سەدان خێزان سوود وەردەگرن لە هاوبەشییە نوێیەکەی نێوان UNDP و تۆیۆتا عێراق

Sun Jul 17 00:00:00 EDT 2016

خاتوو (لیز گراندێی) وتی :" دابینکردنی ڕاهێنانی ئاست بەرز و خستنەسەرکاری ڕاهێنانپێراوەکان یەکێكە لە باشترین ڕێگەکانی یارمەتیدان." وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

هەولێر- بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و تۆیۆتا عێراق گرنگترین ڕێکەوتننامەیان واژۆکرد لە هەوڵێر ئەمڕۆ بۆ ڕاهێنانپێکردن و خستنەسەرکاری سەدان کەسی ئاوارە.

ئەم هاوپەیمانێتیە یەکێك لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی ئۆتۆمبیل کە تۆیۆتایە و UNDP پێكەوە پەیوەست دەکات بۆ ئەوەی بە چالاکانە کاربکەن لەسەر باشترکردنی دۆخی زیاتر لە ٣.٤ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی کە بەهۆی پێکدادانەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)دا ئاوارەبوون.

تیمی تۆیۆتا عێراق ڕاهێنانی پیشەوەری لە میکانیکیی ئۆتۆمبیل و چاککردنەوەدا بۆ سەدان ئاوارە دابین دەکات. پاش دەرچوونی ڕاهێنانپێکراوەکان، بەرنامەی هەستانەوە و وەڵامدانەوەی قەیران لە عێراق (ICRRP)ی سەر بە UNDP ئاسانکارییان بۆ دەکات تا بخرێنە سەر کار لە کۆمپانیا و بزنسە ناوخۆکاندا

خاتوو (لیز گراندێی) نوێنەری نیشتەجێی UNDP و ڕێکخەری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراقدا، وتی:" ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی ماڵ و حاڵ و کار و بزنسیان لەدەست داوە. دابینکردنی ڕاهێنانی ئاست بەرز و خستنە سەرکاری ڕاهێنانپێکراوەکان یەکێکە لە باشترین ڕێگەکان بۆ یارمەتیدان. ئەنجامدانی ئەم کارە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی پێشەنگ بەڕاستی کارێکی پێشەنگ ئامێزە."

سەرۆکی تۆیۆتا عێراق، بەڕێز سەردار هـ. حەسەن وتی:" ئاواتی ئێمە بریتیە لەوەی هەموو کەسە ڕاهێنانپێکراوەکان بەزووترین کات بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بتوانن ئەو کارامەییانەی فێریبوون بەکاربهێنن، هەروەها دەتوانن پاڵپشتیی دروستکردنەوەی ژینگەی کاری ناوخۆ بکەن. ئێمە خولی ڕاهێنانی تەکنیکیی ئۆتۆمبیلمان دەست پێکردوە، بەڵام وادەبینین لە داهاتوودا بتوانین خولی بواری زیاتر و هەلی زیاتر بۆ ڕاهێنانپێکراوەکان دابین بکەین."

بەرنامەی ICRRP سەر بە UNDP پاڵپشتیی خێرا دابین دەکات بۆ ئەو خێزانە دۆخناسکانەی لە شار و گوندە تازە ئازادکراوەکاندان کە تیایدا گرژیی کۆمەڵایەتی هەڕەشە لە پێکەوەژیانی کۆمەڵگا دەکات. ئەم بەرنامەیە لە ئێستادا لە یانزە کۆمەڵگەی ئازادکراوی پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین و نەینەوادا چالاکن و پێشبینی ئەوە دەکرێت بۆ ٣٠ ناوچە کارەکانیان فراوان ببێت لە چەند مانگی داهاتوودا. بەرنامەی ICRRP وەکو بەرنامەیەکی ساڕێژبونەوە و هەستانەوە دیزاین کراوە بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانانەی دووچاری شۆکی هەمەلایەنە بوونەتەوە بەهۆی جەنگەکانی ئازادکردن و گەڕانەوەی خێزانەکان بە ئاستێکی گەورە

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی بخوێنەرەوە بە زمانی عەرەبی (داگرتن)

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی بخوێنەرەوە بە زمانی کوردی (داگرتن)

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی بخوێنەرەوە بە زمانی یابانی (داگرتن)

#IraqResilience

پەیوەندی

نداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان.

م. 9647804473336+

ئەمیر ساڵح، بەڕێوەبەری بانگەشە و ڕیکلام، تۆیۆتا عێراق

م. 9647507412444+