حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاوێژدەکەن لەسەر ئەوەی ئاوارەکانی ناوخۆ و خێزانە گەڕاوەکان دەستیان بگاتە دادوەریی؛ پێشنیاری دادگای گەڕۆک و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی هەمەچەشنە دەکەن

Sun Dec 04 00:00:00 EST 2016

بەڕێز قاسم ئەلزامەلی :"گرنگە خانمان بەشدارییان پێبکرێت لە هەموو هەوڵەکانی چارەسەرکردندا، لە هەمان کاتدا لە نزیکەوە لەگەڵ کەسایەتیە ناوخۆییەکاندا کاربکرێت بۆ پەرەپێدانی چارەسەری ناوخۆیی." وێنە: بەراء عەفیف، UNDP عێراق 2016

بەغداد- ڕاوێژکاریەك ڕێکخرا لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگەی مەدەنییدا لەسەر باشترکردنی پێڕاگەشتن بە دادوەریی بۆ ئاوارەکانی ناوخۆ و خێزانە گەڕاوەکان لە بەرواری 4ی کانونی یەکەمی 2016 دا، لە سەنتەری ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژەیەکان لە بەغداددا. ئەم کارە لەلایەن حکومەتی یابانەوە کۆمەکیی کرا و لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP پاڵپشتییکرا و سیازدە بەشداربوو ئەولەویەت و کارە پراکتیکیەکانیان دەستنیشانکرد بۆ باشترکردنی پێڕاگەشتن بە دادوەریی لەڕێی هاریکاریی یاساییدا بۆ عێراقی پاش ڕزگارکردن.

بەڕێوەبەری بەرنامەی حوکمی یاسا ی سەر بە UNDP، خاتوو کامیلا هێماساگاما جەختی کردەوە و وتی :" UNDP لێرە ئامادەیە بۆ گوێگرتن و فێربوون. ڕاوێژکردن لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانیەکاندا شێوازێکی سەرەکیە لە هەوڵەکانماندا بۆ باسکردنی توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و سێکسیی SGBV،  ئەنجامەکان خۆیان شایەتحاڵی کارەکانمانن."

وەکو وتەبێژی سەرەکی، ڕاوێژکاری یاسایی ئەنجومەنی سکرتاریەتی وەزارەتەکان COMSEC و سەرۆکی نوسینگەی کردارەکان بۆ بڕیاری نەتەوەیەکگرتوەکان ژمارە 1325، بەڕێز قاسم ئەلزامەلی، وتی :" گرنگە خانمان بەشدارییان پێبکرێت لە هەموو هەوڵەکانی چارەسەرکردندا، لە هەمان کاتدا لە نزیکەوە لەگەڵ کەسایەتیە ناوخۆییەکاندا کاربکرێت بۆ پەرەپێدانی چارەسەری ناوخۆییدا." بەبوونی ئەم وتانە لە هزری بەشداربواندا، بەشداربوان پێویستیە دەستبەجێکانی ئاوارەکانی موسڵ و ناوچە ئازادکراوەکانی تریان دەستنیشانکرد و پێشنیارەکانی خۆیان دانا."

بەشداربوان بە شێوەیەکی زۆر ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی دابینکارانی خزمەتگوزاریی حکومەت وەکو پۆلیس و دادگاکان و کەسایەتیەکانی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی دەبێت لە نزیك یان لە ناو کامپەکانی ئاوارەکانی ناوخۆدا کاربکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی بەدەنگیانەوە بچن و متمانە بنیاد بنێن لەگەڵ ئەم کۆمەڵە خەڵکانەدا. شێوازی کاری تێکەڵ بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی بە پاڵپشتیی دەروونی-کۆمەڵایەتی و بایەخی پزیشکی و دادوەرییەوە دەبنە یارمەتیدەری ئاوارەکان بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستە جەستەیی و بیرۆکراتی و تەنانەت کەلتوریەکانیشدا تا مافەکانیان دابین بکرێت. بەشداربوان پێشنیاری دروستکردنی دادگای گەڕۆک یان سەنتەری دادوەرییان کرد لەگەڵ سەنتەری هەمەچەشنەی خزمەتگوزاریی خانمان کە هەموو کارەکانیان لەم سەنتەرەدا و لەیەک شوێندا ئەنجام بدرێت.

هەندێك لە بەشداربووان گرنگیی هەڵسەنگاندنی وردی ئەولەویەتەکانی کۆمەڵە دۆخناسکەکانیان پیشاندا کە پێویستە بۆ بنیادنانی متمانە لە قەوارەکانی ئاوارە ناوخۆییەکاندا، هەروەها بۆ بە بەڵگەنامەکردنی ئەو وانانەی لەسەر ئاستی حکومەت فێربوون. دۆخی نالەباری ئەو خێزانانەی بە نایەکسانی تۆمەتبار کراون بەوەی پاڵپشتیی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)یان کردوە بە هەمان شێوە بەرچاوخرا، لەگەڵ زیادبوونی مەترسیەکانی هێرشی تۆڵەسەندنەوە. لایەنەکانی دەستپێشخەریە دادوەرییە نەریتیەکان لەم بوارەشدا باسکران.

ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بۆ کاروباری خانمان و چاودێری کۆمەڵایەتی، خاتوو ئینتیسار خەلەف خدر جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی دابینکردنی هاریکاریی یاسایی بۆ خێزانە گەڕاوەکان کە بە دەست ئاوارەبوونەوە ناڵاندویانە. وتی :" ئەو خێزانانە دووچاری زۆر کێشەی یاسایی بونەتەوە، بە تایبەتی خانمان چونکە بە سەدان خانم بەبێ دادگا دراون بە شوو، وە منداڵەکانیشیان تۆمار نەکراون. وە چەندەها خێزان کاسبکارە نێرینەکانیان لەدەستداوە بەهۆی ئەوەی یان داعش کوشتونی یان دەستبەسەری کردوون. بۆیە پێویستیان بە هاریکاریی یاسایی خێرا هەیە."

ڕاوێژکاریی باشترکردنی پێڕاگەشتن بە دادوەریی ئەنجامدرا بۆ ئەوەی هەوڵە فراوانەکانی بەرنامەی حوکمی یاسای سەر بە UNDP بڵاوبکرێنەوە. ئەم بەرنامەیە پاڵپشتیی پێڕاگەشتنی ئاوارەکان بە دادوەریی دابین دەکات هاوتا لەگەڵ هەوڵەکانی بەهێزکردنی چاکسازیی کەرتی ئاسایشدا.

پەیوەندی

شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە، حوکمی یاسا،

م: 9647511843529+