بەهۆی کۆمەکە بەخشندەکانی یابانەوە زیاتر لە 400،000 کەس بە ئاوارەکانیشەوە دەتوانن لە بەغداد دا ئاوی پاك بەدەستبێنن

Wed Dec 14 00:00:00 EST 2016

پارێزگاری بەغداد جەنابی بەڕێز عەلی موحسین ئەلتەمیمی لە ناوچەی پڕۆژەی ئاوی شیانراو لە قەزای ئەلنەهرەوان لە بەغداد، وێنە بەراء عەفیف/ UNDP عێراق /2016

بەغداد- بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP و پارێزگای بەغداد شیاندنەوەی ژێرخانی سەرچاوەی ئاوی سەرەکییان تەواوکرد لە قەزای ئەلنەهرەوان کە کەمیی ئاو و نەبوونی ئاوی خواردنەوە ئاوارەکانی کۆمەڵگا خانە خوێیەکانی دووچاری مەترسیی نەخۆشیە ئاویەکان کردبوو.

بەهۆی ئەو کۆمەکە میهرەبانەی حکومەتی یابانەوە، زیاتر لە 400،000 کەس لە ئێستادا ئاوی خواردنەوەیان لەبەردەستە، کە لەم ژمارەیەدا 30،000 کەسیان ئاوارەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و دیالەن لە کامپی ئەلنەبی یونس لە دەوروبەری گوندەکاندا.

پارێزگاری بەغداد جەنابی بەڕێز ئەلی موحسین ئەلتەمیمی وتی :" ئێمە زۆر سوپاسگوزاری UNDP لقی عێراقین بۆ پاڵپشتیەکەیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە خزمەتی هاوڵاتیانی ئەلنەهرەوان و ناوچەکانی دەوروبەری دەکات. ئێمە حکومەتی یابان بەرز دەنرخێنین بۆ کۆمەککردنی ئەم پڕۆژەیە."

بەڕێوەبەری ئاو، بەڕێز ڕەعد خەیری عەبدوڵا پاڵپشتیی وتەکەی پارێزگاری کرد و وتی :" ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە دەبینین سیستەمێکی نوێی هەڵکێشانی ئاو دەبێتە هۆی باشترکردنی گەیاندنی ئاو لەم کاتە دژوارەدا."

بەرنامەی UNDP لقی عێراق بۆ هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران ICRRP و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و پارێزگای بەغداد وێستگەی سەرەکیی پاڵاوتنی ئاویان نوێ کردەوە لە ئەلنەهرەوان لەڕێی دابینکردنی دانانی پەمپ و کەلوپەلی پاڵاوتنی ئاو. ئەمە تەنها گرنگ نیە بۆ زیادکردنی ئاو، بەڵکو گرنگە بۆ باشترکردنی جۆرایەتی ئاو بۆ ڕێگرتن لەوەی لە داهاتوودا نەخۆشیەکانی پەیوەست بە ئاو بڵاو ببێتەوە.

ڕێکخەری نیشتیمانیی ICRRP بەڕێز هایز عەبدوڵا، وتی :" لە کاتێکدا کە ڕێژەیەکی زۆری خێزانەکان بەدەست قەیرانەکانی عێراقەوە دەناڵێنن، گەورەترین بارگرانی کەوتۆتە سەر شانی کۆمەڵگا و حکومەتە خۆجێیەکان. ئێمە زۆر دڵخۆشین کە دەتوانین پاڵپشتیی پارێزگای بەغداد بکەین لە پڕکردنەوەی پێویستیەکانی داواکاریە زیادبووەکانی ئاوارەکان و کۆمەڵگا خانەخوێیەکان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆیان. ئێمە ئاسودەین لەوەی سەدان و هەزاران کەس بەهۆی ئەمەوە ژیانیان باشتر دەبێت."

ICRRP ی سەر بە UNDP پاڵپشتیی خێرا دابین دەکات بۆ خێزانە دۆخناسکەکان لە شار و گوندە تازە ئازادکراوەکاندا کە تیایدا تەنگەژەی کۆمەڵایەتی هەڕەشە لە پێکەوەژیانی کۆمەڵگاکە دەکات. ICRRP لە ئێستادا لە یانزە ناوچەی تازە ئازادکراوی پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین و نەینەوا چالاکانە کاردەکات و وا پێشبینی دەکرێت کارەکانی بۆ 30 ناوچە لە مانگەکانی داهاتوودا فراوان بکات. ICRRP دانراوە وەکو بەرنامەیەکی هەستانەوە و چاکبونەوە بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان تا بەرگەی ئەو زەبرە دەروونیانە بگرن لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ماڵوحاڵە ئازادکراوەکانیان.

 

#IraqResilience

پەیوەندی

کەریم ئەلکۆرانی، پسپۆری پەیوەندیەکان لە FFIS

م، 9647901931292+