)ی ترە کە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٥دا بوو، هەموو کۆمەکەکە لە دەزگای ئیتاڵی بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی (AICS)یەوە دەبێت بەکۆی ٧.٦٣ ملیۆن دۆلار (٧ ملیۆن یۆرۆ).

بنەما لەسەر ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی ناوخۆ، دامەزراوەی FFIS  یارمەتیی خێرا چاککردنەوەی ژێرخانی گشتیی دەدات و پارە دەداتە کاری بچوك و توانستی حکومەتی ناوخۆ بەرزەکاتەوە و هانی بەشداریپێکردنی لایەنی مەدەنی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەدات، هەروەها خستنەسەر کاری ماوەکورتیش دابین دەکات لە ڕێی خشتەی کاری گشتییەوە

خاتوو لیز گراندێی، نوێنەری نیشتەجێی نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخەری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق، وتی:" ئێمە سوپاسی بێ پایانمان ئاڕاستەی حکومەتی ئیتاڵی دەکەین بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکەیان. تا دێت ناوچەی زیاتر لە عێراقدا ئازاد دەکرێت. خێزانەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی خۆیان بە خۆویستانە بگەڕێنەوە بە سەربەرزی، دەبێت ئەم ناوچە تازە ئازادکراوانە سەقامگیربکرێن. بەخشینە میهرەبانەکەی ئیتاڵیا یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ پاڵپشتییکردنی حکومەت لەو شوێنانەی زۆرترین پاڵپشتیی پێویستە."

بەڕێز مارکۆ کارنێلۆس، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، وتی :"ئەو هەماهەنگییە کاریگەرەی نێوان FFIS  و حکومەتی عێراق و دەسەڵاتە ناوخۆییەکاندا هەیە بۆتە هۆی ناسینەوەی چەندین بوار کە دامەزراوەی FFIS  پێویستە کاری تێدابکات."، "پەیوەستبوونی ئیتاڵیا بەرامبەر عێراق لە کاری سەقامگیرکردندا بۆتە کارێکی گرنگ بەهۆی بەرنامەی ڕاهێنانی پۆلیسی عێراقیی لەلایەن کارابینێری یەوە، وە ئێستاش بەرەو زیادبوون دەچێت هاوتا لەگەڵ پێویستیە بەردەوامەکانی دامەزراوەی FFIS  دا.  پرۆسەیەکی بەهێزی سەقامگیرکردن بە گرنگیی دەمێنێتەوە لە ڕێخۆشکردن بەرەو گەڕانەوەیەکی سەلامەتی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق بۆ سەر ماڵ و حاڵەکانیان و بۆیە دەبێتە هۆی ڕێگریی لەوەی هاوڵاتیی عێراقیی ببنە پەنابەر."

دامەزراوەی FFIS   کە لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دا دامەزراوە، لە ئێستادا لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کار دەکات. بە گشتی، دامەزراوەکە دەسەڵاتی لە حەڤدە ناوچەدا پێدراوە. نوێترین کارەکانی دامەزراوەکە لە ڕەمادیی بوو، کە کاولکارییەکی فراوان و پیسبوونی ناوچەکە بە بۆمبی چێنراو ڕوویداوە و ئەمەش بۆتە هۆی خاوکردنەوەی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن.

ڕاگەیندراوی ڕۆژنامەوانی بە زمانی عەرەبی (داگرتن)

#IraqStabilization

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان،

م. 9647804473336+