ڕاپۆرتی پەرەپێدانی مرۆیی وڵاتانی عەرەبیی 2016: چالاککردنی لاوان بۆ ئەوەی داهاتووی خۆیان دیاری بکەن لایەنێکی سەرەکییە لە بەرەوپێشچوونی پەرەپێدان و سەقامگیریی لە هەرێمە عەرەبیەکاندا.

Tue Nov 29 00:00:00 EST 2016

بەیروت- وڵاتە عەرەبیەکان دەتوانن هەنگاوێکی گەورە بەرەو پێشەوە بچن لە پەرەپێداندا و سەقامگیری بچەسپێنن و ئەم دەستکەوتانە زامن بکەن بە شێوەیەکی بەردەوام، ئەگەر بە خێرایی ئەو ڕێسایانە بگرنە بەر کە دڵنیابوون دەدات لەسەر خۆشگوزەرانی و بەرهەمداریی و چارەی خۆ نوسین و بوونە هاوڵاتییەکی باش لە نێو چینی لاواندا، ئەمە بابەتانە باسکراوە لە ڕاپۆرتی وڵاتانی عەرەبیی لەسەر پەرەپێدانی مرۆیی AHDR 2016 لەژێر ناونیشانی: لاوان و ڕوانگەی پەرەپێدانی مرۆیی لە واقیعێکی گۆڕاودا، کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان  UNDP ئەمڕۆ دەریکرد.

سۆفی دی کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوسینگەی هەرێمایەتیی وڵاتە عەرەبیەکان لە UNDP دا، وتی:" ئەو شەپۆلی ڕاپەڕینەی لە ساڵی 2011ەوە هەرێمی عەرەبستانی گرتۆتەوە ئەوەی پیشانداین ئێمە چیتر ناتوانین مامەڵە لەگەڵ لاوانی هەرێمی عەرەبستاندا وەکو کەسانی ناچالاک یاخود نەوەیەکی چاوەڕوان بکەین."

هەروەها وتیشی:" ئەمڕۆ، لاوانی ئەم هەرێمە ڕۆشنبیرترن و زیاتر ئاگایان لە جیهانە و زیاتر توانای جوڵانیان هەیە. وڵاتە عەرەبیەکان ئەو بەرووبومە جوگرافیەی لاوەکانی نوێنەرایەتی دەکەن بدرونەوە، ئەگەر وەبەرهێنان بکەن لە باشترکردنی توانستەکانی لاوەکانیان و فراوانکردنی هەلە بەردەستەکانیان."

هەرگیز پێشتر نەبوە ئەم هەرێمە ئەم ڕێژە گەورەیەی لە لاوان هەبێت، لاوانی تەمەن 15-29 ساڵان نزیکەی سەدا 30ی دانیشتوان پێکدێنن، وە بە ژمارە نزیکەی 105 ملیۆن کەسن. لەم هەرێمەدا نزیکەی سەدا 60ی دانیشتوانەکەی نەگەشتونەتە تەمەنی 30 ساڵیی، وایکردوە ڕاپۆرتەکان باسی ئەوەبکەن بڵێن ئەم چینە دەبنە هۆی ئەوەی گوژمێکی جوگرافیی نەوەستاو پێکبێنن کە دەبنە جێی بایەخ بەلایەنی کەمەوە تا دوو دەیەی داهاتوو.

پاشەکشێکردنی نەخوازراوی پەرەپێدان

کزبوونی بەرەوپێشچوون لە پەرەپێدانی مرۆییدا: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بە پێوانەکردنی یەکەی پەرەپێدانی مرۆیی HDI، هەموو وڵاتە عەرەبیەکان ڕێژەی بەدەستهێنانەکانیان لە نێوان 1980 و 2010دا زیادبووە، بە تایبەتی لە بواری پەروەردە و تەندروستیدا، بەڵام داهات بە بەراورد بەم دەستکەوتانە دابەزیوە، هەرچەندە جیاوازی زۆر گەورە هەیە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. یەکەی HDI بەرەوپێشچوونی خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان دەپێوێت لە سێ بواردا: ژیانێکی درێژ و تەندروست، ڕۆشنبیر و شارەزا و هەبوونی ئاستێکی گونجاوی بژێوی.

بەڵام، ڕاپۆرتەکە ئەوەش نیشاندەدات کە قەیرانە ئابوری و داراییەکانی جیهان لە ساڵانی 2008-2009دا لەگەڵ ناسەقامگیریی سیاسیی لە 2011ەوە بۆتە هۆی کاریگەرییەکی سلبیی لەسەر پەرەپێدانی مرۆیی لە هەرێمەکەدا. تێکڕای گەشەی ساڵان لە HDI دا زیاتر لە نیوە دابەزیوە لە نێوان 2010 و 2014 بەراورد بەو گەشەیەی لە نێوان 2000 و 2010دا هەبووە

زیادبوونی نایەکسانیی: شیکاریی زیاتری داتاکانی HDI ئەو نایەکسانییە پیشاندەدات کە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا ڕوو لە زیادبوونە. ئەم هەرێمە دەناڵێنێت بەدەست لەدەستدانی تێکڕای 24.9 لە سەد کاتێك HDI لەسەر نایەکسانیەکان گونجێنرا، ئەمش زیاترە لە تێكڕای لەدەستدانەکانی جیهان کە لەسەدا 22.9 یە. نایەکسانیی لە بواری پەروەردەدا لەوپەڕیدایە، کە لە HDI یە گونجێنراوەکەدا بریتیە لە ( لەسەدا 38.0)

زیادبوونی ململانێکان: ڕاپۆرتەکە ئاگاداریی دەدات لەسەر ئەوەی زیادبوونی ململانێ چەکداریەکان پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی هەرێمی عەرەبستان لەناودەبات، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی مرۆڤەکان بەڕێژەیەکی زۆر نەك تەنها لە چەکدارەکاندا، بەڵکو هاوڵاتیانیش. ململانێکان ئەو پەرەپێدانە ئابوریانەی بە ڕێگایەکی قورس و گران هاتوونەتە دەست لەناو دەچن بەهۆی لەناوبردنی سەرچاوە بەرهەمیەکان و سەرمایە و هێزی کارەوە، ئەمە بوونی هەیە بە ڕێژەیەکی زۆر لەو وڵاتە دراوسێیانەی شەڕی تێدایە. لەنێوان ساڵەکانی 2000-2003 و 2010-2015 دا ژمارەی ململانێ چەکداریەکان و قەیرانەکانی توندوتیژیی لەم هەرێمەدا لە 4ەوە بەرزبۆتەوە بۆ 11، وە زۆربەشیان چونەتە دۆخی درێژخایەنییەوە.

عەرەبستان دانیشتوانەکەی تەنها سەدا 5ی دانیشتوانی جیهانە، بەڵام ڕێژەی سەدا 17ی ململانێکانی جیهانی بەخۆوە دیوە لە نێوان ساڵانی 1948 تا 2014، وە ڕێژەی سەدا 45 ی هێرشە تیرۆریستیەکانی ساڵی 2014. لە هەمان ساڵدا، ئەم هەرێمە ڕێژەی سەدا 47 ی ئاوارەبوونەکانی تێدا ڕووداوە و ڕێژەی سەدا 57.5 ی پەنابەرێتیی لە جیهاندا ڕووداوە، بە پەنابەرانی فەلەستینیشەوە کە بەهۆی یەکێك لە دوورودرێژترین داگیرکاریەکانی میژووی هاوچەرخەوە بووە.

دوورخستنەوە و نایەکسانیی بەردەوامە لە ساردکردنەوەی لاوان.

لەپاڵ ئەم پاشەکشێکردنەدا، ڕاپۆرتەکە باسی بەربەستی زۆر دەکات کە لە بەردەم لاوانی جیهانی عەرەبیدا لە پەرەپێدانی کەسێتییاندا لە زۆربەی دامەزراوەکاندا هەیە ، ئەمەش بۆتە هۆی چەندین جۆری دوورخستنەوەی کەلتوری و کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسیی.

