پشتگوێ نەخستنی هیچ خانمێك: UNDP و COMSEC پێکەوە کاردەکەن بۆ تێکەڵکردنی ڕوانگەی ڕەگەز لە کەرتی گشتیی عێراقدا

Thu Sep 22 00:00:00 EDT 2016

زیاتر لە 170 بەشداربوو ڕێکەوتن لەسەر دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی باڵا بۆ کاروباری خانمان بۆ پێداچوونەوەی ڕێسا و یاسا نیشتیمانیەکانی ڕوانگەی ڕەگەزیی. وێنە: بەراء عەفیف UNDP عێراق /2016

بەغداد- بە هاریکاریی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق COMSEC،  بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP کۆنفرانسێکی ڕێکخست لەسەر تێکەڵکردنی ڕوانگەی ڕەگەز وەکو پایەیەکی سەرەکیی بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ 2015-2030. بە ناونیشانی پشتگوێ نەخستنی هیچ خانمێك: بەرەو پەرەپێدانێکی گشتگیری گۆڕاو، کۆنفرانسەکە لە 22ی ئەیلولدا بەسترا لە سەنتەری ئەلنەهرەین لە بەغداد لە ژێر بەرنامەی بەمۆدێرنەکردنی کەرتی گشتیی عێراق سەر بە UNDP (I-PSM)

سکرتێری گشتیی COMSEC بەڕێز مەهدی ئەلعەلاق و ڕاوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی بەڕێز فالح ئەلفەیاد لەنێو 170 بەشداربووەکەی کۆنفرانسەکەدا ئامادەبوون، لەگەڵ جێگرانی وەزارەتی پلاندانان و خانوبەرە و نیشتەجێبوون و گواستنەوە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی و پەروەردەدا. نوێنەرانی دامەزراوە نیشتیمانی و ئامارسازیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕوانگە دیبلۆماسیەکانیش بەهەمان شێوە بەشداربوون.

لە وتەی دەستپێکیدا، بەڕێز ئەلعەلاق گرنگیی بەدەستهێنانی یەکسانی ڕەگەزیی لە عێراقدا دووپات کردەوە و باسی "دەستکەوتەکانی کەرتی پەروەردە و تەندروستی" کرد و تیشکی خستە سەر "نایەکسانیی لە موچە"دا بە گشتیی.

بەڕێز ئەلفەیاد وتی: "خانمانی عێراق ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایش و وەستان لە دژی تیرۆریزمدا".

بەشداربوان گفتوگۆیان کرد لەسەر شەش بڵاوکراوە کە لەڕوانگەی شارەزایانی نیشتیمانییەوە پێشکەش کرابوو، کە گرنگیی یەکسانی ڕەگەزیی و دڵنیابوونەوە لە بەشداربوونی تەواوی خانمانی لەخۆگرتبوو لە هاندان بۆ ئاشتی و ئاسایشدا بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام SDG

شارەزای بواری ڕەگەز لە  UNDP دا، خاتوو سوندوس عەباس وتی: " ململانێ و توندوتیژی و ئاوارەبوون و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و پێوەرەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڕەشەی گەورە لە ئاسایشی خانمان دەکەن لە عێراقدا و بەشداربوونیان لە کاروبارە گشتییەکاندا دوادەخەن".

لەنێو ئەو کردارە ئەولەویەتانەی دانراوە بۆ پاڵپشتیی هەوڵەکانی حکومەت تا بتوانێت بە خێرایی پەیوەستبوونەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و درککردن بە یەکسانیی ڕەگەزی و بەهێزکردنی خانمان و ژنان، بەشداربوان ڕێکەوتن لەسەر ئەم کارانەی لای خوارەوە:

- دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی باڵا بۆ کاروباری خانمان بۆ پێداچوونەوەی ڕێسا و یاسا نیشتیمانیەکان لە ڕوانگەی ڕەگەزەوە لەنێو چێوەی کارە نیشتیمانیەکاندا بۆ پەرەدان بە دڵنیایی یەکسانیی یاسا ڕەگەزیەکان لەنێو ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا.

- کارکردن بۆ تێکەڵکردنی ڕوانگەی ڕەگەزیی لە ڕیساکانی ئاسایش و پلانەکاندا لە هەموو ئاستەکاندا بۆ دڵنیابوون لە بەشداربوونی خانمان لە ئاشتی و ئاسایشدا.

- دڵنیابوون لە بەشداربوونی شارەزایانی ڕەگەزیی لە هەموو هەوڵە نیشتیمانیەکاندا بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردوام

- دابینکردنی پاڵپشتیی یەکەکانی ڕەگەز لە دامەزراوە حکومیەکاندا لەکاتێکدا نوێنەرایەتی کۆمسیۆنی کەمەنەتەوەییەکان دەکەن بۆ کاروباری خانمان لە عێراقدا

- هاندان و پاڵپشتییکردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ پێداچوونەوەی بەرنامەی حکومەتی 2014-2018 لەژێر ڕۆشنایی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا لەگەڵ هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوون بەرەو یەکسانیی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی خانمان

بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەم کارانە، لیژنەیەكی بەدواداچوون بە هاوسەرۆکیی COMSEC و UNDP دامەزرا، بە ئەندامێتی ئەکادیمیا و ڕێکخراوی مەرکەزیی بۆ ئامار

پەیوەندی

سوندوس عەباس، شارەزای بواری ڕەگەز

م. 9647801976464+