هاوبەشیی هاریکاریی یاسایی بوە هۆی ئاسانکاری پێڕاگەشتنی خانمانی ئاوارەبوو بە دادوەریی

Tue Nov 29 00:00:00 EST 2016

لە ساڵی 2016 دا UNDP هاریکاریی یاسایی بۆ نزیکەی 4240 خانم و کچانی ئاوارە دابین کردوە لە هەموو عێراقدا. وێنە بەراء عەفیف/ UNDP عێراق 2016

بەغداد- ڕێبازەکانی بەرنامەڕێژیی ستراتیژیی بۆ باسکردنی توندوتیژی سێکسی و بنەما لەسەر ڕەگەز SGBV لەڕێی دابینکردنی هاریکاریی یاساییەوە بۆ خانمانی ئاوارە لە باشور و ناوەڕاستی عێراقدا ئەنجامدرا لە وۆرکشۆپێکدا کە لە بەرواری 28-29 ی تشرینی دووەمی 2016 دا بەسترا بۆ یادکردنەوەی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی چالاکوانیی لە دژی توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەزی. بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP وۆرکشۆپێکی ڕێکخست لە بەرنامەی حوکمی یاسا دا بە کۆمەککردنی حکومەتی یابان.

دوازدە بەشداربوو لە ڕێکخراوی دار ئەلخیبرە DKO ی هاوبەشی هاریکاریی یاساییەوە لە عێراقدا لە سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی لە بەغداد کۆبونەوە بۆ باسکردنی ئاستەنگیەکان و سەرکەوتنەکانی ئاسانکردنی پێڕاگەشتنی ڕزگاربووانی SGBV بە سیستەمی دادوەری و بۆ فێربوون لەسەر ئەو ستراتیژیەتە دەستپێشخەریانەی لە وڵاتانی تردا جێبەجێ کراون.

بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسا سەر بە UNDP خاتوو کامیلا هێماساگاما وتی :" بۆ زۆربەی ڕزگاربوانی توندوتیژیی، دابینکارانی هاریکاریی یاسایی وەکو پردێک وان لە نێوان ترس و هیوا دا، لە نێوان نادڵنیایی و ئاسایشدا. ئێمە کاری هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کاری هاریکاریی یاسایی دەکەن بۆ جەنگان لەسەر مافەکانی ژنان لە عێراقدا بەرز ڕادەگرین." هەروەها ئەم خانمە پابەندبوونی UNDP ی دووپاتکردەوە لەسەر ئەوەی خانمان بە دادوەری ڕابگەن و کۆمەڵگایەکی سەلامەتتر و ئاشتیخواز تر بنیاد بنێت بنەما لەسەر بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکان ژمارە 1325.

بۆ تیشک خستنە سەر بەهای هاوبەشیبوون لەگەڵ UNDP دا، جێگر سەرۆکی DKO لقی عێراق، بەڕێز عیماد شێخ داود وتی :" لە ساڵی 2013 ەوە دار ئەلخیبرە هاریکاریکردوە لەگەڵ UNDP دا بۆ دابینکردنی هاریکاریی یاسایی بۆ خانمان و کۆمەڵە دۆخناسکە پەراوێزکراوەکان، ئەم هاوبەشیە بوە هۆی دابینکردنی هاریکاریی یاسایی بۆ پڕۆژەی خانمانی ئاوارەبوو. بەردەوامبوونی ئەم جۆرە پڕۆژانە بنەمایە لەسەر بنیادنانی توانستی مرۆیی و دابینکردنی خزمەتگوزاری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سودمەندبوان، ئەمەش ڕێبازێکە UNDP گرتویەتیە بەر. وا پێشبینی دەکەین ئەم وۆرکشۆپە دەبێتە هۆی کاری داهێنەرانە لەنێو پارێزەرەکانماندا."

بەشداربوویەکی تر لە DKO وە، خاتوو ڕەجاء عەبد عەلی، وتی :" ئەم وۆرکشۆپە وای کرد ئێمە وانە لە ئەزموونە نێودەوڵەتیەکان و دەستکەوتەکانی وڵاتانی تر لە بواری هاریکاریی یاساییدا وەربگرین. هیوادارین UNDP بەردەوام بێت لەسەر پاڵپشتییکردنی بەهێزکردنمان تا بتوانین هاریکاریی یاسایی دابین بکەین بۆ خانمانی ئاوارەبوو پاش ئەوەی دەگەڕێنەوە شارە تازە ئازادکراوەکانیان."

لە ساڵی 2016 دا، UNDP هاریکاریی یاسایی بۆ نزیکەی 4240 خانم و کچی ئاوارەی ناو عێراق دابین کردوە، بە نزیکەی 500 هاوبەشی DKO وە.

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا.