UNDP یارمەتیدەرە لە دابینکردنی ئاوی پاك بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن کەس لە پارێزگای سلێمانی دا

Sun Aug 07 00:00:00 EDT 2016

لە بۆنەی واژۆکردنەکەدا، خاتوو (گراندێی) وتی: "ژێرخانی شارەکە لە ژێر فشارێکی گەورەدایە چونکە خەڵکانێکی زۆر پێویستیان بە خزمەتگوزارییە." وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

سلێمانی- بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) و پارێزگای سلێمانی ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد لەسەر چاککردنەوەی تۆڕی سەرەکی ئاوی شاری سلێمانی کە ئاوی پاك بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن کەس دابین دەکات. 

"پارێزگا و خەڵکی سلێمانی بە گەرمی خێزانە ئاوارەکان و پەنابەرانیان بەخێرهێنا و پاڵپشتییان کردن،" خاتوو (لیز گرادندێی) نوێنەری نیشتەجێی UNDP و ڕێکخەری مرۆیی و نیشتەجێی UN وتی. " ژێرخانی شارەکە لە ژێر فشارێکی گەورەدایە چونکە خەڵکانێکی زۆر پێویستیان بە خزمەتگوزارییە. ئێمە خۆشحاڵین دەتوانین پاڵپشتیی پارێزگای سلێمانی دەکەین بە یارمەتیدان لە چاککردنەوەی پێکهاتەی سەرەکی سیستەمی ئاو."

بەهۆی بەخشینە بەخشندەکەی حکومەتی یابانەوە، بەرنامەی هەستانەوە و بەهاناوەچوونی قەیران لە عێراق سەر بە UNDP (ICRRP) و پارێزگای سلێمانی دەستبەجێ دەستدەکەن بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی دوکان-سلێمانی ، ئەمە بۆری ئاوی سەرەکییە بۆ زیاتر لە ١.١ ملیۆن دانیشتوان و پەنابەران و ئاوارەکانی شاری سلێمانی

د. ئاسۆ فەرەیدون ئەمین، پارێزگاری سلێمانی وتی:" قورسیی قەیرانە مرۆییەکان لەسەر ژێرخان و خزمەتگوزاریەکانی پارێزگاکە بۆتە هۆی دواخستنی هاوبەشیمان لەگەڵ UNDP دا"

دوابەدوای بۆنەکە، پارێزگار د.ئاسۆ بڕوانامەی پێزانینی بەخشی بە  خاتوو (گراندێی) بەهۆی پاڵپشتیی بەردەوامی UNDP و تیمی بەڕێوەبەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ خەڵکی سلێمانی

لەڕێی ICRRP یەوە، UNDP هەلی کارکردن بۆ ئاوارەکان دابین دەکات و هانی ئاخاوتن دەدات لەنێوان خێزانە ئاوارەکان و خانەخوێیەکاندا، بەهەمان شێوە لەگەڵ پەنابەرە سوریەکان لە عیراقدا. لەگەڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بۆ پەنابەر و ئاوارە مێینەکان، بە قوربانیانی توندوتیژیی ڕەگەزیی و سێکسییشەوە. هەروەها ICRRP  جەخت دەکاتەوە لەسەر باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان و دابینکردنی پاڵپشتییکردنی ڕاستەوخۆ بۆ میکانیزمەکانی ڕێکخستن و دامەزراوەکان لە پارێزگاکەدا.

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی بە زمانی عەرەبی (داگرتن)

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی بە زمانی کوردی (داگرتن)

#IraqResilience

پەیوەندی

کەریم ئەلکۆرانی، ڕاوێژکاری پەیوەندی بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS )

م. 9647901931292+