بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان یارمەتیدەر دەبێت لە پێڕاگەشتن بە ئاوی پاك و کارەبای جێگیر بۆ زیاتر لە 100،000 کەس لە پارێزگای هەولێردا

Mon Oct 31 00:00:00 EDT 2016

باڵیۆز بۆ کاروباری ڕامیاری و مرۆیی لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، سەرۆکی سەقامگیرکردنی هەستانەوە سەر بە UNDP و پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەکە. وێنە UNDP عێراق/2016

هەولێر- بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان و پارێزگای هەولێر دوو ڕێکەوتننامەیان واژۆ کرد لەسەر شیاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی سەرەکیی لە ناوچە خانەخوێیەکاندا کە سەدان ئاوارەی تێدایە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەوانەی لە موسڵەوە هەڵاتوون.

بە بەخشینێکی میهرەبانانەی بانکی پەرەپێدانی ئەڵمانیا (KfW)، بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران سەر بە UNDPی عێراق (ICRRP) و پارێزگای هەولێر دەستدەکەن بە شیاندنەوە و نوێکردنەوەی وێستگەی پاکژکردنەوەی ئاوی سەرەکیی لە ڕەواندز کە خەڵکانی ناوچەکە دوو هێندە زیادیان کردوە بەهۆی تەوژمی ئاوارەکانەوە، ئەمەش بۆ زیادکردنی ئاو و پاشترکردنی تەندروستیی دانیشتوانەکەیە. لە ناحیەی دیبەگە، UNDP و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە شیاندنەوە ئەنجام دەدەن بۆ تۆڕی کارەبا و باشترکردنی کارەبای دانیشتوان کە هەزاران ئاوارەشی تێدایە، زۆربەیان لە موسڵەوە هاتوون. بە کۆی گشتیی، زیاتر لە 100،000 خەڵك سوودمەند دەبن لە دوو پڕۆژەیە.

پارێزگاری هەولێر، جەنابی بەڕێز نەوزاد هادی، وتی:" ئێمە بە جۆشەوە چاوەڕوانی بەردەوامیدانین بە هاوبەشێتیەکەمان لەگەڵ UNDP دا بۆ بەهێزکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان لە پارێزگای هەولێردا لەگەڵ باسکردنی پێویستیە زیادبووەکانی دانیشتوان و ئاوارەکان، کە سەدان کەسیش لەخۆ دەگرێت کە لە موسڵەوە هاتوون".

سەرۆکی سەقامیگیری و هەستانەوەی سەر بە UNDP، بەڕێز جۆو فینی، وتی:" UNDP خۆشحاڵە بە پاڵپشتیکردنی پارێزگای هەولێر لە بەردەوامبوونیدا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان بۆ کۆمەڵگا و ئەو ئاوارانەی بە بەردەوامی دێن. لەکاتێکدا بڕێکی زۆر لە خێزانەکان لە پێویستییدان و دەسەڵاتی ناوخۆش بەردەوامە لەسەر زیاتر فشارخستنە سەر سەرچاوەکان کە خۆی لە خۆیدا لە ژێر فشاردایە، ئێمە ئاسودەین ئەم پڕۆژانە یارمەتیدەر دەبێت لە لابردنی هەندێك لەو فشارە."

باڵیۆزی ڕامیاری و کاروباری مرۆیی لە باڵیۆزخانەی هەولێر، دکتۆر لارس-ئۆ کێتنەر، وتی:" ئەم شێوازە پێکەوەییە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو پێشەوە بۆ باشتریکردنی ژیانی ئاوارە و کۆمەڵگا خانەخوێیەکان. ئاو بریتیە لە بناغەی بوونی مرۆڤ و گرنگترین لایەنە. ناتوانین بیر لە ژیانێکی بێ کارەبا بکەینەوە چیتر. ئێمە خۆشحاڵین کاربکەین لەگەڵ هاوبەشی خەمخۆر و جدیی کە دڵنیایی دەکەنەوە لەسەر گەیاندنی پاڵپشتیی بەو کەسانەی پێویستیانە."

ICRRP ی سەر بە UNDP پاڵپشتییەکی خێرا دابین دەکات بۆ خێزانە دۆخناسکەکانی ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە شار و گوندەکاندا کە تەنگەژەی کۆمەڵایەتیی هەڕەشە لە پێکەوە ژیان دەکات. ICRRP  لە ئێستادا لە یازدە ناوچەی تازە ئازادکراودا چالاکانە کاردەکات لە دیالە و سەلاحەدین و نەینەوا و واچاوەڕوان دەکرێت کارەکانی بۆ ٣٠ ناوچەی تر فراوان بکات لە چەند مانگی داهاتوودا. ICRRP وەکو بەرنامەیەکی هەستانەوە و چارەسەر داڕێژراوە بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان تا بتوانن بەرگەی ئەو هەموو شۆك و زەبرە دەروونیانە ببنەوە کە لە هەموو لایەکەوە ڕووی تێکردوون لە پاش گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

 

#IraqResilience

پەیوەندی

کەریم ئەلکۆرانی، بەرپرسی پەیوەندیەکان بۆ FFIS

م. 9647901931292+