کۆمەکی سێیەمی کۆماری کۆریا بۆ سەقامگیرکردن لە عێراقدا

Tue Sep 27 00:00:00 EDT 2016

بالیۆزی کۆریا لە عێراق بەڕیز سۆنگ وۆنگ یۆوب لەگەڵ خاتوو گراندێ لە نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغداد. وێنە : UNDP عێراق / 2016

بەغداد – حکومەتی کۆریای باکوور بڕی ٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشی بە ئاسانکاری بەخشینی UNDP بۆ  بەهێزکردنی  دەستبەجێ (FFIS)  کە  دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەری خێرای ناوچانە تازە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ( داعش ).

بە پشتبەستن بە  ئەولەویاتە دەستنیشانکراوەکانی حکومەتی عێراق و وە دەسەلاتە ناوخۆییەکان، FFIS هاوکاری خێرا چاککردنەوەی ژێرخانی گشتی دەکات    و  پارە دابین دەکات بۆ کاری بچووك  و توانای  دەسەڵاتە خۆجێیەکان بەهێزدەکات ، هانی بەشداری مەدەنی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەدات   وە دامەزراندنی کاتی لە ڕیگەی نەخشە کاری گشتییەوە.

نوێنەری نیشتەجێی UNDP و بەڕێوەبەری نیشتەجێی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، خاتوو  ( لیز گراندێ ) ووتی  : "  هەنگاوی بەهێزکردن   زۆر بە خێرای دەڕوات. بە  سەدان هەزار لە ئاوارە عێراقیەکان ئامادەن کە بگەڕینەوە ناوچەکانیان و دەست بکەنەوە بە  دوبارە بنیادنانەوەی ژیانیان. ئەم  کۆمەکە بەجێ و بەخشندانەیەی سێیەمی  کۆماری کۆریا  دراوە بە دامەزراوەی سەقامگیرکردنی ی UNDP ، هاوکارمان دەبێت لە بەهێزکردنی ئەوناوچانەی ئازادکراون لە ئەنبار و موسڵ ."

باڵیۆزی کۆریا لە عێراق بەڕیز بەڕیز سۆنگ وۆنگ یۆوب ووتی : " کۆماری کۆریا بە جدی کاردەکات بۆ پالپشتی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  بۆ بەهێزکردنی ئەو ناوچانەی گرفتار بوون بەدەست توندوتیژی (داعش)ەوە.   من بە توندی لەو بڕوایەدام کە سێیەم کۆمەك لەگەڵ هەندێك پێکهاتەی ڕێبازی بنەمای ڕەگەزی زیاتر هاوکاری هەوڵەکان دەبێت بۆئەوەی ئەو عێراقییانەی کاریان تێکراوە هیوادار و بەهێزبکرێنەوە، کە کچان و ژنانیش لەخۆدەگرێت بۆ بوژاندنەوە و دەستکردن بە پرۆسەی بنیادنانی کۆمەڵگەکانیان."

FFIS کەلە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥ دا دامەزرا، کار دەکات لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا لە  پارێزگاکانی ئەنبار و ، سەڵاحەدین و موسڵ و دیالا. لە فەلوجە، کۆمەکیەکە   هەلی دامەزراندی کورت خایەن  دابین دەکات بۆ سەدان  کەس بەمەبەستی پاککردنەوە و  پێشخستنی شارەکە، وە دارایی دابین دەکات بۆ 25 پرۆژەی ئەولەویات بەرز.

بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی بە زمانی عەرەبی ( داگرتن )

#IraqStabilization

پەیوەندی

کەریم ئەلکۆرانی ، شارەزای پەیوەندیەکانی FFIS

 م. 9647901931292+