هەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ بەردەوامبوون لەسەر بەڕێوەبردنی ئەنجامداری سەرەکیی لە پلان و چاودێری حکومەتدا

Wed Oct 05 00:00:00 EDT 2016

بەشداربووانی وۆرکشۆپێک لە هەولێر گفتوگۆی پێناسەی پەرەپێدان دەکەن. وێنە /فۆتۆ : برا‌ء عەفیف / UNDP عێراق/2016

هەولێر- لە چوارچێوەی کاری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان(UNDP) وەک پاڵپشتی بەرنامەی حکومەتی عێراق (2014-2018)، شەشەمین خولی وۆرکشۆپی پەرەپێدانی توانست لە هەولێر ئەنجامدرا لە ماوەی 24ی ئەیلول بۆ 4ی تشرینی دووەمی 2016.  بابەتەکە بریتیە لە  زیادکردنی توانای نەتەوەی بۆ پلاندانان، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی پەرەپێدان وە زۆر بەتایبەتی بەرزکردنەوەی کارامەیی بەشداربووان لە دامەزراوەی کەرتە بەئامانجکراوە گشتیەکاندا.

چل و حەوت  دەستەی  ئاست ناوەند و باڵا لە ئەنجومەنی سکرتاریەتی وەزیران ،  وەزارەتی پلاندانان وە پێنج دامەزراوەی دیکەی کەرتی گشتی ، بەشداریانکرد لە دوو وۆرکشۆپی پێنج ڕۆژە کە ئاسانکاری بۆ کرا لەلایەن  بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بە مۆدێرنەکردنی کەرتی تایبەت  لە عێراق  (I-PSM).

بەڕیوەبەری بەرنامەی I-PSM ، بەڕێز هیشام ئەلعەزونی  جەختیکردەوە:"  ئەم دەستپێشخەریە پاڵپشتی زیاتری حکومەتی عێراق دەکات لە هەوڵەکانی بۆ ئاسانکردنەوەی هۆکارەکان لەسەر بنەمانی بەڕێوەبردنی سەرەکی بۆ  بازنەی پلان و چاودێری پلانی نەتەوەیی بۆ پەرەپێدانی2018-2022"

بەشداربووان هۆشیاریان درایە لەسەر چەمک و کردار و  جێبەجێکردنی پلان، چاودێری و هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی پەرەپێدان.

لە نێوان مەشقپێکراوەکاندا سەرۆکی پلاندانان لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران بوو،  خاتوو  ( جینان حەسەن ) کە وتی :"  بە پێزانین بە گرنگی بنیادنانی سیستەمێک  بۆ چاودێری و هەڵسەنگاندنی پلانە ستراتیجیەکان لە کەرتی تایبەت لە عێراقدا،  ئەو ڕێسایانەی لە وۆرکشۆپی پلانی پەرەپێدانی نەتەوەیی فێریانبووین   لەخۆ دەگرین.

سەرۆکی بەشی پلانی پیشەسازی  لە وەزارەتی پلاندانان بەڕێز عەلی حسێن ووتی : " کارەکانمان زۆربەی کات لەسەر  بنەمای پلانی  ستراتیجی  کورت خایەن و دریژخایەن دەبێت بۆ کەرتی پیشەسازی، لەم وۆرکشۆپەدا توانیمان خاڵی لاوازی پلاندانان و چاودێری و هەڵسەنگاندنی دەستنیشان بکەین کە هاوکارمان دەبێت لە باشتر پەرەدان بە پلانەکانمان لە داهاتوودا."  

پەیوەندی

هیشام ئەلعەزونی  ، بەڕێوەبەری بەرنامە ، بە مۆدێرنەکردنی کەرتی گشتی لە عێراقدا (I-PSM)