بە شانازییەوە UNDP پاڵپشتیی جەنگی دژی گەندەڵی دەکات

Thu Aug 11 00:00:00 EDT 2016

بۆنەی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ، بەڕێز نەوفەل ئەلحەسەن. وێنە: UNDP عێراق/٢٠١٦

بەغداد- بەرنامەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (UNDP) و حکومەتی عێراقی ئەمڕۆ لە بەغداد ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی توانستی حکومەت بۆ ئاشکراکردن و لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی کەیسە ئاڵۆزەکانی گەندەڵی

جێگری بەڕێوەبەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران  ، بەڕێز نەوفەل ئەلحەسەن وتی:" کۆتایی هاتن بە پارێزبەندی لە نێوەندی ئەجێندای چاکسازیەکەماندایە. ئێمە پەنامان بۆ UNDP بردوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هاریکاریمان بکەن بۆ بەهێزکردنی توانای لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنمان بۆ کەیسەکانی گەندەڵی."

نوێنەری نیشتەجێی UNDP و ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراقدا، خاتوو (لیز گراندێ) وتی:" UNDP ئامادەیە بۆ پاڵپشتییکردنی پرۆسەی چاکسازیی بە هەر شێوەیەك بتوانین. چاکسازیی کارێکی قورس و هەستیارە بەڵام کە داعش وا خەریکە شكست دەهێنێت، بەهێزکردنی حکومەت لە ئەولەویەتە یەکەمینەکانە."

لەژێر بەندەکانی ڕێکەوتنەکەدا، UNDP لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی دادەمەزرێنێت بۆ یارمەتیدان لە رابەریکردن و ڕاهێنان بە لێكۆڵەرە عێراقیەکان. لێکۆڵەری سەرەکی لەنێو (دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری)ەوە دەخرێتە سەرکار.

 

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی  بە عەرەبی (داگرتن)

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان،

م. 9647804473336+