ئەو هەڵمەتی پاکردنەوەیەی یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دەکات، زیاتر لە ٢٥٠٠ تەن خاشاکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەکەنەوە

Thu Jun 16 00:00:00 EDT 2016

بەهەزاران خۆبەخش بەشدارییان لە هەڵمەتی یەك ڕۆژەی با کوردستان پاکبکەینەوە دا کرد. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

هەولێر- دوێنێ زیاتر لە ٢٥٠٠ تەن لە خاشاك کۆکرانەوە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق: هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەلەبجە لە دەرەنجامی هەڵمەتی یەك ڕۆژەی با کوردستان پاکبکەینەوە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەککرابوو. بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هوشیارییەوە لەسەر پاراستنی ژینگە، هەڵمەتەکە پاڵپشتییکرابوو لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان (LADP) ی سەر بە یەکێتی ئەوروپا لە UNDP و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە وە بە هاریکاریی دۆستانی ژینگەی ڕێکخراوی پاکژ (COEF) ڕێکخرابوو.

بەڕێز نەورۆز مەولود ئەمین، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتی:" لەڕێی ئەم هەڵمەتەوە، دەمانەوێت پەیامێك بۆ جیهان بنێرین کە خەڵکی کوردستان ژینگە دۆستن، وە بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری چونکە لە بەرپرسیارێتی هاوڵاتیانی مەدەنیشە کە پاڵپشتیی حکومەت بکەن لە پاککردنەوەی شارەکانیان و ناوچە گەشتوگوزارییەکان."

جوڵاندنی هەزاران خۆبەخش و نزیکەی ١٠٠ ڕێکخراوی ناحکومی و ڕاگەیاندن بۆ پاڵپشتییکردنی جێبەجێکردنی کارەکە، هەڵمەتی پاککردنەوەکە نزیکەی ٢٣ شوێنی گەشتوگوزاریی دەستنیشانکرد لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی عێراقدا (KR-I)

بەڕێوەبەری بەرنامەی LADP، خاتوو ئیزابێلا ئوریبای، وتی:" یەکێتی ئەوروپا پێشبینی 'شەپۆلێکی گەورەی خاشاك'ی کردوە ئەگەر جیهان شکست بێنێت لە کەمکردنەوەی خاشاکەکانیدا. لەگەڵ ئەوەی وادانراوە دانیشتوانی جیهان لە ساڵی ٢٠٥٠دا بگاتە ٩.٦ ملیار کەس، جیهان هیچ بژاردەیەکی نامێنێت تەنها ئەوە نەبێت خاشاکەکانی کەمبکاتەوە، یان دەبێت دووچاری کۆسپێکی ژینگەیی توند ببێتەوە.لەوانەیە ئەمە لە ئێستادا لە ئەولەویەتە سەرەکیەکان نەبێت بەهۆی قەیرنە ئابورییەکان و ململانێکانەوە. خاشاك تەنها بەشێك نیە لە ئابوری و خودی خۆی سەرچاوەیەك بێت بۆ وزە، بەڵکو بەشێکیشە لە سروشت و ئێمە دەمانەوێت ئەم هەرێمە بە ژینگە دۆستی و جوانیی بمێنێتەوە."

لەڕێی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە کە پێشەنگە لە بوارەکەدا، یەکێتی ئەوروپا و UNDP پاڵپشتی ڕاستەوخۆ بۆ دوانزە پارێزگا دابین دەکەن بۆ باشترکردنی پلاندانان و جێبەجێکردن لە سێکتەرەکاندا، هەروەها بۆ باشترکردنی هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و پارێزگاکان و زیادکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگاکان لە پەرەپێدانی ناوخۆدا.

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، UNDP عێراق.

م. 9647804473336+

موحەمەد فەوزی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و زانیاری، شاندی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کۆماری عێراق

م. 9647809285377+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن