یەکێتی ئەوروپا و UNDP دەیان لاو جوڵە پێدەکەن بۆ ئامادەسازی بۆ کۆڕبەندی دووهەمی داهێنان بۆ پەرەپێدان

Mon Nov 21 00:00:00 EST 2016

لە سەدا 36 ی 200 لاو کە لە سلێمانی کۆبوبونەوە مێینە بوون. وێنە: UNDP عێراق/2016

سلێمانی- دەستپێشخەریی داهێنان بۆ پەرەپێدانی نێوان EU و UNDP  لە ژێر بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکاندا LADP ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە باشترکردنی کارسازیی لە عێراقدا لەڕێی برەودان بە داهێنان لە کاردا.

بەم هۆکارە، UNDP وۆرکشۆپێکی چوار ڕۆژەی ڕاهێنانی ڕێکخست لە ڕۆژەکانی 18 بۆ 21 ی تشرینی دووەمی 2016 دا لە سلێمانی بۆ 200 بەشداربوو لە سەرتاسەری عێراقەوە، کە لەسەدا 36یان مێینە بوون. ئەم ڕاهێنانە بنەماکرا بوو لەسەرشێوازەکانی بیرکردنەوەی دیزاینکردن و دەستپیکردنی خێرای کار، ئەم ڕاهێنانە ئامڕاز و چەمک و زاراوەسازیی هاوچەرخ و نوێی بۆ بەشداربوان دابینکرد تا یارمەتییان بدات بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ پڕۆژە یان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارەکانیان.

کۆنسوڵی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، بەڕێز پاتریک سیمۆنێت، وتی :" ئەم دەستپێشخەرییە گرنگیی بەشداربوانی لاوان نیشان دەدات و جەختدەکاتەوە لەسەر لێهاتوویی و کارسازیی و خۆبەخشیی. بە ڕەچاوکردنی دابەشبوونی دانیشتوانی عێراق، لاوان کاڵایەکن کە ناکرێت پشتگوێ بخرێن، بەکارهێنای ئەم جۆرە مونتەدایانە بنەمای پتەو دابین دەکات بۆ دانانی ڕێڕو بۆ ئەم سامانە و گۆڕینی بۆ هەل و لەهەمانکاتیشدا بزوێنەرێک بۆ گۆڕانکاریی ئیجابیی."

بەڕێز ئەحمەد عەممار لە موسڵەوە هاتبوو وتی :" ئەم وۆرکشۆپە دیدی منی گۆڕی سەبارەت بە شتەکان، وە متمانە و ئەو ئامڕازانەی پێبەخشیم کە بتوانم بەهۆیانەوە کێشەکان چارەسەر بکەم."

ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە ئاسانکرا بەهۆی بەشداربوونی 25 لاوی خۆبەخشەوە کە تیمی داهێنەریان پێکهێنابوو، وۆرکشۆپەکە ئەمانەی لەخۆ گرت چالاکیی وەرزشەوانیی بەیانیان و چالاکیی ئێواران و سەردانی ژمارەیەک شوێنی کۆمپانیا و دامەزراوەکان.

خاتوو ئەسیل عەلی کە لە بابلەوە هاتبوو وتی :" هیچ شتێك باشتر نیە لە بەشداریپێکردنی بیرۆکەکان لەگەڵ کەسانی نوێ و بنیادنانی تیمێك پێکەوە، وۆرکشۆپی داهێنان بۆ پەرەپێدان ئەم کارەی ئاسانکرد."

بەڕێز ئەنەس ئەلسەڕاف لە بەغدادەوە هاتبوو هەمان بیروڕای هەبوو، وتی :" ئەزموونێکی زۆر خۆش بوو، ژینگەی شوێنەکە هاندەربوو وە ڕێگای بۆ هەموان ئاسانکرد تا بیرۆکە و ئەزموون و زانیاریەکانیان بەشداری پێبکەن. ئێمە لەڕووی کۆمەڵایەتی و پراکتیکیشەوە سوودمەندبوین. من چاوم بە هاوتاکانم کەوت لە سەرتاسەری وڵاتەوە لە یەك شوێندا، وە پلانم وایە بەردەوامی بەم پەیوەندیانەم بدەم."

زیاتر لە 70 تیم بیرۆکەکانیان تۆمارکرد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دوابەدوای ئەمەدا کە بریتی دەبێت لە تۆمارکردنی بیرۆکەی پڕۆژە و ئەندامانی تیمەکان و ماوەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە نەخشەی نمونەی کار (Business Model Canvas- BMC) و بنیادنانی کەمترین بەرهەمی تێچوو (Minimum Viable Product- MVP) یان نمونەیەك بۆ تاقیکردنەوە و کۆکردنەوەی ئەنجامەکان.

بەڕێز زافر حەسەن، بەڕێوەبەری پڕۆژەی سەر بە UNDP وتی :" تیمی داهێنەر پاڵپشتیی دابین دەکات هەتا ساتەوەختی بەگەڕخستنی کۆتا داواکاریی بۆ دانانی هەموو پرۆپۆزەڵەکان. ژمارەیەك پڕۆژە بنەما لەسەر چەند پێوەرێکی دیاریکراو هەڵدەبژێردرێن لە پڕۆسەیەکی بەراوردکاریدا بۆ بەشداربووان لە مونتەدای دووهەمی داهێنان بۆ پەرەپێدان لە سەرەتای ساڵی 2017 دا." ئەم مونتەدایە هەلی پێشکەشکردنی بیرۆکەی پڕۆژەکان دابین دەکات بۆ تیمەکان لە بەردەم وەبەرهێنەران و بانک و بەخشەرەکان و ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکاندا تا هاوبەشییەکی جێبەجێکردن دابمەزرێنن.

 

#Inno4Dev

پەیوەندی

زافر حەسەن، بەڕێوەبەری پڕۆژە.

م، 9647901506492+

موحەمەد فەوزی، بەرپرسی زانیاری و ڕاگەیاندن، شاندنی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق.

م، 9647809285377+