توانای ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق بەهێز کرا لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بە باشترین شێوە

Mon Jan 16 00:00:00 EST 2017

بەڕێز مورتەدا عەبدولمەلیک عەلی وتی:" دابینکردنی خزمەتگوزاری دەبێت بەپێی میکانیزم و ئەزمونە نێودەوڵەتیەکان باشتر بکرێن." وێنە: عەبدولهادی حەميد/ UNDPعێراق 2017

هەولێر- لەڕۆژانی 10 بۆ 11 و 15 بۆ 16 ی کانونی دووەمی 2017 دا، بیست و هەشت ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق سەر بە سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (CoMSec) لە هەولێر کۆبونەوە بۆ ئەوەی پێکەوە ئاستەنگیەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆییەکان و پەرەپێدانی ئامڕازەکان بۆ باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لە ڕێی باشترکردنی کارامەییەکانی گرنگیدان بە بەکاربەر و هەماهەنگیی بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی ڕازیبوون بە کاری ڕێکخراوەکان.

دوو وۆرکشۆپ کە لەلایەن حکومەتی دانیمارکیەوە کۆمەکی کرابوون لە ژێر پڕۆژەی بەهێزکردنی حکومداری بەشدارانە و بەرپرسانە (SPAG) ی سەر بە UNDP. بەڕێز زەیاد ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژە، وتی:" هەردوو چالاکیەکە بەشێكن لە پاڵپشتیی تەکنیکیی بەردەوامی ئێمە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیەکە و ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆییەکاندا، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی بنیادنانی متمانەی دوولایەنە."

بەڕێز مورتەدا عەبدولمەلیک، ستافی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ SPAG وتی :" دابینکردنی خزمەتگوزاری دەبێت بەپێی میکانیزم و ئەزمونە نێودەوڵەتیەکان باشتربکرێن ئەمەش لەڕێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەکو UNDP یەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت و دەبێت ئەم کارەش هاوتا بێت لەگەڵ یاسا عێراقیەکاندا."

هاوکار و هاوڕێی ئەم بەڕێزە لە ڕاهێنانەکەدا، بەڕێز تەحسین عەلی زیاتر لە بابەتەکە دووا و وتی:" گرنگە ڕێکاری نوێ دابڕێژرێن بۆ ئاسانکردنی دەرکردنی تۆماری بڕوانامەکان بۆ ڕێکخراوە ناحکومیە نوێیەکان. ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوەی هەندێك لە کارەکانی ئێستا هەیە کە لەوانەیە کاریگەریی بکاتە سەر باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان."

ڕاهێنانپێکراوەکان ڕێکەوتن لەسەر چەند پێشنیارێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکان کە جوڵان بەرەو خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی حوکم و یاسا جێبەجێکراوەکان و هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ستافی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانیش و بەرپرسەکانیان و کارەکانیان دەگرێتەوە، لەگەڵ بنیادنانی توانستیان.

پەیوەندی

زەیاد ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژە بۆ SPAG