بیست و شەش بەخشەری نێودەوڵەتی بەڵێن دەدەن ٢.١ ملیار دۆلار بۆ قەیرانی عێراق دابین بکەن

Thu Jul 21 00:00:00 EDT 2016

کۆنفرانسی بەڵێندان لە واشنتۆنی پایتەخت. وێنە: وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوکان/٢٠١٦

لێدوان درا لەلایەن هاوخانەخوێیەکان کەنەدا و ئەڵمانیا و یابان و کوەیت و هۆڵەندا و ویلایەتە یەکگرتوەکان لە ٢٠ی تەمموزدا لە کۆنفرانسی بەڵێندان بۆ پاڵپشتیی عێراق

تێبینی ڕاگەیاندن

نوسینگەی وتەبێژ

واشنتۆنی پایتەخت

٢١تەمموز٢٠١٦

زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار لە پارەی نوێ  بەڵێندراوە دابین بکرێت بۆ خەڵکانی عێراق لە وەڵامی ئەو هەڵمەتە زوڵم و زۆردارییەی داعش ئەنجامی دەدات و بۆتە هۆی ئازار چەشتن و بێبەشبوون و کاولکاریی بۆ خەڵکی عێراق. بۆ باسکردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی ئاوارەکانی عێراق دووچاری بونەتەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتونەتە دەنگ بۆ دابین کردنی پاڵپشتیی مرۆیی زۆر پێویست وەکو خۆراك و ئاو و پەناگە بۆ ئەوانەی پێویستیانە، هەروەها بۆ یارمەتیدان لە پێکهێنانی دۆخێك کە ئاوارەکان بە سەلامەتی و خۆویستانە بگەڕێنەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان بە زووترین کات. دەکرێت بناغەی سەقامگیریی بەدەست بێت ئەگەر قەیرانە مرۆییەکانی عێراق ئەهوەنتر بکرێتەوە و هاوڵاتیەکانی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان، بە هەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و بایەخی ەندروستی و پەروەردە و هیوایەك بۆ بوژانەوەی ئابووری

لە دەرەنجامی کۆنفرانسەکەدا کە بە هاوبەشی خانەخوێیان کەنەدا و ئەڵمانیا و یابان و کوەیت و هۆڵەندا و نەتەوەیەکگرتوەکان سەرۆکایەتی کرا، دەستەی نێودەوڵەتی دەستیان بە کار کرد بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ماوە نزیکەکانی کۆمەککردنی پێویستیەکان بۆ عێراق، لەڕێی چوار بواری سەرەکیی پێویستیەوە:

·        هاریکاریی مرۆیی

·        پوچەڵکردنەوەی مین

·        دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێی سەر بە UNDP

·        دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی فراوانکراو (FFES)ی نوێ کە سەر بە UNDPیە، لەلایەن سەرۆک وەزیران عەبادییەوە پاڵپشتییکراوە بۆ ئەنجامدانی دەستپێشخەرییە گرنگە ماوە مامناوەندەکان بۆ سەقامگیریی بۆ ئەوەی هەستانەوە و چاککبونەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دا بێتە دی

ئەو هاریکاریە مرۆییەی دوێنی بەکارخرا بە شێوەیەکی سەرەکی پاڵپشتیی دەزگاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات کە لە عێراقدا کاردەکەن، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناحکومیەکانی تریش. لەڕێی ئەم ڕێکخراوانەوە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چەندین سەرچاوەی دابینکردوە بۆ هاریکاریکردنی هەموو پارێزگاکانی عێراق، هەروەها بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی زۆر پێویستیان بە یارمەتییە و ڕزگارکردنی ژیان و ئەهوەنکردنەوەی ئەو چەشتنەی بەهۆی هەڕەشە و توندوتیژیی داعشەوە دروست بووە. ئەو بەڵێنی سەقامگیرکردنەی لەڕێی ئەم دەستپێشەخرییەوە دروستبوە دەبێتە هەوڵی باش بۆ ئاشتەوایی درێژخایەن لە عێراقد، سەرکەوتنی ئەم بابەتە گرنگە بۆ سەقامگیریی درێژخایەن و ساڕێژبونەوە لە زوڵم و زۆرییەکانی داعش

ئەو بەخشەرانەی کە کۆبونەتەوە، پەیوەستن بەوەی هاریکاریی عێراق بکەن، وە هانی هەموو حکومەت و ڕێکخراو و تاکەکان دەدەن تا پاڵپشتی هەوڵەکانی UN و دامەزراوەکانی و دەزگاکانی بدەن لە هەوڵدانیان بۆ ڕزگارکردنی ژیان، لەگەڵ هاوبەشە مرۆییەکانی تر. ئێمە خۆشحاڵین بەو ئامادەبوونەی لە کۆنفرانسەکەی دوێنێدا بۆ ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی هەبوو، وە هەوڵەکانیشی پێشوازی لێکرا بۆ فراوانکردنی هەوڵەکانی داکۆکیکردن لەبری خەڵکی عێراق

وەکو بەخشەران، ئێمە درك بەوە دەکەین کە سەرکەوتنی شەڕەکانی مەیدانیی دەبێتە هۆی قوربانیانی هەوڵاتیانی مەدەنی. لە ٢٠ی تەمموزدا نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە پێویستی بە ٢٨٤ ملیۆن دۆلاری تر هەیە بۆ پلاندانان لەسەر کاریگەرییە مرۆییەکانی ئازادکردنی موسڵ، بەڵام زۆر زیاتر لەوە پێویست دەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگیەکانی ناو موسڵ لەدوای شکستی داعش. لەبەر ئەمە هیوادارین دەستپێشخەرییەکە ببێتە دەرەنجامی ئەوەی بەخشەرەکان بەخێراتر بچن بە هانای داواکەی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە و پەیمانی بەخشینەکەیان ببەنە سەر.

