بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە هەوڵەکانیدا بۆ تێکەڵکردنەوەی لایەنی ڕەگەزیی لە پلانەکانی پەرەپێدانی ناوخۆییدا

Wed Oct 19 00:00:00 EDT 2016

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بەڕێز پاتریك سیمۆنێت، وتی :" ئەم پڕۆژەیە تەنها بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق نیە، بەڵکو بۆ هەموو کەسێکی عێراقیە کە فێربێت چۆن پەرە بەخۆی بدات و خانمان وەکو بەشێكی تەواوی کۆمەڵگا قبوڵبکات." وێنە UNDP عێراق /2016

هەولێر- UNDP وۆرکشۆپێکی  سێ ڕۆژەی کۆتایی پێهێنا لە هەولێر لەسەر تێکەڵکردنەوەی لایەنی ڕەگەزیی لە پلانەکانی پەرەپێدانی ناوخۆییدا. ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانەوە LADP ڕێکخرا و لەلایەن UNDPیەوە جێبەجێ کرا، وۆرکشۆپەکە 20 بەشداربووی کۆکردەوە لە نوسینگەکانی کاروباری خانمان لە پارێزگاکانی بەسڕە و میسان و دیوانییە و موسەنا و دایالا و سەلاحەدینەوە.

پلاندانانی ڕەگەزی و پەرەپێدان بە نیشاندەرە هەستیارەکانی ڕەگەز و کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ڕەگەز و بنیادنانی پرۆفایلی کچان و خانمان لە پارێزگاکاندا لە کارە سەرەکیەکانی ئەجێندای وۆرکشۆپەکە بوون. ئەم پرۆفایلانە پاڵپشتیی بناغەی لێکۆڵینەوە و پلانەکانی LADP دەکات.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، بەڕێز پاتریك سیمۆنێت وتی:" :" ئەم پڕۆژەیە تەنها بۆ چەند ناوچەیەکی عێراق نیە، بەڵکو بۆ هەموو کەسێکی عێراقیە کە فێربێت چۆن پەرە بەخۆی بدات و خانمان وەکو بەشێكی تەواوی کۆمەڵگا قبوڵبکات."

پسپۆری جێندەریی لە UNDPدا، خاتوو سوندوس عەباس، وتی :" ئەم وۆرکشۆپە کە بە کۆمەککردن لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ڕەخسێنراوە، بەهێزکردنی بەشداربوانیشی تێپەڕاند بۆ پیشاندانی بەهێزیی پابەندبوون بە یەکسانی ڕەگەزیی و بەهێزکردنی خانمان لە بەشداربوونیان لە پرۆسەکانی ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام SDG دا لە عێراق."

ئامڕازەکانی تێکەڵکردنەوەی نێودەوڵەتیی ڕەگەزیی کە گونجێنراوە بۆ عێراق ناسێنرا بە بەشداربوەکان و ئەوانیش باسی هۆکارە سیاسیی و کەلتوریەکان چەندان هۆکاری تر کرد کە ڕێ لە یەکسانیی ڕەگەزیی دەگرێت.

سەرۆکی نوسینگەی خانمان لە بەسڕە، خاتوو مەنال هادی لە وۆرکشۆپەکەدا ئاماژەی بەوەدا زانیاریی گرنگیی بەدەستهێناوە لەسەر کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی هەموو جیاکاریەکان لە دژی خانمان CEDAW. هەروەها وتی :"زانیاریمان هەیە کە خانمان ڕۆڵیکی گرنگییان هەیە لەسەر پلاندانانی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی و چۆنیەتی چالاککردنی ڕۆڵی خانمان لە نوسینگەکانی هەموو پارێزگاکاندا."

LADP لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکدەکرێت و لەگەڵ هاوبەشەکانی و بەرپرسانی سەر یاسای ڕەگەزیی  و بوجەدانانی هەستیار لەسەر ڕەگەز و تێکەڵکردنەوەی لایەنی ڕەگەز لە ستراتیژیەکانی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکاندا کاردەکات.

پەیوەندی

سوندوس عەباس، پسپۆری جێندەریی

م، 9647801976464+