داهێنانی یەکێتی ئەوروپا و UNDP بۆ پەرەپێدانی پێگەی دەستپێشخەری عێراق لەسەر لوتکەی باشی کۆمەڵایەتیی نەخشەی جیهان لەگەڵ شەش کۆبونەوەی گەنجاندا

Sun Oct 09 00:00:00 EDT 2016

بەغداد- پێگەی لوتکەی باشی کۆمەڵایەتی عێراق لەسەر نەخشەی جیهانی  و بەرەوپێشبردنی داهێنان و کارسازی بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs)داهێنانی EU/UNDP بۆ دەستپێشخەری  پەرەپێدان لەسایەی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە نەوخۆییەکان (LADP) شەش کۆبەنەوەی داهێنانی لە بەغداد، هەولێر ، کەرکوک، بەسڕە و دیوانیە بەستوە لەماوەی ٩ ی ئەیلول بۆ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.

لوتکەی باشی کۆمەڵایەتی کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژەیە کە ساڵانە لە کاتی هەفتەی کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیوێۆرک بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری تەکنەلۆجیا و ڕاگەیاندنی نوێ لەسەر دەستپێشخەری باشی کۆمەڵایەتی لەسەرتاسەری جیهاندا دەبەسترێت. عێراق لەنێوان ١٠٠ ووڵاتی بەشداربوودا بوو.

بالیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ، پاتریک سایمۆنێت  ووتی :" داهێنانی EU/UNDP بۆ دەستپێشخەری  پەرەپێدان لەسایەی بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای گەنجانە لە عێراقدا، وە کۆبونەوەی لەم جۆرە هەل بۆ گەنجانی عێراقی دەبەخشێت بۆ ئەوەی داهێنەر بن و لەگەڵ  پەرەپێدانی جیهانیدا بڕۆن".

بەڕێوەبەری نیشتەجێی UNDP لە عێراق، سوڵتان حاجییف دووپاتیکردوەوە :" ئەم کۆبونەوانە هەلی زۆر گرنگن بۆ پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ خستنەگەڕی توانای گەنجان و بەهێزکردن و تواناپێدانیان بۆ ئەوەی باشتر ئامادەبکرێن بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵگەکەیاندا لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو".

نزیکەی ٥٠٠ گەنجی ( ١٦ بۆ ٣٩ ساڵ ) لەسەرجەم پارێزگاکانەوە ، کە  %٣٠یان مێینە بوون ئامادەی شەش کۆبونەوە بوون و زانیاریان درایە لەسەر دەستپێشخەری و چەمکە گرنگەکانی و باشی کۆمەڵایەتی لەڕێگەی داهێنان و ئامانجە بەردەوامەکانی پەرەپێداندا . هەروەها ئەوەی دەستنیشانکرد لە کوێدا UNDP دەستپێشخەری کردووە، وەک بەرنامەی سەرکردایەتی گەنجان (YLP II). بەشداربووان  بەشداربوون لەو چالاکیەکاندا بۆ  هاوکاری دەسنیشانکردنی پێداویستیەکانیان بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی بنیادنانی توانا کە بە تایبەتی بۆ ئەوە دروستکراوە.

 ئیسراء ن. عبدالله ی ٢٤ ساڵ لە هەولێرەوە وتی : " هەریەکێک لە چالاکیەکان چێژبەخش و دەوڵەمەند بوون. من و تیمەکەم بیرمانکردەوە  بۆ دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئەو ئاستەنگیانەی ڕوبەڕووی کۆمەڵگاکەمان دەبێتەوە.  هەروەها فێری گرنگیی داهێنان بوون بۆ دروستکردنی گۆڕانی ڕاستەقینە  و بەدەستهێنانی باشی کۆمەڵایەتی".

تیمێکی ٣٣  گەنجی خۆبەخشی زۆرباش ڕاهێنراو بەم دواییانە ئامادەکراون بۆ بۆنەیەکی ڕاهێنان لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کە ئامانجی  پەرەپێدانی بیرۆکەی گەنجانی بەشداربووە  وە کردنیان  بە پرۆژە، بەکارهێنانی ڕێساکانی  بیرکردنەوەی نەخشەسازی و کار دەستپێکردنی لاواز (Design Thinking and Lean Startup). چاوەڕوان دەکرێت ٢٠٠ گەنج لە کۆی ٢٠٠٠ داواکار بەشداربن.

ڕاهێنەری خۆبەخش عەلەق خالدی ٢١ ساڵ ووتی: "ئێمە پێداچوونەوەی بابەتەکان دەکەین بەمەبەستی پەرەپێدانی ئەجێندای ڕا‌هێنان. لەکاتێکدا پرۆژەکە  ڕێگەی گەنج بۆ گەنج پەیڕەودەکات. ڕینمایی بۆ هاوتەمەنەکانمان دابین دەکەین بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانیان". لەبەرامبەردا ، خوبەخشی بەڵگەنامە تۆمارکردن، ڕانیا سەباحی ٢٣ ساڵ ڕونیکردەوە : " ئێمە پەرە بە پلانێک دەدەین بۆ تۆمارکردنی بۆنە گرنگەکان لە ڕێگەی وێنە  و ڤیدیۆ و تۆمارکردنی وێنەییەوە و بۆ ڕەنگدانەوەی کارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا. ئەمە هانی گەنجانی تر دەدات کە بەشداربن لەگەڵماندا".

 سارا ا. حەسەنی ٢٨ ساڵ لە کەربەلاوە وتی : " چاوەڕێی فێربوونی چۆنیەتی ڕێکخستنی ئەولەویاتەکانمەوە ڕێنمایی بکرێم بەرەو ڕێگەی گونجاو  بەمەبەستی هاوکاری جێبەجێکردنی پرۆژەکەم".

داهێنانی دەستپێشخەری پەرەپێدان هەوڵدەدات کە گەنجانی بەشداربوو ببەستێتەوە لەگەڵ پرۆژە و دەستپێشخەریەکانی تر وەک YLP II و بەرنامەی ڕاهێنانی لاوانی سەرکردە و کارساز کە لەلایەن دامەزراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە و ڕا‌هێنان(UNITAR) لە یابان ڕابەریکرا".

بەشداربووانی ئەو بۆنانەی پەیوەستدارن  کە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەکرێن هاندەدرێن بۆ پەرەپیدانی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان و تاقیکردنەوەیان و پێشکەشکردنیان لە مۆنتەدای داهێنەرانەی دووەم بۆ پەرەپێداندا کە پێشبینی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٧ دا ببەسترێت. مونتەداکە کەرتی تایبەت و  وەبەرهێنەران و بەخشەران و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان کۆدەکاتەوە بەمەبەستی بینادنانی هاوبەشی  بەرهەمهێنەرانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە.

پەیوەندی

زافر حەسەن ، شیکەرەوەی بەرنامە

 م. 9647901506492+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن