بەخشینەکانی نەرویج بۆ سەقامگیرکردنی هەوڵەکان لە عێراقدا گەشتە ١٠.٧ ملیۆن دۆلار

Tue Aug 09 00:00:00 EDT 2016

ستافی FFIS لە UNDP چاوی دەکەوێت بە دانیشتوانی ڕەمادی بۆ هەڵسەنگاندنی پێویستیەکانی سەقامگیریی. وێنە: UNDP/عێراق ٢٠١٦

 بەغداد- حکومەتی پادشایەتی نەرویج بڕی ٣ ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) ی سەر بە (UNDP) ، کە پاڵپشتیی دارایی بۆ دەستپێشخەرییە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکان لە ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا (داعش). بەم بەخشینە، نەرویج بڕی ١٠.٧ ملیۆن دۆلاری ئاڕاستەی کۆمەکی(FFIS)  کردوە لە ساڵی ٢٠١٦دا.

بنەما لەسەر ئەولەویەتەکانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، کۆمەککارییەکە بە خێرایی یاریدەدەر دەبێت لە چاککردنەوەی ژێرخانی گشتییدا، وە پارە دەدات بە کاری بچوك ، توانستەکانی حکومەتی ناوخۆیی پەرەپێدەدات، هانی بەشداریکردنی هاوڵاتیان دەدات بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و خستنە سەرکاری ماوە کورت دابین دەکات لە ڕێی نەخشەکاری بۆ ئیش و کاری گشتییەوە

نوێنەری نشینگەیی UNDP و ڕێکخەری نشینگەیی و مرۆیی لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراقدا، خاتوو (لیز گراندێ) وتی:" لەگەڵ ئازادکردنی زیاتری ناوچەکان لەژێر دەستی داعشدا، گرنگیی سەقامگیرکردنی ئەو ناوچانە زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی خێزانەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەستبکەنەوە بە دروستکردنەوەی کۆمەڵگاکانیان. بەخشندەیی بەردەوامی نەرویج لە کاتی خۆیدا پێمان گەشت. شارۆچکەکانی پارێزگای ئەنبار دەچنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەت، لەڕێی ئەم بەخشینەوە دەتوانین یاریدەدەر بین لە چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا و خستنەسەرکاری لاوەکان و یارمەتیدانی کاری بچوك و ڕاهێنانەوەی خزمەتگوزاری و ژێرخانی گشتی."

باڵوێزی نەرویج بۆ عێراق، خاتوو (سیسڵ بری) وتی:" دانیشتوانی مەدەنیی عێراق پێویستیی زۆریان بە هاریکارییە. هیوادارین هەوڵەکانی کۆمەککاریەکە بە بەکارهێنانی پارەی نەرویج بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان. زۆر گرنگە ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین بۆ زامن کردنی گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەستکردن بە دروستکردنەوەی کۆمەڵگاکانیان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا."

دامەزراوەی کۆمەککردنی سەقامگیریی دەستبەجێ لە ساڵی ٢٠١٥ دا دامەزراوە و لە ئێستا دا لە ناوچە ئازادکراوە نوێیەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات. بە گشتیی، ئەم دامەزراوەیە ڕێگەی پێدراوە لە ١٧ ناوچەدا کاربکات. نوێترین کاری دامەزراوەکە لە ناوچەی ڕەمادی بوە، کە کاولکاری و پیسبوون بە بۆمبە چێنراوەکان بۆتە هۆی خاوکردنەوەی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن

 

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی بە زمانی عەرەبی (داگرتن)

 

#IraqStabiliaztion

پەیوەندی

کەریم ئەلکۆرانی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان UNDP دا لە عێراق.

م. 9647901931292+

کارستێن کارلسێن، ڕاوێژکاری وەزیر، کونسوڵخانەی شاهانەی نەرویج