ڕێژەی بەرزی بێکاریی: شکستهێنان لە کارپێکردنی وەدەستهاتوەکانی پەروەردەدا بۆ کارێکی شیاو بۆ لاوان هاوتا لەگەڵ زۆربوونی دانیشتواندا، نەك تەنها بۆتە هۆی سنوردارکردنی سوودەکان، بەڵکو لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر گرژکردنی تەنگەژە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی هەرێمەکە. لە ساڵی 2014 دا، ڕیژەی بێکاریی لەنێو لاواندا لە هەرێمی عەرەبستاندا سەدا 29.73 بوە، کە ئەمەش دووهێندەی ڕێژەی جیهانە کە سەدا 13.99 بووە، وە بەپێی خەمڵاندنەکان ئەم حاڵەتە وا پێشبینی دەکرێت خراپتر ببێت لە داهاتوویەکی نزیکدا. ئەم ڕاپۆرتە ئاگاداریی ئەوە دەدات کە ئابوریی وڵاتە عەرەبیەکان لەوانە نیە بتوانێت زیاتر لە 60 ملیۆن کاری نوێ بهێنێتە کایەوە کە پێویستە لە ساڵی 2020 دا بۆ ئەوەی ئەو هێزی کارەی هەیە بتوانرێت بەکاربهێنرێت تا بێکاریی لاوان سەقامگیر ببێت.

بەشداربوونی لاوازی سیاسیی: ئەم ڕاپۆرتە ئەوە پیشان دەدات لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا چینی لاوان وەکو هێزێکی بزوێنەر دەرکەوتوون بۆ گۆڕانکاریی لەم هەرێمەدا. لاوان بەڕێژەیەکی زۆرتر دەنگیان بەرزکردۆتەوە بە ڕووی دوورخرانەوە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا، هەروەها ئەو ڕاپەڕینانەی لاوان بەڕێوەیان بردووە بۆتە هۆی ئەوەی چاکسازیی ببێتە پێویستییەکی کتوپڕ. هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی داوە بەوەی بەشداربوونی لاوان لە سیاسەتدا هێشتا لەڕێی لایەنی ناڕەسمییەوەیە، سەرباری نەبوونی بەربەستی ڕەسمیی یان یاسایی لەسەر ئەم بەشداربوونە. بەشداربوان لە خۆپیشاندانە گشتیەکاندا لە هەرێمە عەرەبیەکاندا لە 2013 دا سەدا 18 ی تێپەڕاند، بەراورد بە سەدا 10.8 ی وڵاتەکان کە داهاتیان مامناوەندە و دەنگی لاوان لەم هەرێمەدا نزمترینە، کە سەدا 68.3 ی ماوە بەراورد بە سەدا 87.4 ە لەو وڵاتانەی داهاتیان مامناوەندە.

جیاوازییکردنی گشتگیریی لە دژی خانمان: بە دەنگدانەوە لە AHDRیەکانی پێشووتردا، ڕاپۆرتەکە باسی ئاستی قوڵیی جیاوازیکردنەکان دەکات، کە لە بیروباوەڕە کەلتوریەکان و دابونەریتەکانی پەروەردەکردنی منداڵان و ڕۆشنبیری و پێکهاتە ئاینیەکاندا ڕۆ چووە، لەگەڵ ڕێژەیەکی بێشوماری بەربەستە یاساییەکان کە بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە خانمان تا بتوانن بەو پەڕی هێزەوە تواناکانیان بەکاربێنن

کەمایەتیەکی بەرچاو: ڕێچکە لە ساردبوونەوەوە بەرەو ڕادیکالیەت

ئەو هۆکارانەی سەرەوە پێکەوە بونەتە هۆی دروستبوونی هەستکردن بە دوورخستنەوە و نەبوونی هەل کە زۆرینەی ئەم هەرێمەی گرتۆتەوە. ژیانی زۆربەی لاوان ساردی و پەراوێزەخستن و دوورەپەرێزی پێوەدیارە لە دامەزراوەکاندا، وە لەو گۆڕانکارییەی پێویستە لە سەرەتای چونە ژیانی بەرپرسیارێتیەوە بە شێوەیەکی تێر و پڕ. بە باسکردنی بۆچونەکان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا، ئەوە هاتوە کە ڕێژەیەکی گەورەی لاوان لە هەرێمە عەرەبیەکاندا هیچ حەزێکیان نیە لە بەشداریکردن لە گروپ و چالاکیە توندڕەوەکاندا. لاوان توندوتیژی ڕەتدەکەنەوە و گروپە توندڕەوەکانیش بە تیرۆریست دادەنێن.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە کەمایەتیەک کراوەن بۆ بەشداریکردن لە گروپە توندوتیژەکاندا کە بانگەشەی ئەوەدەکەن لە ململانێدان بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاریی. بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێگایانەی کەسانی ناڕەزا ڕوو لە زۆربوونن، ئەم کەسانە دەبنە ڕادیکاڵی و ڕادیکاڵەکان دەبنە توندوتیژ، وە کەسانی ڕادیکاڵی توندوتیژ و توندڕەوی توندوتیژ ڕوو لە زۆربوونن و ئەو کاولکارییەی ناویانەتەوە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا زۆر خێراتر دەکەن.

