سەکۆی ژنان بۆ عێراقێکی سەوز دامەزرێندرا بۆ برەودان بە جێندەر لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کارەسات و ڕێسا ژینگەییکان

Wed Nov 30 00:00:00 EST 2016

بەشداربووانی وێرکشۆپەکە پلانێک دادەنێن بۆ ڕەچاوکردنی گشتیی جێندەر و ژینگە لەناو وەزارەت و هۆبەکانیاندا. فۆتۆ: UNDP عێراق/2016

هەولێر- بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق GoI و حکومەتی هەرێمی کوردستان KRG دا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP وێرکشۆپێکی ڕاهێنانی ڕێکخست دەربارەی تێگەیشتن لە ڕۆڵی جێندەر لە کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات DRR و ژینگە و گۆڕانی کەش دا. وێرکشۆپەکە کە لە بەرواری 28 – 30 تشرینی دووەم 2016 لە شاری هەولێر سازدرا، 35 بەرپرسی پەیوەندیی جێندەری لە وەزارەتە جیاوازەکانی عێراقەوە کردە ئامانج، لەناو وەزارەتەکانیشدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگە هەبوون و هەروەها پێنج بەڕێوەبەر لە بۆردی پاراستن و باشترکردنی ژینگە EPIB ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناو بەشداربوواندابوون.

بەشداربووان کە ئاشناکرابوون بە ڕێسا و بەرنامە هەستیارەکانی جێندەر، پلانیان دانا بۆ ڕەچاوکردنی گشتیی جێندەر و ژینگە لەناو وەزارەت و هۆبەکانیاندا. سەرەڕای ئەمەش هەستان بە دامەزراندنی سەکۆی ژنان بۆ عێراقێکی سەوز کە ئەرکەکەی بریتی دەبێت لە برەودان بە شیاندنەوەی جێندەر لە ڕێسا ژینگەییەکاندا، ئەمەش بە پشتیوانیی تەکنیکی لەلایەن UNDP ەوە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی UNDP عێراق، بەڕێز سوڵتان حاجیێڤ گوتی: "ژنان لە عێراقدا بەرکەوتەی مەترسییەکانی خراپبوونی ژینگەیین و دۆخناسکن بەرامبەر مەترسی و ترسەکانی کارەسات. وە لەهەمان کاتدا، ئەگەری بەشداریکردنی ژنان زیاترە لە کارە بەکۆمەڵەکاندا بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و باشترکردنی پەرەپێدان، بە بەراورد لەگەڵ پیاواندا. بەربەستەکانی بەشداربوونی ژنان لە ئاستە بەرزەکانی بڕیارداندا زۆرجار بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو کارامەیی و زانیارییانەیان سنووردار دەکات کە بەردەستن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات. هیوادارین ئەم ڕاهێنانە یارمەتیی بەشداربووان بدات و عێراقیش هەنگاوێکی دیکە بەرەو لابردنی ئەو جۆرە بەربەستانە هەنگاو بنێت."

بەڕێز منتهى خضیر محمد لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، گوتی: "وێرکشۆپەکە هەلێکی مەزن بوو بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی گرنگییی جێندەر لە گۆڕانی کەش و DRR، وە هەروەها دەربارەی چۆنیەتی بەشداریکردن لە ڕەچاوکردنی جێندەر لە پلاندانان و دیزاینکردنی بەرنامەکاندا."

ئەم ڕاهێنانە کە لەڕێی کۆمەكی دارایی دامەزراوەی ژینگەی جیهانیەوە کارئاسانی بۆ کرا، لەژێر بەرنامەی ژینگە و وزە و گۆڕانی کەش EECC ی سەر بە UNDP جێبەجێکرا. بەرنامەکە پشتیوانیی برەودان بە بەڕێوەبردنی بەردەوامی ژینگەیی دەکات لە عێراق، وە یارمەتی دەدات لە بنیادنانی توانای وەزیرە بەڕێزەکاندا بۆ زامنکردنی ئەوەی کە ژینگە و گۆڕانی کەش و کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات تێکهەڵکێشی یاسا و پلان و ڕێسا و ستراتیجی بکرێن لەسەر ئاستی ناوخۆیی و پارێزگا و نەتەوەیی.

پەیوەندی

طریق الاسلام، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی،

م: 9647801976462+