گروپی کاری دادوەریی تاوانکاریی لەلایەن ئەنجومەنی دادی باڵا وە خرایە گەڕ، نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و UNDP

Thu Nov 10 00:00:00 EST 2016

گروپی کاری دادوەریی تاوانکاریی – CJWG لیژنەی نێودەوڵەتی سەر بە خاچی سوور- ICRC بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ئاگاداربێت لەسەر کارەکانی لە کۆبونەوەی داهاتوودا لە کانونی دووەمی 2017 دا. وێنە: UNDP عێراق /2016

بەغداد- بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان – UNDP و نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی – ONSA و ئەنجومەنی دادی باڵا یەکەم کۆبونەوەی گروپی کاری دادوەریی تاوانکاریی- CJWGیان دەستپێکرد بە هاوسەرۆکیی، بۆ بەرپرسە عێراقیەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان لە 10 ی تشرینی دووەمی 2016  دالە سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە بەغداد. ئەم گروپی کارە ئامانجی باشترکردنی ڕێکخستنی نیشتنیمانی و نێودەوڵەتی و بەشداریپێکردنی هاوبەشەکانە، لەگەڵ بەدووگەڕان بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتیی لە کەرتی دادوەریی تاوانکارییدا لە عێراق.

بەرنامەی حوکمی یاسا ی سەر بە UNDP هاریکاریی حکومەتی عێراق- GoI  دەکات لە چاکسازیی کەرتی ئاسایشدا لەڕێی هاوبەشیکردن لەگەڵ ONSA دا و پاڵپشتیکردنی سیستەمی دادوەریی تاوانکاریی وەکو ئەولەویەتێکی سەرەکی دانرا لەنێو ئەجێندای فراوانی چاکسازیی کەرتی ئاسایش و یەکێك لە بوارە سەرەکیەکانی عێراقی پاش ئازادکردن. ئەم کارە هاتە کایەوە لەڕێی بەخشینە میهرەبانەکانی حکومەتی دانیمارکی و هۆڵەندی.

لە وتەی دەستپێکیدا، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، دکتۆر صەفا ئەلشەیخ، وتی:" عێراق کە دووچاری ئاستەنگی نوێ دەبێتەوە لە هەمان کاتیشدا هەلی نوێی بۆ دروست دەبێت بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە ئاسایش و کەرتەکانی تردا، هەروەها ئەگەرێتی ڕێگرتن لە سەرهەڵدانی توندوتیژیی نوێ".

سەرۆکی ئەنجومەنی دادی باڵا و سەرۆکی دادوەرانی عێراق، بەڕێز میدحەت ئەلمەحمود وتی:" بەخێرهاتنی هەموو بەشداربوان دەکەین بۆ سودبینین و قازانجی ئاسایش لە عێراق و هەموو هەرێمەکەدا. ئامانجەکانی ئەم کۆبونەوەیە ڕەسەنن. گرنگە تەرکیز بکرێتەوە لەسەر ڕەگی کێشە و تاوانەکان، چونکە ڕێگرییەكی کارا باشترە لە تەنها دۆزینەوەی شێوازی چارەسەری پاش تاوان."

هەروەها ڕاوێژکاری چاکسازیی کەرتی ئاسایشی سەر بە UNDP، بەڕێز پیتەر ئیسکۆلا تیشکی خستە سەر گرنگیی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانیی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە لە ئازاری 2016  دا بۆ هەموو پرۆسەی چاکسایی کەرتی ئاسایش لە عێراقدا.

لەژێر ڕۆشناریی Offenders Journey دا-گەشتی پێشێلکاران- کە تێڕوانینێکی 10 خاڵیی سیستەمی دادوەری تاوانکارییە، CJWG باسی ئەگەریەکانی دركکردن بە سیستەمێکی تەکنۆلۆجیی زانیاریی دادوەریی تاوانکاریی تێکەڵاودا بڕیاریدا بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێك لەسەر ئەم بابەتە بۆ کۆبونەوەی داهاتوو لە کانونی دووەمی 2017 دا. نەخشەکێشانی پلانە یاساییەکان و چاکسازیەکانی تر لەگەڵ ئەگەریەکانی کورتکردنەوەی ماوەی درێژی بەندکردن کە لە هەندێك کەیسدا هەن بەهەمان شێوە باسکران. CJWG بڕیاریدا بە بانگهێشت کردنی لیژنەی نێودەوڵەتی سەر بە خاچی سور ICRC بۆ ئەوەی ئاگاداربێت لەسەر کارەکان لە کۆبونەوەی داهاتوودا.