مەبەستی ڕاپۆرتەکە چیە: شێوازێکی پەرەپێدان کە گونجاو بێت بۆ لاوان.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەمڕۆ لاوانی وڵاتە عەرەبیەکان بارگرانیی ئەوەیان لەسەر شانە کە خۆیان هەوڵ بۆ ڕزگاربونی خۆیان بدەن، بەڵام لەڕێی کردارەکانیشیانەوە داهاتووی نەوەی خۆیان و نەوەی داهاتووش دیاری دەکەن. لەدەرەنجامدا، ڕاپۆرتەکە دەڵێت پێویستە لاوان بەهێزبکرێن نەك تەنها بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی بۆ نەوەی لاوان، بەڵکو بۆ بەهێزکردنیان تا بتوانن کۆمەڵگا عەرەبیەکان بنیادبنێنەوە و یەکیان بخەن بۆ داهاتوویەکی باشتر.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەستپێکی ڕاپەڕینەکان لەساڵی 2011دا سێ قەیرانی تێکهەڵکێشی دەرخست: قەیرانی وڵاتەکان و ئابوری و سیاسی. هەرچەندە جەختی سەر مەیدانەکە لەسەر قەیرانی سیاسی بو، بەڵام ڕاپۆرتەکە بەرەوپێشچوونی ماوەی دە ساڵی داهاتووی پەیوەستکرد بە هەر سێ بوارەکەوە. چارەسەر بۆ ئەم قەیرانانە زۆر باش زانراون، ئاستەنگیەکانی پرۆسە و ڕیزبەندی ڕووداوەکان، لەگەڵ ڕۆڵی لاوان لە گۆڕانکارییدا.

AHDR 2016 داوای پەرەپێدانێك دەکات کە لاوان بەڕێوەی بەرن و جەخت بکاتەوە سەر بنیادنانی توانست و هەلەکانی بەردەم لاوان. توانستەکان پێویستی بە چاکسازیە لە ڕێسا و خزمەتگوزاریە گرنگەکان کە کاریگەریی هەیە لەسەر ڕۆشنبیری و تەندروستی و توانای لاوان و ئامادەییان بۆ کارکردن.

هەلەکانیش زیاتر لەسەر ئەو ئاستەنگیانەیە کە لاوان دووچاری دەبنەوە کاتێك دەیانەوێت بەشێوەیەکی واتادار بەشداری بکەن لە قەوارە ڕەسمیە سیاسیەکاندا و بۆچونەکانیان دەرببڕن و مافە مەدەنیەکانیان بەدەستبێنن، هەروەها کاتێك دژی بێکاری دەجەنگێنن و هەوڵدەدەن کارێکی شیاوی جێگیر بدۆزنەوە. هەروەها ڕاپۆرتەکە باسی جیاوازیەکانی نایەکسانیش دەکات، کە لەوانەیە بەربەست بێت لەبەردەم لاواندا تا بتوانن ئەوپەڕی توانایان بخەنە گەڕ.

ئەم ڕاپۆرتە بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش لەسەر ئاستە نیشتیمانیەکان و هەرێم پێشمەرج دەبێت بۆ داهاتوویەکی گونجاو بۆ لاوان، وە لاوان ڕۆڵیکی سەرەکییان هەیە لە هەوڵەکانی بنیادنانی ئاشتیدا، ئەمەش گرنگە بۆ دامەزراندنی ئاشتییەکی بەردەوام.

 

ئاگاداری ئاخاوتنەکانی پێش خستنە گەڕ ببە:

www.arab-hdr.org/discuss

#YouthAHDR

پەیوەندی

عەممان: نوعمان ئەلسەییاد. م: 96262003138+, 962795672901+

بەیروت: مونا ئەلیاسر. م: 9611981107+, 9613240036+

نیویۆرك: تیۆدۆر مەرفی. م: 1212906-5890+ , 1718915-2097+

دیڵن لۆتیان. م: 12129065516+, 16466736350+