UNDP و حکومەتی عێراق دەستدەکەن بە کارەکانی هەڵسەنگاندنی پێویستیەکانی حوکمی یاسا و ئاستەنگیەکان لەسەر ئاستی قەزاکاندا

Thu Sep 08 00:00:00 EDT 2016

چاوپێکەوتنی بەرزکردنەوەی وشیاری چاکسازی لە سێکتەری ئاسایش بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەسڕە. وێنە : UNDP / عێراق/2016

بەسڕە – لەسەر داوای حکومەتی عێراق (GoI) بەرنامەی  نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP)   یارمەتی هاوبەشەکانی داوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا لەگەڵ ئەولەویەتەکانی تری حوکمی یاسای لە وڵاتدا. بۆ دڵنیابوون لەوەی پلانەکانی چاکسازیی پتەو و چڕوپڕن و باسی ئەولەویاتی نیشتیمانی و قەزاکان دەکات، تیمی حوکمی یاسای UNDP کارێکی مەیدانیی لە بەسڕە ئەنجام دا لە نێوان ٦ و ٨ی ئەیلولی ٢٠١٦ دا. هەروەها ئاماژەی بە کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ MoI و تۆڕی کۆمەڵایەتی چاکسازیی مەدەنیی کەرتی ئاسایشیی بەغداد کرد.

ئەمە یەکێک بو لە چەندان کاری پێکەوەیی تر کە لەلایەن UNDPیەوە ئاسانکاری بۆ کراوە بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاریی لەسەر هەوڵەکانی ئامانجە درێژخایەنەکانی چاکسازیی و هەڵسەنگاندنی پێویستیەکانی حوکمی یاسا و ئاستەنگیەکانی لەسەر ئاستی قەزاکان، بە جەختکردنەوە لەسەر ڕێسا مەدەنیەکان و سیستەمی دادوەریی تاوان بۆ ئەوەی باسی پلاندانان لەسەر ئاستی نیشتیمانیی بکرێت.

کۆبونەوەی بەرزکردنەوەی هوشیاریی لەسەر چاکسازیی کەرتی ئاسایش SSR لە کۆمەڵگا مەدەنیەکاندا لە ڕۆژی ٧ی ئەیلولدا ئەنجامدرا لە بەسڕە، کە بەشداربوانی کۆمەڵگای مەدەنی چاکسازیی کەرتی ئاسایشیان وەکو یەکەم ئەولەویەت دانا. ئەمانەی لایخوارەوە مەرجی پێشوەخت و ئاستەنگیەکانی حکومەتی عێراقن بۆ هەوڵەکانی چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا:

دروستکردنی متمانە و ئاسودەیی لەنێوان کەرتی ئاسایش و کەرتی گشتیدا، ڕێبازێکیی گشتگیر بۆ باسکردنی ئاستەنگیەکانی ئاسایش بە بەشداریپێکردنی بەرپرسانی ئاسایش و کەرتی دادوەری و کۆمەڵگای مەدەنی، بەهێزکردنی یاساکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی کەرتی ئاسایش کاراتر و بەرپرسانەتر بێت. ململانێکانی هۆزەکان، بازرگانی مادەی هۆشبەر و بەڕێوەبردن/کۆنتڕۆلکردنی سنور بەهەمان شێوە وەکو ئاستەنگیە دیارەکان باسکران کە پێویستی زیاتریان بە هاریکاریی هەیە.

ئەندامی لیژنە، جەنەڕاڵ مالیك عەبدولکەریم عەباس لەکاتی کۆبونەوەی شاندەکەدا وتی: "ئەم بۆشایی و ئەولەویەتانە باسکران و شیکرانەوە لەلایەن لیژنەی بەرگری و ئاسایشەوە بە باشی".

هەروەها، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی قەزای بەسڕە ، بەڕێز جەبار عەلسەعیدی، بە گرنگییەوە باسی :" پێویستیی دروستکردنی میکانیزمێك بۆ کاری پێکەوەیی لەنێو لیژنەکە و پۆلیس و خەڵکدا".ی کرد

لە ڕۆژی دووهەمی کارەکەدا، کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی پۆلیسی بەسڕەدا جەنەڕاڵ عەبدولکەریم ئەلمەیاهی و شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پۆلیسی بەسڕەدا بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ڕاهێنانەکان و کۆرسەکان، عەمید جەنەڕاڵ موحەمەد حسێن جاسم. کۆبونەوەکە هەلێکی بەسوودبوو بۆ هەڵسەنگاندنی پۆلیسی مەدەنی و لایەنی فراوانتری حوکمی یاسا و ئاستەنگیەکان، لەگەڵ ئەولەویەتەکانی ڕاهێنانی پۆلیس لەسەر ئاستی قەزاکان.

باشترکردنەکان لە سیستەمی دادوەریی تاوانباریی دا بەتایبەت لە بوارەکانی دەستبەسەر کردن و بەندکردن و موحاکەمە کردن و خزمەتگوزاریەکانی ڕاستاندن (خدمات الاصلاحية)، وەکو مەرجەکانی بەندکردن و بەندیخانە و ڕاستکردنەوەی تاوانکاران زیاتر باسی لەسەر کرا چونکە بۆشایی لەمانەدا زیاتر فشاردارن و ئەمانە دەبنە هۆی زیادکردنی بناغەیەك بۆ توندوتیژیی توندڕەویی و ڕادیکاڵیزم، بەتایبەت لەنێو ئەو لاوانەی کە لایەنی داراییان نزمە. سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی قەزای بەسڕە وتی :"پێویستیەکی گرنگمان بە بەرنامەیەکی چڕوپڕ هەیە بۆ چاکسازیی لە تاوانکاراندا".

بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە UNDP، خاتوو کامیلا هێماساگاما، وتی:" کۆمەڵگای مەدەنی لە عێراقدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چاودێریکردنی هاوڵاتیان بۆ چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا. UNDP بەردەوامە لە بەشداربوون لە کۆمەڵگای مەدەنیدا لەڕێی پاڵپشتییەکی فراوانتر بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە چاکسازیی لە کەرتی ئاسایشدا".

کۆمەڵەی کاری پێکەوەیی نێوان SDC و چاکسازیی کۆمەڵگای مەدەنیی پێکەوە لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنیی بەسڕەدا کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی کارە پێکەوەییەکان بۆ باشترکردنی حوکمڕانیی دیموکراتی و چاودێریکردنی هاوڵاتیان لەم پرۆسەی چاکسازییە ماوە درێژەدا.

پەیوەندی

کامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا.

م. 9647511843529+