پێشانگای وێنە هوشیاری بەرزدەکاتەوە سەبارەت بە ململانێ بەردەوامەکانی عێراق و سوریا، هەروەها هاوبەشیی نێوان یەکێتی ئەوروپا و UNDP پیشان دەدات

Fri Nov 25 00:00:00 EST 2016

نوێنەری باڵای یەکێتیی بۆ کاروباری دەرەوە و ڕێساکانی ئاسایش و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، خاتوو فێدریکا مۆگێرینی وتە دەدات لەسەر پێشانگای (Exile Voices) لە برۆکسل. وێنە UNDP برۆسل /2016

برۆکسل-  پێشانگایەکی وێنەی فۆتۆگرافی لەسەر بەرزکردنەوەی هوشیاریی دەربارەی ئاستەنگیە مرۆییە بەردەوامەکانی عێراق و سوریا لە بەرواری 25 ی تشرینی دووەمی 2016دا ئەنجام درا لە کۆمسیۆنی ئەوروپا لە بەرلەمۆنت لە برۆکسل.

لە عێراقدا 200،000 پەنابەری سووری هەیە، ئەکادیمیای ڤیژوەڵی ڕەزا کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و لەلایەن ڕەزا وە دامەزرێنراوە، ڕەزا ڕۆژنامەنووسێکی وێنەگریی بەناوبانگە و ڕاهێنانی بە زیاتر لە 60 منداڵ و لاوی پەنابەری سوری و ئاوارەکان کردوە لە کامپەکانی کاوەرگۆسک و عەربەت و کەبارتۆ تا ببنە پەیامنێر، ئەمەش دەستپێشخەرییەکی ناوازەیە و دیدێکی نوێ لەسەر ژیانی پەنابەران دەداتە جیهان.

پێشانگاکە بە پشتگیری نوێنەری باڵای یەکێتیەکە بۆ کاروباری دەرەوە و ڕێساکانی ئاسایش و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، خاتو فدریکا مۆگێرینی و بە پاڵپشتیی بەرنامەی EU-UNDP بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی لە عێراقدا سازکرا لە ژێر ناونیشانی (Exile Voices: Camp Reporters)-(دەنگە نەفی کراوەکان-پەیامنێران لە کامپەوە)، لایەنی گەنجانەی تازەپێگەشتوو پیشان دەدات کە بەزۆر ئاوارە کراون و نەفی کراون، هەستی منداڵانە لە کارە هونەریەکاندا ڕەنگی دابۆوە بۆ پیشاندانی ئازاری جەنگ و خەونەکان بۆ داهاتوویەکی باشتر.

بەڕێوەبەری نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە برۆکسل، خاتو باربەرا پێشێ-مۆنتێرۆ وتی:" زۆر سەربەرزین بە هاوبەشیی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا کە پێەکەوە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ژیانی کەسەکاندا. لە وڵاتێکدا کە دووچاری چەندەها ئاستەنگی بۆتەوە، ئێـمە پاڵپشتیی پێڕاگەشتن دەکەین بۆ خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان و یارمەتیدان لە دروستکردنی هەلی کار و هاندانی حوکمڕانییەك لەلایەن خەڵکەوە. ئەم کارانە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامە لە دۆخێکی ناسكدا. ئەم وێنە نایابانە چیرۆکی بەهێزیی منداڵەکانی تێدایە کە دووچاری ئاوارەبوون و نەفی بوون بونەتەوە و خەون بە داهاتوویەکی باشترەوە دەبینن. هاوبەشیەکەمان بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە هەوڵدەدات لە عێراقدا. ئێمە ئامادەین بەردەوامبین لە کارەکانماندا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لەڕێی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو خەڵکی عێراق لە ئاشتی و سەربەرزیدا دەژین."

لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، خەڵکی عێراق زۆریان چەشتوە بەدەست چەقبەستوویی ئابوری و کەمبوونەوەی پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە گرنگەکان بەهۆی جەنگ و ئابڵوقەی ئابووری و ململانێکانەوە. سەرهەڵدانی توندوتیژی لەنێوان گروپە چەکدارەکان و سوپای حکومەتدا بۆتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 3.3 ملیۆن کەس لە هەموو عیراقدا و زیاتر لە 10 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاریکاریی مرۆیی هەیە. لەگەڵ جەنگەکانی ئەم دواییانەی شاری موسڵدا، حکومەت و هاوکارە مرۆیی پەرەپێدەرەکان بەدووی چەند شێوازێکی نوێدا دەگەڕێن تا هاریکارییەکان بگەیەننە ئەو کەسانەی پێویستان بە یارمەتییە.

لە عێراقدا، هاوبەشیی نێوان EU-UNDP پاڵپشتیی 12 پارێزگا دەکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرانە پلان دابڕێژن و ستراتیژیەتەکانی پەرەپێدانی ناوخۆیی جێبەجێ بکەن و داکۆکی بکەن لە بەهێزکردنی خانمان بە ڕاهێنانکردن بە زیاتر لە 100 ستاف لە 18 پارێزگادا لەسەر بوجەدانانی ڕەگەز یەکسان و بەهێزکردنی لاوان و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لەڕێی تەکنۆلۆجیای داهێنەرانەوە.

EU  و UNDP  لە 140 وڵاتدا هاوبەشن بۆ قوڵکردنەوەی حوکمڕانیی دیموکراسی و ڕێگرتن یان هاریکاریی وڵاتان لە چاکبونەوەیان لە ململانێ و کارەساتە سروشتیەکان و بنیادنانی هەستانەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریی کەشوهەوادا

زیاتر سەبارەت بە هاوبەشیی نێوان  EU-UNDP:  www.undp.org/eu

 

پەیوەندی

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ، UNDP لقی عێراق

م، 9647804473336+

لودمیلا تیگانو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ، UNDP لقی برۆکسل

م، 3225034729+

موحەمەد فەوزی، بەرپرسی زانیاری و بڵاوکراوەکان، شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق

م، 9647809285377+