زیاتر لە 140 هاوبەش زانیاریەکانیان باشتر و زیاترکرد لەسەر توندوتیژی سێکسی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لەڕێی بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران سەر بە UNDP لە عێراق

Thu Dec 08 00:00:00 EST 2016

خاتوو نیگار ئەحمەد، دادوەر، وتی :" وەکو دادوەران، کاری ئێمەیە مافە مرۆڤیەکانی خانمان بەرز ڕابگرین و دڵنیابین لەوەی هەوڵەکان بەرەو جێبەجێکردنی بڕیاری 1325 لە پلانی کاری نیشتیمانی هەوڵی جدین." وێنە UNDP عێراق 2016

هەولێر/دهۆک- وەکو بەشێك لە پابەندبوونی UNDP بۆ پێشخستنی بەهێزکردنی خانمان و یارمەتیدان لە بنیادنانی کۆمەڵگەیەک توانای هەستانەوەی هەبێت، بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق ICRRP بەشداری کرد لە هەڵمەتی 16 ڕۆژەی چالاکیی لە دژی توندوتیژی سێکسی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی SGBV لەڕێی چەند وۆرکشۆپێکەوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی یاباندا کۆمەککرا بوو.

وۆرکشۆپەکان لە هەولێر و دهۆک بەستران بۆ 142 بەشداربوو (74 پیاو و 68 ئافرەت) بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری کوردستان بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەری و ئەنجومەنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری خانمان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک.

لە دهۆکدا، نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە MoHE و ڕێکخراوە ناحکومیەکان دەستیانکرد بە بیرۆکەبارانکردن لە بەرواری 4 و 5 ی کانونی یەکەمدا لەسەر چەند چەمک و ئامڕاز و میتۆدێکی پێکەوەیی لە کاری ڕۆژانەدا کە یەکسانی ڕەگەزی و بوجەدانان بە شێوەی یەکسانیی ڕەگەزیشی لەخۆ گرتبوو.

بەڕێز وەلید حسێن، نوێنەری دۆست (ڕێکخراوێکی ناحکومیە) وتی :" من چێژم لە هەموو بابەتەکانی ئەم وۆرکشۆپە وەرگرت. ئێمە پێویستە لەسەرمان یاسادانانی یەکسانی ڕەگەزیی بەهێزبکەین لە بەرنامەڕێژیماندا بۆ باشترکردنی ژیانی خانمانی عێراق و ئەم ڕاهێنانە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئەم ئامانجە."

لە هەولێر، چوار دانیشتن ئەنجامدرا بۆ نوێنەرانی MoHE لە بەرواری 4 بۆ 6 ی کانونی یەکەمدا کە هەلێک بوو بۆ پێناساندن و ڕوونکردنەوەی چەند زاراوەیەکی پەیوەستدار، وەکو جێندەر (ڕەگەز) و یاسادانانی یەکسانی ڕەگەزیی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز.

خاتوو ژیان محەمەد عومەر، برینپێچ و یاریدەدەری مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکیی هەولێر وتی:" پێش ئامادەبوون لەم ڕاهێنانەدا، چەمکی جێندەر و پەیوەستبوونی بە SGBVیەوە ڕوون نەبوو بەلای منەوە. ئێستا دەزانم یەکسانی ڕەگەزیی ناکرێت بەدەستبێت بەبێ بەشداربوونی پیاوان. SGBV زۆر جار وەکو ' کێشەی خانمان ' ئاماژەی بۆ دەکرێت، بەڵام پێویستە پیاوانیش ئاگادار بکەینەوە بۆ ڕێگرتن و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە دژی خانمان."

زنجیرە وۆرکشۆپەکە لە هەولێر لە بەرواری 5 بۆ 8 ی کانونی یەکەمدا ئەنجامدرا و ڕاهێنانی ڕاهێنەران ئەنجامدرا بۆ دادوەران و داواکارانی گشتیی کە ئەزمونەکانیان ئاڵوگۆڕ پێکرد لەسەر جێبەجێکردنی یاسای پەیوەستدار بە ڕەگەز و ئاستەنگیەکانی ناو ڕێسا دانراوەکان. لەم ڕووەوە خاتوو نیگار ئەحمەد، دادوەر، وتی :" حکومەتی عێراق پلانی کاری نیشتیمانی بەگەڕخستوە بنەما لەسەر بڕیاری 1325 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لە 2014 دا، بەم شێوەیەش بوە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی باکوری ئەفریقادا بەرنامەیەکی لەم جۆرە کە جەختی کردۆتەوە لەسەر خانمان و ئاشتی ئاسایش بەگەڕ بخات. وەکو دادوەران، کاری ئێمەیە مافە مرۆڤیەکانی خانمان بەرز ڕابگرین و دڵنیابین لەوەی هەوڵەکان بەرەو جێبەجێکردنی بڕیاری 1325 لە پلانی کاری نیشتیمانی هەوڵی جدین."

ICRRP ی سەر بە UNDP پاڵپشتیی دۆزینەوەی خێرا دابین دەکات بۆ خێزانە دۆخناسکەکان لە شار و گوندە تازە ئازادکراوەکاندا کە تیایدا تەنگەژەی کۆمەڵایەتی هەڕەشە لە پێكەوە ژیانی کۆمەڵگاکان دەکات. ICRRP لە ئێستادا لە یانزە ناوچەی تازە ئازادکراو لە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین و نەینەوا چالاکە و وادانراوە کارەکانی بۆ 30 ناوچەی تر فراوان بکات لە مانگەکانی داهاتوودا. ICRRP وەکو بەرنامەی چاکبونەوە و هەستانەوە دانراوە بۆ خێزانەکان تا بەرگەی زەبرە هەمەلایەنەکان بگرن لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ سەر ماڵوحاڵیان.

 

#IraqResilience

پەیوەندی

پاولا پیچۆنێ، بەرپرسی جێبەجێکردن و پەیوەندیەکان لە ICRRP دا.

م، 9647511704045+