گروپی کاری کۆنتڕۆڵکردنی مەدەنی کۆدەبێتەوە بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆی عێراق

Mon Aug 29 00:00:00 EDT 2016

گروپی کاری کۆنتڕۆڵکردنی مەدەنی کۆدەبێتەوە بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆی عێراق

بەغداد- بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان (UNDP) هاریکاری حکومەتی عێراق (GoI) دەکات لە هەوڵیدا بۆ چاکسازیی لە سێکتەری ئاسایشدا (SSR) لە ڕێی هاریکارییەکی پتەوەوە لەگەڵ نوسینگەی ڕاوێژکاری پاراستنی نەتەوەیی (ONSA). لە بەرواری ٢٩-ئاب-٢٠١٦ دا، UNDP و ONSA پێکەوە سەرپەرشتیی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی ناوخۆ (MoI) و هاوکارە نێودەوڵەتیەکانیان کرد لە نێو گروپی کاری كۆنتڕۆڵکردنی مەدەنی، لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئەلنەهرەین لە بەغداد.

UNDP  و  ONSAپێکەوە ئەم گروپی کارەیان دامەزراندوە بە ئامانجی بنەڕەتی باشترکردنی ڕێکخستنی هاریکاریی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیی و بەشداریپێکردنی هاوکاران، هەروەها بۆ لەدوو گەڕانی هاریکاریی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتییکردنی کۆنتڕۆڵکردنی مەدەنیی لە عێراقدا. لەنێو ئەم ئەجێندا فراوانەی چاکسازیی SSR و عێراقی پاش ئازادکردندا، هاریکاریی خزمەتگوزاری کۆنتڕۆڵکردنی مەدەنیی و لایەنی دادوەریی تاوانباریی وەکو ئەولەویەتێکی سەرەکیی دانراوە. لەڕێی (بەرنامەی حوکمی یاساوە) ، ڕێکخراویUNDP  بەشداردەبێت لە پاڵپشتییکردنی لایەنی کۆنتڕۆڵکردنی مەدەنی.

شاندی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیر بۆ کاروباری پەیوەندیە ئابووری و کارگێڕییەکان، د. عەقیل ئەلخەزەلی، کە پێشکەشکاریی بۆ کورتەیەكی ئەولەویەتەکانی چاکسازیی ئەنجامدا، بە جەختکردنەوە لەسەر ڕاهێنان و چاودێریکردن و خەمڵاندن و بەڕێوەبردنی ئاسایش. وتی : "چاکسازی لە سێکتەری ئاسایشیەکەمین ئەولەویەتە، بەهەمان شێوە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئاسایشیش بۆ هاوڵاتیان هەمان گرنگیی هەیە. لەم سیاقەدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێویستی بە هاریکاریی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پەرەدان بە پێوەرەکانی ڕاهێنان و مەنهەجی ئاست بەرز و پەروەردەیەکی نوێ"

بەڕێوەبەری (بەرنامەی حوکمی یاسا)ی UNDP، خاتوو (کامیلا هێماساگاما) وتی: "لە نێو پاڵپشتییە بەردەوامەکانی UNDP بۆ هەوڵەکانی چاکسازیی لە سێکتەری ئاسایش بۆ حکومەت، UNDP دوو چێوەی کاری دامەزراندوە بۆ باشترکردنی ڕێکخستنەکان و هاریکارییەکان لە نێوان حکومەتی عێراق و هاوکارە نێودەوڵەتییەکاندا لەم پرۆسەی چاکسازییە ماوە درێژەدا. کۆبونەوە ستراتیژیەکانی نێوان هاوبەشی چاکسازی لە سێکتەری ئاسایشو گروپی کاری کۆنتڕۆڵی هاوڵاتیان هەموو ٣ مانگ جارێك دەبەسترێت بە هاوبەشی و ئاسانکاری ONSA و UNDP."

لە کۆبوونەوەکەی (گروپی کار)ەکەدا پلە باڵاکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ONSA و سەنتەری ئەلنەهرەین ئامادەبوون، ئەمەش لەپاڵ هاوکارە نیودەوڵەتییەکان لەوانەش (هێزی کاری هاوبەشی لایەنە هاوپەیمانەکان_CCTF). یەکیتی ئەوروپا، فەڕەنسا، هۆڵەندا، شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕێخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش(IoM) ئامادەبوون.

پەیوەندی

کامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا.

م. 9647511843529+