UNDP دەبێتە هاوبەشی دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی کەنەدی بۆ بەرەوپێشخستنی توانای بەڕێوەبردنی عێراق لە قەیراندا

Sun Jun 12 00:00:00 EDT 2016

 

بەغداد­- بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و دامەزراوەی کەنەدی قازانج نەویست لەسەر حوکمڕانیکردن (IoG) هاوبەشیینامەیەکیان واژۆکرد لە بەغداد کە ئامانجی بەرەوپێشخستنی توانستی بەڕێوەبردنی عێراق بوو لە قەیراندا. هەروەها  UNDP  پاڵپشتیی IoG دەکات بۆ جێبەجێکردنی  پڕۆژەی فیدڕالیزمی باج و دەرچوون لە مەرکەزییەت و بونیادنانی هەستانەوە، کە ئەمە هەوڵێکی هاوبەشە بۆ یارمەتیدانی عێراق تا سەقامگیر ببێتەوە و دیموکراسییەتی فیدڕاڵی و ئابوری گەشە بکات.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNDP، بەڕێز سولتان حاجیەڤ، وتی:" داکۆکیکردن لە چاکسازی و بونیادنانی هەستانەوە لە عێراقدا، UNDP ئەم هاوبەشییە بەرز دەنرخێنێت. پێکەوە لەگەڵ IoG، یارمەتی بەهێزکردنی توانستە دامەزراوەییەکانی وڵاتەکە دەدەین و بەشدارییدەکەین لە سیستەمێکی بەڕێوەبردنی گشتیی و بەرپرسانە و شەفاف و بەهاناوەچووی کاریگەر لەسەر ئاستە نەتەوەیی و کەمە نەتەوەییەکانیشدا."

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری IoG بەڕێز ستیڤ تێرنی، وتی:" UNDP و IoG بونەتە هاوبەش بۆ ئەوەی حوکمڕانی لە عێراقدا باشتر ببێت. پرۆژەی پڕۆژەی فیدڕالیزمی باج و دەرچوون لە مەرکەزییەت و بونیادنانی هەستانەوە کە لەلایەن پەیوەندیە جیهانیەکانی کەنەداوە کۆمەککی کراوە، پاڵپشتیی درێژەپێدانی سیستەمێکی فیدڕاڵی دەکات کە بتوانێت پێویستیەکانی دانیشتوانی وڵاتەکەی پڕ بکاتەوە بە شێوازێکی کاریگەر و گونجاو."

بۆماوەی ٢٨ مانگ تا تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، زیاتر لە ٣٠٠ نوێنەرانی یاسایی پێشکەوتوو لەگەڵ بەرپرسان و کەسانی ئەکادیمیی لە حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بە ئامانج دەگیرێن بۆ دوو جۆر چالاکیی، بنیادنانی توانستی دامەزراوەیی بۆ دیزاینکردن و پەرەپێدان و جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی پێکهاتە و پرۆسە و ڕێکخستنە باجییەکان کە پێویستن بۆ بنیادنانی دیموکراسیەتێکی پەرلەمانیی فیدڕاڵیی، و هەروەها بنیادنانی توانستیی تاکەکان. ئەمە وا پێشبینی کراوە هەستانەوە بەڕووی قەیرانە ئابووری و باجییەکانی ئێستادا باشتر بکات.

پەیوەندی

هیشام ئەلعەزونی، بەڕێوەبەری بەرنامە، مۆدێرنەکردنی کەرتی گشتیی عێراق (I-PSM)