ئامادەبوانی کۆبونەوەی گروپی کار بریتی بوون لە فەرمانبەرانی پێشکەوتوو لە ئەنجومەنی دادی باڵا و وەزارەتی داد MoJ و ئەنجومەنی شورا و خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتیمانی و خزمەتگوزاری هەواڵگریی نیشتیمانی عێراقی INIS و وەزارەتی کار MoL و ONSA و ANCSS و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانی تر وەکو هێزی کاری پێکەوەیی تێکەڵی هاوبەش CJTF و تیمی پەیوەندیگرتنی وەزارەتی سەربە هەمان شوێن MLT. یەکێتی ئەوروپا EU، کەنەدا، شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی IOM بەهەمان شێوە نوێنەرایەتیان کرا، لەگەڵ ICRC وەکو چاودێر.

پەیوەندی

کامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا

م، 9647511843529+

پیتەر ئیسکۆلا، ڕاوێژکار، چاکسازیی کەرتی ئاسایش، حوکمی یاسا

م، 9647901101976+

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

تۆ لێره‌یت بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق 
بڕۆ بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ جیهان

ئ

ئازەربایجان ئوزبێکستان ئوگاندا ئۆکرانیا ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ئیندونێیسیا ئێران ئێریتریا ئێسیوپیا ئێل سالڤەدۆر ئێکوادۆر ئەرجەنتین ئەردەن ئەرمینیا ئەفغانستان ئەلبانیا ئەنگۆلا

ب

باشوورى ئەفريقيا باشوورى سودان به‌رنامه‌ى هاوكارى بۆ خه‌ڵكى فه‌له‌ستین بهوتان به‌ڕازیل بوروندی بۆتسوانا بۆركينا فاسۆ بۆسنيا وهه‌رسك بۆلیڤیا بیلا ڕوسیا بێلیز بەحرێن بەربێیدۆس بەنگلادێش بەنین

ت

تاجیکستان تایلەند ترينيداد وتوباگۆ ته‌نزانيا توركیا تورکمانستان تونس تيمۆرى ڕۆژئاوا تۆگۆ

ج

جامایکا جۆرجیا جیبوتی جەزائیر

ز

زامبیا زیمبابوێ

س

ساو تومى وبرينسيب سربیا سريى لانكە سوازیلەند سودان سوریا سورینام سيراليۆن سۆماڵ سێنیگال سەمۆوا

ش

شانشینى عەرەبستانى سعودی

ع

عێراق

ف

فلیپین

ق

قوبرس

ك

كوێت كۆستا ريكا كۆسۆڤۆ كۆمارى ئەفريقياى ناوەند كۆمارى دۆمينه‌كان كۆمارى كۆنگۆ كۆمارى كۆنگۆى ديموكرات كۆماريى كۆريا ديموكرات كێيپ ڤێدى

ل

لاو لوبنان ليبيا لیبیریا لێسۆتۆ

م

مالدیڤس مالی مالیزیا مۆریتانیا مۆزەمبیک مۆنتەنەگرۆ میسر مینامار مەدەگەشکەر مەغریب مەلاوی مەنگۆلیا مەوریتیوس و سیچیل مەکسیک مەکەدۆنیا مەڵدۆڤا

ن

نامیبیا نوسینگه‌ى زەریای هێمن نیجێریا نیکەراگوا نێجر نێیپال

ه

هایتی هیند هیندوراس

ي

يێرەگوێى

پ

پاراگوای پاكستان پانما پاپوا نيو گوينا پیرو

چ

چاد چیلی چین

ڕ

ڕواندا ڕوسیای فێدرال

ڤ

ڤيێتنام ڤێنزوێیلا

ک

کازاخستان کامیروون کرواتیا کوبا کۆلومبیا کۆمۆرۆس کیرغیزستان کینیا کەمبۆدیا کەناری عاج

گ

گابۆن گامبیا گانا گواتەمالا گویانا گينيه بيساو گینیاى ئیستوائى گینێی

ی

یەمەن