ڕاهێنانێکی یەک ساڵە بە ڕاهێنەران کۆتاییهات بە حوکمڕانییەکی باشتر کە پاڵپشتیی لایەنە کۆمەڵایەتیە مەدەنی و ڕەسمیەکان دەکات

Tue Oct 18 00:00:00 EDT 2016

ئەمەش راهێنەرێکی ئاست بەرزە پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵێک ڕاهێنەری باوەرپێکراوەوە بۆ پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق و ڕێخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ناوخۆیی. وێنە لەلایەن بەراء عەفیف/ UNDP عێراق/ ٢٠١٦

بەغداد-   بە هاوکاری ڕێكخراوە ناحکومیەکان (NGOs)  بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی سوید  و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە بەغداد کۆتایی بە ڕا‌هێنانی  یەک ساڵەی ڕاهێنەران هێنا، پرۆژەکە  ئاماژەی بە پێویستیەکانی  ڕێکخراوە ناحکومیەکان کرد لە حوکمڕانیەکی باشدا.

لە کاتی کۆنگرەی بۆنەکەدا، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان  بەڕێز باسل ئەلموسەوی وتی :" پێویستە جەخت لەسەر بنەمای بەشداریکردنی  ڕێکخراوە ناحکومیەکان بکەینەوە لەگەڵ حکومەت بۆ پاڵپشتی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی.

لە بەرامبەردا سەرۆکی دەستەی پەرلەمانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی،  خاتوو تاڤگە ئەحمەد وتی :" ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بونەتە هاوبەشی سەرەکی حکومەت لە بڕیاردان و ڕووبەڕوو بونەوەی  گرفتەکانی کۆمەڵگە. هەنگاوێکی  گرنگی دەستەی پەرلەمان بەشداری پێکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە لە  یاساداناندا. ئێمە ئێستا  لە قۆناغێکی  پێشکەوتووی کاری هاوبەشداین لە ڕێگەی پەرەپێدانی ڕا‌هێنانی تواناکانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە باشکردنی  کاری دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکاندا".

باڵیۆزی سوید لە عێراق، خاتوو ئەنیکا مۆلین هێڵگرێن وتی " سوید   بەشداری درێژخایەنی لەگەڵ عێراقدا هەیە  و وتووێژی زۆر باشی هەیە لەگەڵ حکومەتدا. لەسەدا دووی دانیشتوانی سوید  لە ڕەچەڵەکدا عێراقین وە ئەمەش پردێکی زۆر گرنگە لە نێوان دوو ووڵاتەکەماندا"، هەروەها وتی:" لە ڕوانگەی منەوە، بنیادنانی دامەزراوەیی لە یەکێک لە  شلۆقترین بوارەکانی گەشەکردنە لەم کاتەی عێراقدا . لەم دۆخەدا بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی و بەشداریکردن پێویستە بە گرنگی بمێنیتەوە،  بەواتای ئەوەی زیادکردنی دەسەڵات لەلایەن خەڵکەوە و بۆ خەڵک."

جێگری بەڕێوەبەری نیشتەجێی UNDPی لە عێراق، بەڕیز سوڵتان حاجییف    جەختی کردەوە :" زۆر گرنگە بۆ ئێمە سودوەرگرین لە سامانی دەوڵەمەند کە لە عێراقدا خۆی بوونی هەیە. هیچکام لە پلانەکەنمان بەردەوام نابێت تاوەکو پاڵپشتی نەکرێت لەلایەن توانای ناوخۆییەوە. ئێمە بە پەرۆشەوە بەردەوامی دەدەین بە دابینیکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ پەرەپێدانی توانای هەبوو لە داهاتودا."

بیست لە ئەندامانی دەستەی بەڕیوەبەرایەتی NGOکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی (CSO) لە پارێزگا جیاوازەکانەوە بڕوانامەی ڕاهێنەرانی پێشەنگیان وەرگرت لە دوای ڕاهێنان لە ( ئاب) ی ٢٠١٥ ەوە لەژێر چەتری پرۆژەی بەهێزکردنی دەسەڵات و بەشداری بەرپرسانە.  ئێستا پەیوەندی دەکەن بە کۆمەلێک ڕا‌هێنەری باوەڕپێکراوەوە بۆ پاڵپشتی بەڕیوەبەرایەتی و  CSO ناوخۆییەکان لەسەر بنەمای خۆبەخشی، وە  سێ  بەرنامەی ڕاهێنان پەرەی پێدراوە لە ڕێگەی زنجیرەیەک ڕاوێژکاری لەگەڵCSO کانەوە.

مەشقپێکراوێک لە دیالا وە ، خاتوو ئیعتماد ڕەشید وتی : "ئەوەی کە فێریبووین لەم ڕاهێنانە ئەیگوازینەوە بۆ ڕێکخراوەکانی تری ناو پاریزگاکانمان کە پێویستیان بە پاڵپشتی  هەیە لە بواری گەشەسەندن و ڕێکخستن و پێکهێنانی NGOکان و کارەکانیاندا".

زیاتر لە کۆنفرانسەکەوە ، UNDP  خەڵاتی باشترین نەخشەسازی ڕاهێنانی دانا بۆ ئەوەی ببەخشرێت بە ١٠ باشترین نەخشەساز لەلایەن ڕا‌هێنەرانی پێشەنگی نوێوە. کۆتا بەروار بۆ پێشکەشکردن ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦یە. 

پەیوەندی

زیاد ئەل عوبەیدی  بەڕێوەبەری بریکار بۆ پرۆژەی SPAG

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن