پەرلەمانتاران ئامادەکراون بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە ئابووری و داراییەکان و چاودێریکردنی بوجە

Wed Jul 27 00:00:00 EDT 2016

ئەندامێکی دەستەی دارایی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەران وتی :"ئەم وۆرکشۆپە یارمەتیدەر بوە لە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان حکومەتی نەتەوەیی و خۆجێییەکاندا." وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

تونس- بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی ڕێکخست لەسەر میکانیزمی ئاخاوتنی پەرلەمانیی لەسەر بوجەی نەتەوەیی، لە ٢٤ بۆ ٢٧ ی تەمووز دا لە تونس. ڕاهێنانەکە بۆ ٢٣ ئەندامی دەستەی دارایی و نوسینگەی دارایی و چەند دەستەیەکی تری پەیوەست بە بوجە و شیکاریی دارایی بوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (CoR)، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی دارایی و ئابووری سەر بە ئەنجومەنی قەزاکان.

ئەم وۆرکشۆپە بەهۆی بەرنامەی بەڕێوەبردنی بەرپرسانە و بەهێزکردنی بەشداریکردنی UNDP (SPAG) ئەنجام دراوە و لەلایەن ئاژانسی هەماهەنگیی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی (SIDA)ەوە کۆمەککراوە، وۆرکشۆپەکە جەختی لەسەر ڕۆڵی پەرلەمان لە بەڕێوەبردنی قەیرانە ئابووری  و داراییەکان دەکاتەوە و هەروەها لە یاسای بوجەی ناوخۆشدا. هەروەها باسی کۆنتڕۆڵکردنی جێبەجێکردنی بوجەی نەتەوەییش کرا، لەڕووی پلانی ستراتیژیەوە بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی و پرۆسەی چاودێری.

بەڕێز عەدنان عەبدولعەزیز، ڕاوێژکاری دارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتی:" پاش ئەم وۆرکشۆپە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر پەیوەست دەبێت بۆ بەکارخستنی کاری نوسینگەی بوجە کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە نوسینگەی سەرۆککۆمارەوە، ئەمەش بۆ پاڵپشتیکردنی ئەنجومەنەکە و دەستە و بەڕێوەبەرێتیە داراییەکانی لە ئامادەکردنی بوجەی نیشتیمانیدا و لە پرۆسەی بوجەداناندا بە گشتی." نوسینگەی بوجە لەم دواییانەدا دامەزراوە، وادانراوە بۆ بوجەی ٢٠١٧ دەست بەکاربێت

بەڕێز جەبار عەبولخالق، ئەندامی دەستەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران وتی:" ئەم وۆرکشۆپە یارمەتیدەر بووە لە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان حکومەتە نەتەوەیی و خۆجێیەکاندا هەروەها بۆ داکۆکیکردن لە پرۆسەی بەشداریکردنی تەواو لە بوجەدانانی ناوخۆیی و نیشتیمانیدا، لەگەڵ ئەو ئامڕازانەی بەکارهاتوون بۆ چاودێریکردنی خەرجکردنی بوجەی ساڵانە."

پەیوەندی

زەید ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژە لە SPAGدا