EU-LADP پاڵپشتیی خۆی درێژکردەوە بۆ ناو پلاندانانی ستراتیژیی لە شەش پارێزگای تردا

Thu Dec 29 00:00:00 EST 2016

جێگر وەزیری پالاندانانی حکومەتی عێراق، دکتۆر ماهر جۆهان و پارێزگاری میسان بەڕێز عەلی داوای و بەڕێوەبەری گشتیی پەرەپێدانی هەرێمایەتی دکتۆر موحمەد سەید وێنە: بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا/2016

میسان- 42 بەرپرسی پارێزگاکان و ئەنجومەنی قەزای بەغداد و نەجەف و کەربەلا و واسیت و بابل و زیقاڕ بەشداربوون لە وۆرکشۆپی پرۆسەی پلاندانانی پەرەپێدانی قەزایی لە بەرواری 26 بۆ 29 ی کانونی یەکەمی 2016 دا لە میساندا.

ئەو ڕاهێنانە 4 ڕۆژییە لەلایەن بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا کۆمەککرا و لەلایەن UNDPیەوە جێبەجێکرا لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق بەڕێز پاتریك سیمۆنێت وتی :" یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە بەهێزکردنی توانستی دەسەڵاتە مەرکەزی و ناوخۆییەکانی عێراقەوە لەم ڕاهێنانەدا کە نمونەیە لەسەر ئەوەی پابەندبوونی ئێمە سنورە جوگرافیەکان تێدەپەڕێنێت، ئەمەش لەلایەن بەرنامەی LADP ی سەر بە یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی کراوە. من خۆشحاڵم وەزارەتی پلاندنان پێکەوە لەگەڵ پارێزگاکاندا کاردەکات لەسەر ئستی ناوخۆیی بۆ دڵنیابوون لە جۆرایەتی پلانی ستراتیژیی قەزاکان. ئاگادارم هەموو ئەم ستراتیژیەتە قەزاییانە دەبنە بەشێك لە پلانی نەتەوەیی پەرەپێدانی عێراق و سەربەرز دەبم ئەگەر ئەم کارە کاریگەرییەکی ئیجابی هەبێت لەسەر خەڵکی عێراق. "

دکتۆر ماهر جۆهان جێگر وەزیری پلاندانان دەستخۆشی خۆی دەربڕی بۆ LADP بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکەی وەزارەت بە خێرایی. هەروەها وتی :" وۆرکشۆپەکە یارمەتیدەری حکومەتەکان دەبێت لە ئامادەکاری بۆ ستراتیژیەتەکانیان بۆ 5 ساڵی داهاتوو. ئەم ستراتیژیەتە قەزاییانە دەبنە بەشێك لە ستراتیژیەتی نیشتیمانی عێراقی بۆ ساڵانی 2017-2022". هەروەها وتی کە ئەم وۆرکشۆپە لە کاتی خۆیدا بوە و گرنگ بوە بۆ هەڵسەنگاندنی دوو ڕێسای حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، ئەوانیش لامەرکەزیەت و پلاندانان لەسەر بنەمای کۆمەڵگاکان. جەختی لە گرتنی هاوبەشبوون لەگەڵ کەرتی تایبەتیش کردەوە. دکتۆر جۆهان هیوای خۆی بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ EU-LADP دەربڕی کە بەردەوام دەبێت و پارێزگاکانی تریش دەگرێتەوە.

پسپۆری ڕەگەزیی UNDP سوندوس عەباس وتی :"ئەم وۆرکشۆپە هەلێکە بۆ چەندجارە کردنی کاری باش و بەشداریپێکردنی میتۆدی هاوچەرخ لەڕێگەی دابینکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی بۆ وەزارەتی پلاندانان و 6 پارێزگا (کە بەشێك نین لە بەرنامەکە). ئەم میتۆدە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ کاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی پلاندانان لە پارێزگاکاندا هەروەها ڕێگەدانیان بەوەی ڕێگایەکی یەکتا بەکاربێنن".

تیمی شارەزا نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان زانیاریەکانیان و ڕێگا زانستیەکانیان بەشداری پێکرد لە پلانداناندا لەڕێی دانیشتن بۆ کار و ئاخاوتنی بەسود. تیمی ڕاهێنەران بەشداری پێکردنی ئەزمونەکانی لەنێو پارێزگاکاندا ئاسانکرد و ڕێگایەکی فێربوون لەڕێی ئەنجامدانەوە دانا کە تیایدا ئەوپەڕی پابەندبوونی بەشداربوان بینرا. مادەکانی ڕاهێنانەکان و ڕێنماییەکان و وانە ڤیدۆییەکان لەلایەن تیمی شارەزایانی  EU-LADP ەوە پەرەیان پێدەدرێت لەڕێی نامیلکەیەکەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە ئاسانی بگەڕێنەوە سەری بۆ پڕۆسەکانی پلاندانانی کارگێڕی مەرکەز و ناوچە ناوخۆییەکان. ئەمەی کۆتایی دەبێتە دڵنیایبوون لە بەردەوامێتی پرۆسەکە و بنەمایەک بۆ کارە یاسایی و ڕێککاریەکان

دکتۆر موحەمەد ئەلسەید سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی ناوخۆیی سەر بە وەزارەتی پلاندانان وتی "لەڕیی ڕێکخستنی ئەم وۆرکشۆپەوە لە شارێکی بچوکی وەکو میساندا، EU-LADP/UNDP نمونەیەکی پراکتیکی زۆر چالاکیان پیشاندان بۆ پەرەپێدانی ناوخۆیی کە هاوتابوو لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی پەرەپێدانی ناوخۆییەکەماندا."

 خاتو ئەشواق تالیب سەرۆکی بەشی پلاندانانی ستراتیژی لە ئەنجومەنی قەزای زیقاڕ وتی :" زانیاری و کارامەییەکان کە لەڕێی ئەم وۆرکشۆپەکەوە بەدەستهاتن لەکاتی خۆیدا بوو بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی کارەکانمان و وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لێمان دەکران. ئێمە ئەم پاڵپشتیە بەرز دەنرخێنین و هیوادارین بەردەوام بێت."

پەیوەندی

نیداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندییەکان، UNDP عێراق. م. 9647804473336+

موحەممەد فەوزی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و زانیاری، نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق م. 9647809285377+