دەستەی مافی مرۆڤ پەرەدەدات بە ستراتیژیەتی خۆی کە لەلایەن UNDP و پەرلەمانی عێراقەوە پاڵپشتیی دەکرێت

Thu Jul 28 00:00:00 EDT 2016

ئەو ستراتیژیەی لەم وۆرکشۆپەی تونسدا پەرەیپێدراوە بەم زوانە لەلایەن دەستەی مافی مرۆڤەوە لەخۆ دەگیرێت. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

تونس- پەرەدان بە ستراتیژیەت و پلانی کردار و ڕێکاریی کردارە ستانداردەکان (SoP) بۆ دەستەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەران (CoR) لە عێراقدا، هەموو ئەمانە دەرەنجامی وۆرکشۆپێکی ٥ ڕۆژیی بوو کە ئەنجامدرا بە هاوبەشی، لە تونس لە ٢٤ ۆ ٢٨ی تەمموزی ئەمساڵدا، لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و CoR دا. بەشداربوەکان بریتیبوون لە پەرلەمانتاران و ڕاوێژکاران و ستافی هونەری سەر بە دەستەکە. وۆرکشۆپەکە لەڕێی بەرنامەی بەڕێوەبردنی بەرپرسانە و بەهێزکردنی بەشداریکردنی سەر بە UNDP (SPAG) ەوە ئەنجام درا، وە ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی (SIDA) کۆمەککرا.

ئەو ستراتیژییە بۆ خولی ئێستا (هەتا ٢٠١٨) پەرەی پێدراوە و بە لەخۆگرتنی دید و کار و بەهاکان. ئەم ستراتیژیەتە نەخشە ڕێگایە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی دەستەکە، ئەمەش لەڕێی دەسەڵاتی دەستووریەوە دەبێت، بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، لەگەڵ ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەم ستراتیژیەتە بەشێوەیەك دانراوە تا چاودێریی پەرلەمان بۆ کاری حکومەت چالاك ببێت بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو ڕێسا و یاسایانەی پەیوەستن بە مافی مرۆڤەوە

لەکاتێکدا پلانی کردارەکە ئامانجەکەی بریتیە لە جێبەجێکردنی کارە ستراتیژیەکان، بەڵام SoPs دەیەوێت شێوازی کار باشتر بکرێت و هانی ڕێکارییەکانی توانستی دامەزراوەکان بدرێت

ڕاوێژکاری یاسایی بۆ دەستەی مافی مرۆڤ، بەڕێز عەلی عومەر وتی:" ئەو ستراتیژیەتە دانراوە و پلانی کردار و SoPs دەبنە بناغەی کارەکانمان لە دەستەکەدا لەماوەی خولی ئێستای پەرلەماندا، هەروەها بۆ خولەکانی داهاتووش. وۆرکشۆپەکە یارمەتیدەر بوو بۆ بە ئەولەویەتکردنی ئامانجەکانمان لە دیاریکردنی دید و بۆچونمان بە شێوەیەکی بەڵگەنامەی چڕوپڕ."

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژە لە UNDP بۆ SPAG، بەڕێز زەید ئەلعوبەیدی وتی:"ئەم وۆرکشۆپە بەشێکە لە پەیوەستبوونی UNDP بۆ توانا پێدان و باشترکردنی کاری دەستەکانی پەرلەمان و بە‌هێزکردنی ڕۆڵی پەرلەمان لە پرۆسەی چاودێریکردن و یاساداناندا.

وەکو نیشانەیەکی نوێ، ستراتیژیەتەکە و پلانی کردار و SoPs بەم زووانە لەلایەن ئەندامانی دەستەی مافی مرۆڤەوە لەخۆ دەگیرێن و بەشدارییان پێدەکرێت لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ پەسەندکردن. لەم دواییانەدا UNDP پاڵپشتیی پرۆسەیەکی هەمان شێوەی کرد بۆ دەستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یەکەم دەستەی پەرلەمانیی لەنێو ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ پەرەدان بە ستراتیژیەکی تایبەت بە خۆیان.

پەیوەندی

زەید ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژە بۆ SPAG