لەکاتێکدا لیستێكی چڕوپڕ لە بەڵێنەکان نمایش نەکرا لە بۆنەکەدا، بەڵام خاڵە بەرچاوخراوەکانی خوارەوە واتای سەرکەوتن دەدات لە کۆنفرانسی بەڵێندان بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق. لیستەکە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ ی تێدانیە لەلایەن ئەو بەخشەرانەی نەیانتوانی بە عەلەنی پلانی ساڵانەیان بخەنە ڕوو

 

خاڵە بەرچاوەکانی کۆنفرانسەکە:

بەڵێنی هاریکاریی مرۆیی پتەو و بەدەنگەوەچوو

٢٦ بەخشەر بەڵێنیان دا بەگشتی ٥٩٠ ملیۆن دۆلا بۆ هاریکاریی مرۆیی لە پاڵپشتیی عێراقدا دابین بکەن، لەڕێگەی دووقۆڵی و هەمەقۆڵییەوە. ئەم کۆمەککردنە پاڵپشتیی ئەو پێویستیانە دەکات کە لەلایەن پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی بۆ عێراق لە ٢٠١٦ دا لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ناسێنراون، لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی تر کە هاریکاریی بۆ عێراق و هەرێـم دابین دەکەن، هەروەها بناغەیەک بۆ وەڵامی کاریگەرتری نێودەوڵەتی دادەنێن لە پێشبینی ئاستەنگیە مرۆییەکانی ئازادکردنی موسڵ

پاڵپشتیکردنی بەرنامەڕێژیی بۆ سەقامگیرکردن

چواردە نەتەوەی تر ڕایانگەیاند کۆمەککردن بۆ بەرنامەڕێژیی سەقامگیرکردن دەکەن لە عێراقدا، بەڵێنیاندا بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار ببەخشن. ژمارەیەکی گەورەتر لە وڵاتان بەڵێنیان دا بڕی ١٢٥ ملیۆن دۆلار ببەخشن بە دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی دەستبەجێ ی سەر بە UNDP، ئەمەش بەرەوپێش چوونێکی بەرچاوە بۆ دابینکردنی ئەو ١٨٠ ملیۆن دۆلارە و لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ناسێنراوە کە پێویستە بۆ ساڵی ٢٠١٧.

کۆمەکی تەرخانکراو بۆ چالاکیە مرۆییەکانی پوچەڵکردنەوەی مین

زیاتر لە ١٠ نەتەوە بەڵینیاندا زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار تەرخان بکەن بۆ هەوڵەکانی پوچەڵکردنەوەی مین لە عێراقدا. ئەم پاڵپشتیە نزیکەی سێ چارەکی ئەو کۆمەکە دابین دەکات کە نەتەوەیەکگرتوەکان خەمڵاندبووی کە پێویستە بۆ چالاکیەکانی ساڵێکی پوچەڵکردنەوەی مین لە عێراقدا.

بەکارخستنی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیریی بەرفراوان

ویلایەتە یەکگرتوەکان یەکەم بەخشەری سەرەکی بوو، بەڵێنی داوە بە دابینکردنی ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ کۆمەککردنی دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیرکردنی بەرفراوانی سەر بە UNDP. دامەزراوەی FFES ئاسانکاریی دەکات بۆ چاکبونەوە و هەستانەوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش، هەروەها دابینکردنی کۆمەکی پرۆژەی تایبەت بە پاڵپشتیکردنی چاککردنەوەی دامەزراوەکان بۆ کەوتنەوەکاری خزمەتگوزاریە گشتیەکان و دروستکردنی هەلی کار. نەتەوەیەکگرتوەکان ئەوە دەخەمڵێنێت کە کۆلیجەکانی فێرکردن و نەخۆشخانە و زانکۆکان بۆ پاڵپشتیکردنی FFES دەبێتە هۆی ئەوەی ١٧،٠٠٠ بۆ ٢٠،٠٠٠ کەس لە هەر ناوچەیەکی ئازادکراوی ژێردەستی داعش بکەونە سەر کار.

پەیوەستبوونی ماوە درێژ بۆ خەڵکانی عێراق

لەگەڵ دابینکردنی کۆمەککردنی دەستبەجێ بۆ پێویستیە ماوە کورتە مرۆییەکان و بەرنامەڕێژیی سەقامگیرکردنی گرنگ، کۆنفرانسی بەڵێندان بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دابینکرد بۆ ٢٠١٧ و ٢٠١٨ بۆ پوچەڵکردنەوەی مین و سەقامگیرکردن و پێویستیە مرۆییەکان. ئەم کۆمەککردنە نەرمی و بەرنامەڕێژیی تۆڕی سەلامەتی بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناحکومیەکان دابین دەکات بۆ هەر قەیرانێکی تری مرۆیی یان وەڵامی خێرا بۆ ئاستەنگیەکانی سەقامگیرکردن.

سەرچاوە: وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکان

پەیوەندی

نداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، UNDP لە عێراق.

م. 9647804473336+